ژیان
-

ژنانی هەورامان؛ لیوان لێو لە ڕەنج و ئازایەتی
ئەگەرچی هەمیشە ناوی پیاوان بەناو بووە، بەڵام ژنانی هەورامان بە درێژای چەندەها ساڵ ڕەنج و زەحمەتییان کێشاوە، سەرباری بەڕێوەبردنی ماڵ، منداڵیان بەخێوکردووە و ئاژەڵداری و کشتوکاڵیشیان کردووە.
-

"کتێبخانەی گشتی وێرانە و پێداویستی بۆ دابین ناکرێت"
لە ٧٧ ساڵی خزمەتکردنی کتێبخانەی گشتیدا نەتوانراوە ببێتە ناوەندێک بۆ گرنگیپێدانی پرسەکانی ژنان و نووسەرانی ژن شوێنی خۆیانی تێدا ببیننەوە، هەرچەندە کتێبخانەی گشتی یەکێکە لە ناوەندە ڕۆشنبیریەکانی شاری سلێمانی و شوێنی بڵاوکردنەوەی زانست و هۆشیاری کۆمەڵایەتیە.
-

ساڤۆ لە پێشبڕکێیەکدا توانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت
ساڤۆ ڕێژەن، وەک تاکە گروپی بەشداربوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وەک تاکە ژنێک لە گروپەکەیدا، توانی لە وڵاتی میسڕ بڕوانامەی نێودەوڵەتی پێشبڕکێی تەکنەلۆژی بەدەستبهێنێت.
-

لە جەژندا دایکان نزای پاراستنی کوردستان و گەریلا دەکەن
دایکان لە یەکەم ڕۆژی جەژندا، لە دوای نوێژ کردن نزای پاراستنی کوردستان دەکەن، چیمەن نەجیب، دایکێکە و نزا دەکات ڕۆژی جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و پاراستنی کوردستان.
-

"ئەو میدیایەی داگیرکەر ئاڕاستەی دەکات ڕاستی نیشان نادات"
میدیاکانی باشوری کوردستان زۆرینەیان لەژێر چەتری حزب و لایەنە سیاسییەکاندا بابەتەکانیان ئاڕاستەی کۆمەڵگا دەکەن، بەشێکیان لە بوونی هێرش و داگیرکارییەکاندا ڕاستی دۆخەکە دەرناخەن، بەڵکو لەژێر کاریگەری هێزی داگیرکەردا لە بەرەی گەلدا نین.
-

ژنانی زرگان: لەژێر بۆردوماندا ڕۆژوو دەشكێنین
ژنانی زرگان، باس لە هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی ناوچەکە دەکەن و وتیان: ئێمە لە مانگێکی پیرۆزداین، بەڵام داگیرکەران و چەتەکان ڕێز لەوە ناگرن.
-

پۆلیسی فریاکەوتنی ژنان بەردەوامە لە پاراستنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
ژنان بەشێکی سەرەکین لە پاراستنی هاوڵاتیان و پێگەیەکی سەرەکیان هەیە لە ناو پۆلیسی فریاکەوتن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
-

بە نزیکبوونەوە لە جەژن نرخی شتومەک بەرز دەبێتەوە
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان کێشەی گرانی کاڵاکان لەناو بازاڕەکان دەستپێدەکات، لایەنی پەیوەندیدار دەڵێن کە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکەن، بەڵام هاوڵاتیان باس لە گرانی شتومەک و نەبوونی چاودێری بازاڕەکان دەکەن، هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی یاسا.
-

سهوسن ئەلدهعجه: لە ١٠ ساڵی داهاتوو لە ئوردون گۆڕانکاری دیمۆگرافی دەکرێت
ئەنجومەنی باڵای دانیشتوان لە ئوردن کار لەسەر ستراتیژی نەتەوەیی بۆ لەدایکبوون و تەندروستی جێندەری دانیشتوان لە ١٠ ساڵی داهاتوودا دەکات، ئاماژە بەوەکراوە کە لە ١٠ ساڵی داهاتوو دیمۆگرافی ئوردون دەگۆڕدرێت.
-

شەڕڤانانی ئەرمەنی: ئەو زوڵمە لە بیرناکەین کە لە داپیرانمان کرا
شەڕڤانانی ئەرمەنی لە تابوری شەهید نۆبار ئۆزانیان باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دەکەن کە لە سەدەی بیستەمدا کرا و دەشڵێت: ئەرمەنەکان لەناونەچوون و هەر دەمێنن.
-

