١٣٠ خێزانی ئێزدی دەگەڕێنەوە شەنگال

ڕاگەیەندراوە کە ١٣٠ خێزانی ئێزدی لە کامپی دهۆکەوە دەگەڕێنەوە شەنگال.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییەکان، ١٣٠ خێزانی شەنگالی لە کامپی ئێسیان لە دهۆک خۆیان ئامادەکردووە و ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە شەنگال.

 

باس لەوەش کراوە کە ئەو خێزانانەی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بە شێوەیەکی سەرەکی خەڵکی گوند و کۆمەڵەکانی باشووری شاخی شنگالن.

 

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال پێشوازی لە گەڕانەوەی شەنگالیەکان دەکات بۆ زێدی خۆیان بە هەموو ئەگەرەکانیەوە و یارمەتیان دەدات بۆ نیشتەجێبوون.

 

بەپێی دوایین داتاکان، لە ٪٧٥ی ئەو شەنگالیانەی کە لە کامپەکانی دهۆک نیشتەجێن، گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.