گوڵستان کلیچ کۆچیگیت: کوشتنی ڕۆژنامەنووسان تاوانی جەنگە

گولستان کلیچ کۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسی پەرلەماندا ڕایگەیاند، کوشتنی دوو ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکەی باشووری کوردستان تاوانی جەنگە و تورکیا بەرپرسیارە لەو هێرشە.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە پەرلەمانی تورکیا باسی لە بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کرد، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا تیرۆر کران و وتی: ڕۆژنامەنووسانی ئازاد خەبات دەکەن لە پێناو دەرخستنی ڕاستییەکان و قەڵەمەکانیان لەسەر زەوی نامێنێت.

 

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگی بە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجامداوە و لە درێژەی قسەکانیدا و وتی: ئەگەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بچێت و ناوچە مەدەنییەکان لە ئاسمانی وڵاتێکی دیکەدا بکاتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو ئامانجە ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی سڤیل بکوژێت، ئەمە پێی دەوترێت ئینفاز لە دەرەوەی دادگا، ڕۆژنامەنووسان تەنانەت لە شەڕیشدا ڕێگە نادرێت هێرش بکرێتە سەریان، بەڵام بەداخەوە تورکیا زۆرجار تاوانی جەنگی لە سلێمانی ئەنجامداوە بە ئامانجگرتنی شوێنە مەدەنییەکان و بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی مەدەنی و کوشتنی خەڵکی لەوێ و کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی ئەنجامداوە.

 

ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسن لەو کۆمەڵکوژییە، ئەو دەسەڵاتەی کە بە میتۆدی دیموکراسی کێشەی کورد چارەسەر ناکات و هەموو شوێنێک دەکاتە ناوچەی شەڕ و نزیکەی لە هەموو مەتر چوارگۆشەی باشووری کوردستان بنکەی سەربازی دروست دەکات و هەوڵ دەدات بە ڕێککەوتنی سەربازی دەرگای شەڕێکی نوێ بکاتەوە.

 

"ئاکەپە کولتووری توندوتیژی ئەنجام دەدات"

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی توندوتیژی بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتی ئاکەپە زیادی کردووە و وتی: ئاکەپە کولتووری توندوتیژی بەڕێوە دەبات، توندوتیژی وەک ئاگری کێوی بڵاودەبێتەوە، دەسەڵاتێک کە دوژمنایەتی ژن دەکات، ئەم توندوتیژییە یەکسانە بە جینۆساید، ئەگەر ئەم تاوانبارانە بزانن ئەو تاوانانەی ئەنجامی دەدەن بێ سزا ناڕوات، ئەوا ئەو تاوانانەیان ئەنجام نەدەدا، بۆیە پێویستە هەمووان هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر ئەم مەترسی و توندوتیژییە.

 

کەسانێک کە بە میوزیکی کوردی و هەڵپەڕکێ دەکەن، کەسانێک کە گۆرانی دەڵێن دەستگیر دەکرێن و هێرشیان دەکرێتە سەر، ئەمڕۆ حکومەتی ئاکەپە بە سیاسەتەکانی کۆمەڵگە دەکاتە دوو بەش، وتیشی: ئێمە بە ملیۆنان کەسین، خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتەین، ئێمە میوانی ئەم وڵاتە نین، بێگومان لە هەموو سوچێکی ئەم وڵاتەدا قسە دەکەین.

 

"ئەو کەسانەی هەڵدەپەڕن دەستگیر دەکرێن"

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەردۆغان دوێنێ لە بەدلیس وتی 'ئەو ڕۆژانە ڕۆیشتن کە گەلەکەمان بەهۆی ناسنامە و زمانەکەیەوە جیاکاری دەکرێت، ڕۆژانی سەرکوت و قەدەغەکردن بە تەواوی کۆتایی هاتووە لە ژینگەیەکدا کەسانێک کە هەڵدەپەڕن، دەستگیر دەکرێن، کەسانێک کە گۆرانی کوردی دەڵێنەوە لێیان دەدرێت، بەڵام ئێمە لە تەیب ئەردۆغان دەپرسین چۆن دەبێت گوشار و کۆت و بەندەکان لە بەرامبەر جیاکاری نەتەوەیی ئەنجام بدرێن.