ژنانی سەیدسادق بێ بەشن لە کاری ڕۆژنامەنووسی
ژنانی ڕۆژنامەنووسی سەیدسادق باس لە دۆخی ژنان دەکەن لە بواری ڕاگەیاندندا و داواکارن ژنانی شارۆچکە و دوورە دەستەکانیش بتوانن لەو بوارە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
-

کاریگەری ماڵپەڕەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر کێشەکانی ژنان
ڕۆژنامەنووسانی ژن کاریگەری سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لەسەر کێشەکانی ژنان هەڵسەنگاند و ئاماژەیان بەوەکرد کە زۆرێک لە کێشەکانی ژنان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەزانرێت.
-

لە ئێران خوێندنگاکان کراونەتەوە و مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتاش هەیە
لە ئێران خوێندنی ناو پۆل دەستیپێکردەوە، لە لایەکەوە خوێندکاران و مامۆستایان دڵخۆشن و لە لایەکی دیکەشەوە باس لە کەموکورتی بیناکان دەکەن و داوادەکەن چارەسەر بکرێن.
-

"لە هەرێمە داگیرکراوەکان پیسترین کردەوە بەرامبەر ژنان دەکرێت"
لەو ناوچەو هەرێمانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراون، ژنان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژی و سوکایەتی و ڕفاندن و کوشتنێک دەبنەوە.
-

ڕەمەزان، مانگێک بۆ خودپەروەردەیی
لە ڕۆژی ئەمڕۆدا مانگی ڕەمەزان بووەتە خواردن و خەوتن، بەشێکیش خوداپەرستی تیادا ئەنجامدەدەن، بەڵام کەم کەس لە واتا ڕاستەقینەکەی ئەم مانگە تێگەیشتوون کە خودپەروەردە کردنە نەک خواردن و خەوتن.
-

"ئەوەندە شێوابوو کچەکەی خۆمم نەناسییەوە"
دایکێک باس لە ئەنفال دەکات چۆن کەسوکارەکەی براون بۆ نوگرەسەلمان و هاوژینەکەی و کوڕەکەی ئەنفال کراوە، دوای گەڕانەوەش کچەکەی نەناسیوەتەوە، چونکە بەهۆی ئەشکەنجەوە تەواو شێوابوو.
-

دوای خۆرئاوابوون، سارا و سێ کچەکەی کۆمەڵکوژکران
خێزانی "سارا محەمەد" کە لە شەش کەس پێکهاتبوون لەگەل زۆرینەی کەسوکارەکەی بەر قۆناغی سێیەمی شاڵاوی ئەنفال کەوتن، منداڵێکی سارا کە لە تاوانەکە ڕزگاری بووە بووەتە گەواهیدەر بۆ گێڕانەوەی ڕاستییەکان.
-

ئەنفال، برینێکی نەتەوەیی سەر دڵی دایکان
ئەنفال کە ١٨٢ هەزار کەس تێیدا بوونە قوربانی، برینێکە لە مێژووی گەلی کورددا تا ئێستا ساڕێژ نەبووە، کۆمەڵکوژی ئەنفال لە دڵی دایکان و پڕۆسەی ئەنفال لە لای ژنان قورستر بوو، دایکە پیرۆز دەڵێت لەوکاتەدا منداڵ دەگریا، ژنی دووگیان منداڵی دەبوو فرۆکەش بەسەریانەوە.
-

"ئێمە لە بەرامبەر ئابڵوقەو هێرشەکان بەرگە دەگرین"
ژنانی شێراوا باسی سەختییەکانیان کرد کە بەهۆی نرخ و ئابڵوقەی حکومەتی شامەوە بەسەریاندا سەپێندراوەو وتیان: "بەهۆی گرانی نرخەوە ئێمە بە دەگمەن دەچینە بازاڕ و هەوڵ دەدەین ئەوەی لە ماڵەوە هەیە خۆمانی پێ بەڕێوە ببەین".
-

چالاکوانانی یەمەن: پێویستە ئەزموونی یەپەژە لە وڵاتانی دیکە دووبارە بکرێتەوە
چالاکوانانی یەمەن پشتیوانییان لە بیرۆکەی هەبوونی یەپەژە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە ژنانی وڵاتانی دیکە پێویستیان بە یەکەیەکی لەو شێوەیە هەیە.