ژنێک بە گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا

مەلیک ئەی کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، بە پێی زانیارییەکان لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بەردەوام فشاری بۆ دروست دەکرا، کۆتا پەیوەندیشی لەگەڵ هاوسەرەکەی بوو.

مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

بەدلیس- لە تورکیا کە مردنی گوماناوی ژنان زیادی کردووە، ڕۆژانە سێ ژن دەکوژرێن، دۆخەکە بە جۆرێکە ناتواندرێت ڕێگری لە توندوتیژی ژنان بکرێت، ئەو ژنانەی لە ژیانیاندا هەست بە سەلامەتی ناکەن خەبات دەکەن، جگە لە توندوتیژی و کوشتنەکان، ژمارەی ئەو ژنانەی کە بەهۆی فشارە هەستپێکراوەکانەوە پاڵیان پێدەنرێت بۆ 'خۆکوشتن'، ڕۆژانە لە زیادبووندایە.

 

لە ناوچەی تەتوان لە بەدلیس، ڕۆژی ٧ی ئاب، مەلیکە ئەی تەمەن ٢٦ ساڵ لە ماڵەوە بە مردووی دۆزرایەوە، زانرا کە مەلیک لە کاتی هاوسەرگیرییەکەیدا لەلایەن ئی.تی و زاواکەیەوە تووشی دەستدرێژی سیستماتیکی بووە، و دوای جیابوونەوەکەش بەردەوام بووە لە توندوتیژی دەروونی و هەڕەشە.

 

کۆتا بینینی لەگەڵ ئی.تی

هەرچەندە مەلیک ئەی ئاماژەی بەوەکردووە کە تووشی توندوتیژی و فشار بووە، بەڵام لەلایەن گەورەکانی هەردوو بنەماڵەکەوە ڕازی کراوە بگەڕێتەوە ماڵەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیتر بەرەنگاری ئەو فشارە نەبووەتەوە و داوای جیابوونەوەیشی نەکردووە، بەڵام مەلیک ئەی کە بە شێوەیەکی ڕێککەوتن جیابووەوە، دوای ٢٠ ڕۆژ لە ماڵەوە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.

 

ڕاستیەکە توندوتیژیی سیستماتیکی و فشاری دەروونی بوو

لە دوایین گفتوگۆیاندا ئی.تی بە مەلیکی ئەی وتووە 'ئەگەر من لە شوێنی تۆ بوومایە، خۆمم دەکوشت' لەسەر ئەم بنەمایە باس لەوە دەکەن کە مەلیک خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، کەسێک کە بە هۆکاری ئەمنی ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە ڕایگەیاند،

 

"ئەم ژنە گەنجە هێشتا هاوسەرگیری نەکردووە" دوای هاوسەرگیری دوو منداڵی بووە، لەم هاوسەرگیرییەدا تووشی توندوتژی زۆر بوو لەلایەن خەزوورییەوە، وتی: من خۆم شاهیدی ئەمە بووم هاوسەری پێشووی بە هەمان شێوە ئەم ئەشکەنجەیە سیستماتیکییەی دەدا، مەلیک ئەی چەند جارێک چووە ماڵی باوکی بەڵام هەر جارێک دەگوترا 'ئەمجارە لێم ببورە' و دەنێردرایەوە ماڵەوە، دوایین جار کە چووە ماڵی باوکی، نەیویست بگەڕێتەوە و لە ماڵەوە مایەوە".

 

لەو پرۆسەیەدا داوای جیابوونەوەی کرد و ناچار بوو سەرپەرشتی منداڵەکان بداتە باوکیان بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێک ڕوونەدات، هەمیشە ئەو دەنگۆیانە لاببرێن کە دەڵێن 'لەگەڵ کەسێکدا هەڵاتووە' چونکە ماڵی باوکی هاوژینەکەی کە لێی جیاببۆوە هەمیشە ئەم قسەیەیان دەوتەوە، دوای نزیکەی مانگێک لە جیابوونەوە، هاوسەرەکەی پێشووی و خێزانەکەی هەوڵی ئاشتبوونەوەیان دا، بەڵام مەلیک نەیدەویست، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە خێزانەکەوە دەستمان کەوتووە، دوایین دیداری لەگەڵ هاوسەری پێشووی بووە، بەو وشانەی هەڕەشەی لە مەلیک ئەی کردووە و دواتر وتویەتی 'ئەگەر لە شوێنی تۆ بوومایە، خۆمم دەکوشت'، هەر بۆیە کاتێک خوشکەکانی لە ماڵەوەن، دەچێتە سەرەوە و دەمانچەی لەبەردەستایە و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

 

لێکۆڵینەوەکە بە نهێنی ئەنجام دەدرێت

سەبارەت بەو پرسە، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکە کۆبووینەوە و خێزانەکەش هەڕەشەکانیان ڕەتکردەوە و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسەرەکەی پێشووی پشتڕاستکردەوە، ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە داواکاری گشتی سەبارەت بەو بابەتە ئەنجامی دەدات تەواو نهێنییە، دوای ڕووداوەکە لێدوانی ئی.تی و ئەندامانی خێزانەکەی وەرگیرا و تا ئێستاش بەردەوامە.