ژنانی ئەفغانستان: ئەگەر ئێمە وەک ژنانی کورد چەک هەڵگرین تاڵیبان ناتوانێت درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات

تاڵیبان هەوڵدەدات بوونی ژنان لە زانکۆکان و ناوچە کراوەکان و شوێنە گشتییەکان نەهێڵێت، مامۆستای ئەفغانیی کوبرا ڕەسوڵ لە دژی هەموو ئەو سیاسەتانە وتی: من دەترسم، ئەگەر ئێمە وەک ژنانی کورد چەک هەڵگرین، ئەوا تاڵیبان ناتوانێت درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات.

بەهاران لەهیب

 

کابول- تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دووبارە دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتەدەست، هەموو جیهان بێدەنگە بەرامبەر بە پراکتیزەکردنی تاڵیبان کە لە هونەرەوە بەرەو وەرزش، لە پەروەردەوە هەتا ژیانی کارکردن بۆ نەهێشتنی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا هەنگاو دەنێت، پێش هەموو شتێک تاڵیبان کە بە ناوی "دیزاینکردنەوەی" ئامادەییەکان ڕێگریان لە خوێنکارانی کچ دەکرد بچنە قوتابخانە، بەم دواییانە لێیان قەدەغەکردن کە بچنە زانکۆ، سەرەڕای ئەو هەموو فشار و قەدەغەکارییە، ژنان لە ئەفغانستان دەڵێن دەستبەرداری مافەکانیان نابن و دەڕژینە سەر شەقامەکان.

 

"بەڵێنم دا کە درێژە بە پەروەردەی کچەکانم بدەم"

مامۆستا نیلا نیسۆم، مامۆستای شاری هەرات بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند کە سەرسام بوو بە بیستنی قەدەغەکردنی چوونە خوێندنگە کە لەتەمەنی کچەکەی خۆیدان،  بەڵام دەڵێت جگە لە ژنانی ئەفغانستان کەس هەست بەوە ناکات مامۆستا نیلا نیسۆم وتی: "مافی خوێندکارانی کچ بۆ چوونە قوتابخانە نەبووەتە بابەتێکی تەندروست، من و هاوڕێکانم هەمیشە وتوومانە ئەگەر جارێکی تر تاڵیبان هاتە سەر دەسەڵات دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی منداڵەکانماندا دادەخرێت و دەبێت ڕێوشوێنی هەمیشەیی زیاتر لەو وڵاتەدا بگیرایە بۆ ئەوەی ئەو کارە نەکات".

 

"هەوڵمان دا تاریکی تێبپەڕێنین"

لیلا نیسم خستیەڕوو کە هەمیشە قەدەغەکاری لە وڵاتدا هەیە و وتی: ئێمە کرداری تاڵیبان و ئەوانی وەک ئەوان دەزانین و دەیناسین، من لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا لە قوتابخانە هاتمە دەرەوە، مامۆستاکانمان لە ماڵەکانیان خولی ڕاهێنانی نهێنیان بۆ دروست کردین، بۆیە هەوڵماندا لە تاریکی وڵاتەکەماندا تێپەڕبین، هەوڵماندا لە بەرامبەر ئەوانەی تاریکی دروست دەکەن ببینە ڕوناکی، لیلا ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستا خول بۆ خوێندکارانی کچ دەکاتەوە، "بەڵێنم بە خۆم داوە کە بەردەوام دەبم لە پەروەردەکردنی کچەکانم، گرنگ نییە چی ڕووبدات، بەڵێنمدا بە مامۆستاکانم کە لە تاریکی دەرچم و بەڵێنمدا کە کۆڵ نەدەم.

 

"ئێمە چەکمان نییە، بەڵام...."

کوبرا ڕەسول یەکێک لە مامۆستایانی شاری هەرات ڕایگەیاند، هەرچەندە جگە لە دروشم هیچی تریان نەبووە، بەڵام تاڵیبان بە ترسێکی زۆرەوە لە ژنان و چالاکوانانی شاری هەراتی نزیک بوونەوە و بەو هۆیەشەوە کەوتنەبەر هێرشێکی گەورەوە، وتی: ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە وەک ژنانی کورد چەک هەڵگرین، پێموایە تاڵیبان ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت، دەرگای خوێندنگاکان بە ڕووی خوێندکارانی کچی ئەفغانستان داخراوە، بەڵام ئەگەر خوێندنگاش بکرێتەوە، ئەوا گومانمان لە بەرنامەی پەروەردەیی تاڵیبان هەیە.