لە ئامەدەوە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان ئیدانە کرا

لە دژی تیرۆرکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس 'گولیستان تارا و هێرۆ بەهادین' بە پێشەنگایەتی تەژەئا لە ئامەد چالاکییەک بەڕێوەچوو و ڕاگەیەندرا، ئامانج لەم هێرشانە بێدەنگکردنی ڕاگەیاندنی ئازادە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پێناو شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای چەتر و شەهیدبوونی دوو ڕۆژنامەنووس لە سەیدسادق، بە پێشەنگایەتی تەژەئا و لە بەردەم بینای ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی لە ئامەد بە بەشداری نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکانی ژنان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.

 

سوڵتان یارای، هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوەدا، بە هیچ جۆرێک ناتواندرێت دەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد سەرکوت بکرێت، سەرجەم هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان ئیدانە کرا.

 

"ئەم هێرشانە نیشانەی شکستی فاشیستی دەوڵەتی تورکیایە"

پاشان نەجلە کۆرکماز، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد وتی: هێرشەکانی سەر ڕاگەیاندی ئازاد شەرمەزار دەکەین، دیارە ئەم هێرشانە دەرنجامی شکستی فاشیستی دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپەیە لەبەرامبەر ئەم شکسەتەدا سیاسەتی هێرشبردنی قێزەون بەڕێوەدەبات، خەونی ئاکەپە- مەهەپە زیندووکردنی خەونی عوسمانی نوێیە، بۆ ئەم خەیاڵەش پەدەکە بووە بە هاوکار، پێویستە پەدەکە دەستبەرداری هاوکاریکردنی لە تاوان ببێت.

 

لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکەدا پۆلیس هەوڵی ڕێگریکردنی دا، بەڵام چالاکوانان بە درووشمی 'ناتوانرێت ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکرێت' لە دژی هەوڵەکانی پۆلیس وەستانەوە و دواتریش چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی 'ژن-ژیان-ئازادیی' کۆتای هات.