ژیان
-

دایکان لە بناری قەندیلەوە بانگی یەکڕیزی دەکەن
دایکانی بەشداربوونی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل خۆشحاڵن ئەمساڵیش لە قەندیلن و داوای یەکڕیزی لە گەلی کورد دەکەن.
-

تا چەند ئاگاداری ساڵنامەی کوردیت؟
ژنانی گەنج بێئاگابوونی هاوڵاتیان لە مێژووی نەتەوەکەیان دەگەڕێننەوە بۆ پەراوێزخستنی ڕۆژژمێری کوردی لە بوارەکانی ژیاندا، ڕۆڵی ڕاگەیاندن، میدیا و مامۆستاکانی خوێندنگاکانیش وەک ڕێگا چارەسەری بە گرنگ دادەنێن.
-

"پاراستنی ژینگە ئەرکی هەمووانە دەبێت بیپارێزین"
وەرزی بەهارە و هاوڵاتیان بە تاسەوە ڕوو لە سەیرانگاکان دەکەن، سەیرانکارانیش دەڵێت دەبێت ژینگە بپارێزین و خاشاکەکان دوای خۆمان کۆبکەینەوە تا ژینگە زیانی بەرنەکەوێت.
-

"بەخێوکردنی پشیلە خولیای منداڵیم بووە "
ژنێکی گەنج شەڵتەرێکی تایبەت بەمانەوە و چاودێریکردنی ئەو پشیلانە کردووەتەوە کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە یاخود بەشێک لە ئەندامی جەستەیان لەدەستداوە و بێلانەن، لە ئێستادا ١٩ پشیلە لەو شەڵتەرەدا دەمێننەوە.
-

کۆمەڵگا بەرامبەر بە پرس و کێشەکانی ژنان بوونەتە دوو بەرە
بەردەوام ڕەخنە لە کاری ڕێکخراوەکان دەگیرێت یاخود ڕێکخراوەکان ڕەخنە لە کەسانی ئاینی دەگرن لەسەر پرسەکانی ژنان، بەڵام ئەگەر لێکۆڵینەوە لە هەوڵی هەردوولا بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان دەبینین هەوڵێکی جدی نەدراوە بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێت.
-

ڕەمزی دەسەڵاتداری لە میراتی تەلارسازی ئەوروپادا
لە سەرانسەری وڵاتانی ئەوروپا، چەندین باڵەخانە و مۆنۆمێنت هەیە کە مشتومڕیان لەسەر دەکرێت بۆ لابردنیان چونکە بوونەتە ڕەمزی میراتی تەلارسازی فاشیزمی، وەک ڕەنگدانەوەی بیری سیاسی فاشیزمی دەسەڵاتدارەکان لە کاتی جەنگی جیهانیدا لێی دەڕوانرێت.
-

"حكومهت دهستی دهستیمان پێدهكات و نهیتوانیوه چارهسهرمان بكات"
دوێنێ لە شاری هەڵەبجە مەراسیمی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کەسوکاری قوربانیانی چەکی کیمیایی بە وێنەی ئازیزەکانیانەوە بەشداری مەراسیمەکانیان دەکرد و باسیان لە ئازارەکانیان دەکرد.
-

"دەیانوت دەزری لە منداڵە ٢١ ڕۆژەکەم دەدەن، ئەگەر مردیش با وەک هەموو مردووان بێت"
چیرۆکەکانی هەڵەبجە بە هەزارانن و نە گێرانەوەیان و نە زامەکەیان ساڕێژ نابێت، ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، دایکێک باس لە چیرۆکی خۆی و منداڵە ٢١ ڕۆژەکەی دەکات لەناو بۆردومان و کیمیاباراندا.
-

لە تەمەنی ٥ ساڵیدا بووە شاهیدی کۆمەڵکوژی ٥ هەزار مرۆڤ
ڕەنگین سەلام مەحمود، تەمەنی ٥ ساڵان بوو کاتێک لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە ڕزگاریبوو، ئاماژەی بەوەدا ڕاستی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە ڕوونی مێژووی سیاسەتەکانی قڕکردن لە دژی گەلی کورد پێناسە دەکات.
-

ئەناهید قەسەبیان: جینۆسایدی هەڵەبجە و کۆمەڵکوژی سەفۆ وەک یەکە
ئەناهید قەسەبیان ئاماژە بەوەدەکات کە جینۆسایدی هەڵەبجە سیاسەتێک بوو بۆ لەناوبردنی کورد، کە لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ ئەو سیاسەتە لە دژی هەموو پێکهاتەکان بەردەوامە.
-

