ژیان
-

مین، بکوژە بێدەنگەکەی مرۆڤایەتی ...٢
پێنجوێن یەکەمە لە بوونی قوربانیانی مین
-

مین، بکوژە بێدەنگەکەی مرۆڤایەتی ...١
بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر مین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت ناوچە سنورییەکان تا ئێستا هاوڵاتیان لە مەترسیدان، حکومەت و لایانی پەیوەندیدار دەڵێن کە هەوڵی تەواو دراوە بەڵام قوربانیانی مین ژمارەیان بەرەو کەمبوونەوە ناچێت.
-

خەتەکردن ساڵانە هەڕەشەیە بۆ گیانی سێ ملیۆن منداڵی کچ
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ٣٠ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ٢٠٠ ملیۆن ژن خەتەنەکراون، ساڵانەش سێ ملیۆن منداڵی کچ مەترسی خەتەنەکردنیان لەسەرە، لە هەرێمی کوردستانیشدا لەگەڵ ئەوەی یاسا هەیە، بەڵام بەکارنایەت و بە سوڵحی عەشایەری کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
-

ژنانی شەهبا: دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت جارێکی تر داعش زیندوو بکاتەوە
ژنانی شەهبا دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین و هێرشەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، کە ئامانجی ئەو هێرشانە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
-

هەزار و ٦٧٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە
زۆرترین منداڵی ئیشکەر لە شەقامەکاندا لە پارێزگای دهۆکە، بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەزار و ٦٧٠ منداڵ هەیە، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە پرۆژە یاسایەک بۆ مافەکانی منداڵ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە تا ئێستا وەڵامی نەبووە، خانەی بێسەر پەرشتانیش ڕەزامەندە بۆ وەرگرتنی ئەو منداڵانە.
-

٪٨٥ ژنانی ڕۆژنامەنووس هەراساندەکرێن، بەڵام هەر بەهێزانە بەردەوامن
٪٨٥ ژنانی ڕۆژنامەنووس هەراساندەکرێن، بەڵام ڕۆژنامەنووسان متمانەیان بە یاساکان و کۆمەڵگا نییە تا پاڵپشتیان بکات، ٪٨٣ هەراسانکردنەکانیش لە دوو ساڵی ڕابردوودا بووە، توێژەرێکیش هۆشیارکردنەوەی ژنانی ڕۆژنامەنووس بە پێویستی دەزانێت.
-

بە دەنگی زەنگی شەڕ هێڵی بەرگری بەهێز دەکرێت
هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە-ژنان کە ڕژانە سەر شەقامەکان و گەڕەکەکانیان لە مەترسی چەتەکانی داعش پاراست، ڕایانگەیاند، چەتەکانی داعش هێزێکی تیرۆریستین و هەڕەشەن بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی "پێویستە کۆمەڵگای ئێمە لە مەترسی چەتەکانی داعش ئاگادار بێت و وڵات و خاکەکەمان لە چەتەکان بپارێزین".
-

لە نەقەب ژنان بەدەست سیاسەتی کۆمەڵگایەکی پیاوسالار دەناڵێنن
بەهۆی کۆمەڵگەی پیاوسالار و دەسەڵاتداری لە ناوچەی نەقەب لە فەلەستین و سیاسەتی داگیرکاری ئیسرائیلەوە، ژنان ڕۆژانە لەژێر بیری پیاوسالاریدا دەچەوسێندرێنەوە ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ خراپبوونی دۆخی ژیانی ئەو ژنانە.
-

بێپلانی حکومەت بووەتە هۆی چەوساندنەوەی کەم دەرامەتان
نەبوونی نەوت، غاز و کارەبا ژیانی هاوڵاتیانی سەختتر کردووە لە سەرمای زستاندا، لە ئێستادا نەوتی حکومیش گرانبووە بە جۆرێک بۆ ناوشار بە ٩٠هەزار دینار دابەش دەکرێت و بۆ دەرەوەی شار ٥٥ هەزار دینار، ئەمەش نیگەرانی لای کەم دەرامەتانی ناوشار دروست کردووە و نازانن لە ڕێگای چیەوە خۆیان و ماڵیان گەرم بکەنەوە.
-

پێنجوێن، ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان
لە هەفتەی ڕابردودا زیاتر لە یەک مەتر بەفر لە پێنجوێن باریوەو پلەی گەرما بە شێوەیەک دابەزیوە بەشەو دەگاتە -٢٨پلەی سیلیزی.
-

"دایکان لە ڕێی پەروەردەوە پێگەی خۆیان دیاریدەکەن"
پەروەردەکردنی منداڵ دەبێت پەروەردە بێت نەک سزا، منداڵ بە ترساندن و هەڕەشە لێکردن بە باوک وێڕای دروستبوونی تاکێکی توندوتیژ، بینینەکانی بەر-امبەر دایکی دەگۆڕێت، پەیوەندیەکانی ئەو منداڵە بە ئەندامانی خێزانەکانیەوە تێکدەشکێت.
-

