نزیکەی ٦٠ ڕێکخراو داوای سزادانی ئیسرائیل دەكەن

نزیكەی ٦٠ ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسان داوایان لە یەكێتی ئەوروپا كرد، ڕێككەوتنی هاوكاری لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگیرێت و سزای بەسەردا بسەپێنێت

ناوەندی هەواڵ

 

میدیا جیهانییەكان سەبارەت بە داواكارییەكی ڕێكخراوەكانی ڕۆژنامەنووسان بۆ سزادانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەو كۆمەڵكوژییەی دژی ڕۆژنامەنووسان لە غەزە ئەنجامداوە، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو، ئاماژەیان بەوەکردووە کە نزیكەی ٦٠ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی لە بواری داكۆكیی لە ڕۆژنامەنووسان، لە نێویاندا ڕێكخراوەكانی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، پەیامنێرانی بێسنوور، هیومان ڕایتس وۆچ و یەكێتیی ڕۆژنامەنووسانی ئەورووپا، داواكارییەكیان ئاراستەی یەكێتیی ئەورووپا كردووە، بەهۆی پێشێلكردنی ئازادیی میدیایی و كوشتنی ڕۆژنامەنووسان و تێیدا داوایانکردووە ڕێككەوتنی هاوكاری لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگرێت و سزای بەسەردا بسەپێنێت.

 

لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٣٠ ڕۆژنامەنووسى فەڵەستینی بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئیسرائیل لە غەزە كوژراون، باسی لەوەکرد كوشتنی ڕۆژنامەنووسان بە ئامانج یان بێ جیاوازی، جا بە ئەنقەست یان بێباكانەبێت ئەنجام بدرێت، تاوانی جەنگە.

 

لەكۆتاییدا باس لەوەكراوە حكومەتی ئیسرائیل بە ڕوونی حساب بۆ یاساكانی پاراستنی ڕۆژنامەنووس و مەدەنی ناكات، یەكێتی ئەوروپایش هاوبەشی بازرگانی ئیسرائیلە، دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ بنیامین ناتانیاهۆ دەست لە كۆمەڵكوژكردنی ڕۆژنامەنووسان هەڵبگرێت و ڕێز لە مافی زانیاری و ئازادیی ڕۆژنامەگەری بگرێت.