"بۆنی خوشکەکەم بەردەوام لە سەرمدایە"
ئەسمەر ژنێکی دووگیان، چیرۆکێکی تراژیدی کیمیابارانی هەڵەبجە، کە لە ١٦ی ئاداردا بە دووگیانی ونبووە و تا ئێستا بێسەروشوێنە، بەڵام یادەوەرییەکانی لەلای خێزانەکەی هەمیشە زیندووە.
-

ڕەنجی هەزاران ساڵەی ژن لە ژێر سیستمی نێرسالاری ونکراوە
ساڵانێکە ژن ڕەنج دەدات و بەرهەمدەهێنێت و کۆمەڵگا پێشدەخات، بەڵام لە ئێستادا ڕەنجی ژن بە گشتی و ژنانی ناو ماڵ ونن، کاتێک لە دەرەوە ڕەنج دەدەن لە بەرامبەر ڕەنجەکانیان مافیان پێنادرێت، سیستمی پیاوسالاری پیاوی کردووەتە بەرهەمهێنەر لەسەر رەنجی ژن.
-

لەگوندی عەین ئەل-جاموس ژنان لەگشت کارەکاندا پێشەنگن
ژنان لە گوندی عەین ئەل-جاموس بۆ ئەوەی ڕاستی کۆمەڵگاکەیان پێشبخەن، ژیانێکی هاوبەشیان لە نێوان ڕەگەزەکاندا دامەزراندووە.
-

ژنانی ئەفغانی: با ماڵەکانمان بگۆڕین بۆ ئەکادیمیا دژی تاڵیبان
ژنانی ئەفغانی داوا دەکەن هەموو ماڵێک بگۆڕدرێت بۆ قوتابخانە و ئەکادیمیا دژ بە ستەمی تاڵیبان.
-

چالاکوانان زیاتر ڕووبەڕووی تەشەری کۆمەڵگا دەبنەوە
ڕێكخراوهكانی ژنان و چالاكوانان و ڕۆژنامهنوسانی ژن بهدهر نین لهو نادادپەروەرییەی له كۆمهڵگادا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەک خۆیان باسی دەکەن، ژنان پەنا بۆ چالاکوانان دەبەن، بەڵام چالاکوانان شوێنێک نییە هانای بۆ ببەن.
-

"کاتی ئەوەیە هەموو کەسێک مافی هاوڵاتیبوونی خۆی لە عێراق بەدەستبهێنێت"
ژنانی بەشداربووی کۆنفرانسی "بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی"ی کوردانی فەیلی و ئێزدی، هەڵسەنگاندنی گرنگیان لەبارەی گفتوگۆکانەوە کرد و وتیان: "سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک، چارەسەری هەموو کێشەکانە".
-

خودبوون، نهێنی پێشکەوتن و خۆبەڕێوەبردنی ژن
خودبوون بناغەی پێگەشتنی ژنە، کە دەبێتە مایەی خۆبەڕێوەبەری و بڕیاردان بە ڕۆحێکی ژنانە، ئەو ڕۆحەش لە خودبوونەوە سەرهەڵدەدات، لە ئەنجامی خۆناسین و جێبەجێکردنی بیردۆزی ئازادی ژن.
-

ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت ماوەی ١٠ ساڵە وەک ڕاهێنەر کار دەکات
شادان یەکێکە لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کار دەکات و فەرمانبەرە، ماوەی ١٠ ساڵە وەک ڕاهێنەری دروومان بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وانە دەڵێتەوە، پێی وایە ژنان پێویستە ڕەنج بدەن و نەوەستن لە هەوڵدان و قسەی کۆمەڵگا کاریان تێنەکات.
-

کلتوری وڵاتان و ژنانی کورد بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی ژنان
ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئاداری هەموو ساڵێکدا پیرۆز دەکرێت و ڕۆژێکە بۆ پیرۆزکردنی دەستکەوتەکانی ژنان تەرخان دەکرێت، کلتور و چالاکییەکانی ناوچەکان و وڵاتانیش بۆ پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە جیاوازە.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس: پێویستە زیاتر هەوڵ بدەین لە پێناو سەرکەوتن
ژنان بەردەوام سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، بەڵام وەک چالاکوانان باسی دەکەن، هەوڵی زیاتر بۆ سەرکەوتن پێویستە، چونکە هێشتاش توندوتیژییەکان و کوشتنی ژنان بەردەوام تۆمار دەکرێن، دەبێت ژنانیش خۆیان هەوڵبدەن، هاوکات ڕێکخراوەکانیش فشار بۆ کارکردنی جدی لەسەر پرسەکانی ژ