سەرچاوە ئاوییەکانی هەڵەبجە و هەورامان بوژاونەتەوە
بەهۆی بوونی باران و بەفری زۆر لە مانگەکانی بەفرانبار و ڕێبەندان، سەرچاوە ئاوییەکانی سنوری هەڵەبجە و هەورامان بوژاونەتەوە و شارەزایانیش دەڵێن ئەمساڵ ڕووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی و وشکەساڵی نابینەوە.
-

"شوێنە گشتییەکان لە خزمەتی ژنان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا دروست نەکراون"
دیزاینکردنی شوێنە گشتییەکان بە جۆرێکن پیاوان بەشداری باڵای تێدا دەکەن بەڵام ژنان بەهۆی نەگونجان و کلتورەوە هەست بە دەروونێکی ئارام ناکەن تێیدا، بۆ ئەمەش پێویست دەکات لە شوێنە گشتییەکان لە ڕووی دیزاینەوە سیاسەتی گشتگیر بگیرێتەبەر.
-

دایکێک کە دوو کوڕی ئالودەکراون بە ماددەی هۆشبەر دەوڵەت تاوانبار دەکات
ئایسەل ئۆزکان کە دوو کوڕی ئالودەکراون بە ماددەی هۆشبەرەوە، ئاماژەی بەوەدا تەمەنی کەسانی توشبوو بە ماددەی هۆشبەرەوە بۆ ١١ ساڵ دابەزیوە، وتی کوڕەکانم دادگایی دەکرێن بەڵام لێکۆڵینەوە لە بازرگانان ناکرێت، ئەوەشی بە تاوانێکی دەوڵەت پێناسە کرد.
-

ئاسایشی ژن هەوڵدەدات بە پاراستنی ژنان ئاسایشی ناوخۆ مسۆگەر بکات
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان یان هێزەکانی ئاسایشی ژنان کە لەسەر بنەمای "ژیانی ئازاد و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی" دامەزراون، هەوڵ دەدەن ژنان لە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بپارێزن، هەروەها بەهۆی ئەو هەلومەرجە دژوارەی کە لەهەرێمدا هەیە ئارامی و ئاسایش بەرقەرار دەکەن.
-

هاوڵاتیان لە نەبوونی سوتەمەنی ناچار بە دار بڕینەوە کراون
نەبوونی نەوت و سوتەمەنی پێویست بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی غاز و هاوڵاتیان ناچاری بڕینەوەی دارن، کە دەبێتە هۆی تێکدانی ژینگە و زیان گەیاندن بە سروشت، ڕۆژانە نەوت هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەکرێت و بۆ هاوڵاتیانیش بە شێوەیەکی خاو دابەشدەکرێت.
-

ژنانی ئێزدی بە خۆپەروەردەکردن ژیان بونیاد دەنێنەوە
ژنانی ئێزدی لە ئەکادیمیای شەهید بنەڤش خۆیان پەروەردە دەکەن و بەو ڕێزەوە ژیان لە شەنگال ئاوەدان دەکەنەوە، ئەو ژنانەی کە خولی پەروەردەیان تەواو کرد وتیان: "پەروەردە بۆ هەمووان پێویستیەکی سەرەکیە".
-

"دەستی داگیرکاری شیرازەی خێزانەکانی بەرەو هەڵوەشاندنەوە بردووە"
خراپی دۆخی ئابووری و نەبوونی پەروەردەیەکی تەندروست لەناو خێزانەکاندا بڕیاری نەخستنەوەی منداڵی لەلایەن خێزانەکان دروستکردووە، هۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی توانای بەخێوکردن و پێدانی پەروەردەیەکی باشیان نییە.
-

دابینکردنی پێداویستی بۆ خوێندنگەکان بووەتە باری سەرشانی خێزانی خوێندکاران
پێداویستی خوێندنگەکان تا دێت زیاد دەکات بەهۆی کۆنبوون و نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ خوێندنگەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پێداویستییەکانیان بۆ دابین ناکرێت لەلایەن پەروەردەوە، ئەو ئەرکە کەوتووەتە سەرشانی مامۆستا و خێزانی خوێندکاران، لە بەرامبەردا پەروەردەی گشتی دەڵێت خزمەتگوزاریمان تەرخانکردووە.
-

ژنان و ژیانی سروشتی لە گوندەکانی دێرک
ژنان لە گوندی گرکە سەلما لە شاری دێرک دەڵێن ژیانی گوندەکان کۆمۆناڵ و سروشتییە و لە ژیانی شارەکان باشترە ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە، کە گرێدراون بە گوندەکەیانەوەو ژیانی ڕۆژێکی گوندەکەیان بە سەد ساڵی شار ناگۆڕنەوە.