ئەنجومەنی ژنانی سووریا و یەکێتی ژنانی ئەرمەنی سیمینارێکیان ئەنجامدا

ئەنجومەنی ژنانی سووریا و یەکێتی ژنانی ئەرمەنی، سمینارێکیان سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی پێکهاتەکانی ئێزیدی و ئەرمەنی ئەنجامدا.

 

حەسەکە

 

 ئەنجومەنی ژنانی سووریا و یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لە شاری حەسەکە سیمینارێکیان سەبارەت بەو فەرمان و کۆمەڵکوژییانەی بەسەر پێکهاتەکانی ئێزیدی و ئەرمەنیدا هاتووە ئەنجامدا.

 

لە سیمینارەکەدا دەیان ژنی ئەندامی ئەنجومەنی گەلی ئەرمەنی،پارتە سیاسییەکان، یەکێتی ژنانی ئەرمەنی و ئەنجومەنی ژنانی سووریا ئامادەبوون، سیمینارەکە لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سووریا و لوسناک کاڤیریان، ئەندامی کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ئەرمەنی پێشکەشکرا.

 

"فەلسەفەی ئازاد کۆمەڵگەی ئێزدی ڕزگار کرد"

سومەیە ساڵح، باسی دوا فەرمانی دژی گەلی شەنگال کرد و وتی: گەلی ئێزیدی زۆر فەرمانی بەسەردا هاتووە، ئامانج لێی لەناوبردنی بوونی پێکهاتەی ئێزدییە، لە دوایین فەرمان واتە فەرمانی ٧٤، پێکهاتەی ئێزدی لە سایەی فەلسەفەی ئازاد ڕزگاری بووە و لەسەر ئەو بنەمایە ئەمڕۆ لە شەنگال ڕێکخراوە و هێزی ڕێگریکردن لە فەرمان و پاراستنی خۆی و کۆمەڵگەکەی بونیاد ناوە، لە هەر کۆمەڵکوژی و فەرمانێکدا کە ڕوویدا، ژنان دەستدرێژیان کراوەتە سەر و ڕفێندران و ئازارێکی زۆریان بەرکەوتووە.

 

"لە سایەی فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان خۆمان ڕێکخست"

لوسناک کاڤیریان ئەندامی کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی گەلی ئەرمەنی دووپاتی کردەوە کە لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ کۆمەڵکوژی لەسەرگەلان ئەنجام دراوە و هەموویان یەک ئامانجیان هەیە، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ساڵی ١٩١٥ عوسمانییەکان کۆمەڵکوژییان لەسەر گەلی ئەرمەن و ئاشووری کوژران و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کۆمەڵگەی ئەرمەنیمان تا ئەمڕۆش بەردەوامە، ئێمە خۆمان لە ڕێگای فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان هەڵبژاردووە لە پێناو زیندووبوونەوەی ناسنامە و بوونی کۆمەڵگەی ئەرمەنستان.

 

"سیاسەتی قڕکردن لەسەر هەموو پێکهاتەیەک ئەنجامدراوە"

لوسناک سەرنجی بۆ هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر گوندەکانی ئاشوورییەکان لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاکێشا و وتی: لە ساڵی ٢٠١٥ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر حەسەکە، بەتایبەتی بۆ سەر گوندی ئاشوورییەکان، لە ئەنجامدا سەدان گوندنشین ڕفێندران و ماڵەکانیان وێران کران، دوای ڕزگارکردنی گوندەکە و خەڵکی ڕفێندراو، گەلی ئاشوور کۆچیان کرد و وڵاتەکەیان بەجێهێشت ئێستاش گوندەکانیان چۆڵن، بۆ ئەوەش دەمەوێت بڵێم دوژمن هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات، ئامانجی کوشتن و لەناوبردنی گەلە جا ئەرمەنی بێت، سریانی، ئێزدی یان عەرەب بێت، پێویستە دژایەتی ئەم سیاسەتانە بکەین، دەبێت بوونی ئاشوورییەکان لەگەڵ گەڕانەوەی خاکەکانیان و ڕێکخستنی پێکهاتەی ئەرمەنی و پاراستنی گەلی ئێزیدی تێکەڵ بکەین بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین دوژمن بە ئامانجەکەی بگات.

 

سیمینارەکە بە گفتوگۆ لەسەر خاوەندارێتی خاک و شوناس و بوونی گەلان کۆتایی هات.