ژیان
-

چیرۆکێک لە هاواری فەرمانی ٧٤: لە قژە بە خەنەکەت پەناگەم دروستکردووە...٣
بێریتان شەنگالی ئەو ڕووداوانەی لە یادەوەری خۆیدا تۆمارکردووە کە تەنانەت کەسێکی گەورەش بەرگەی بینینی ناگرێت. ئەو کۆرپەلەی کە کوژرا و دایکی ناچار به خواردنی گۆشتەکەی كرا، ئەو ڕووبارانەی بە خوێن دەڕژان، ئەو لاشەی کە لەسەر ڕێگاکە کەوتبوون...
-

نەریتی دواکەوتوو: هاوسەرگیری لە بەرامبەردا
ژنانی ئیدلب کە لەژێر داگیرکاریدا دەژین، لەگەڵ ئەوەدا ڕووبەڕووی نەریتی دواکەوتووی هاوسەرگیری زۆرەملێ دەبنەوە، ئەم ڕاستییە کە لە ئیدلب بە شێوەیەکی بەرفراوان بوونی هەیە و دۆخی ستەمکاری لەسەر ژنانی ئیدلب نیشان دەدات
-

چیرۆکێک لە هاواری فەرمانی ٧٤: لە قژە بە خەنەکەت پەناگەم دروستکردووە ...٢
چاوەکانی داخست و بیری کردەوە، بیری کردەوە. پاشان بەو هەستانەی لە ناخیدا شارابووەوە چووە ژوورەکە و بە دەستەکانی ئاماژەیەکی دا و وتی: سەیرکە لێرە وەستان و هەموو شتێک لێرە ڕوویدا.
-

چیرۆکێک لە هاواری فەرمانی ٧٤: لە قژە بە خەنەکەت پەناگەم دروستکردووە ...١
ئەوان لەسەر خاکی پیرۆز، بیروباوەڕە دێرینەکانیان لە ئامێز گرتووە و باجێکی زۆریان داوە بۆ هەبوون و وستانەوە بەڕووی لەناوبردندا، بێریتان شەنگالی، یەکێک لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵگە دێرینەیە، چیرۆکی خۆی لەسەر فەرمانی ٧٤ گێڕایەوە.
-

ئەڤین جومعە: ئاوارەکان بەهۆی هێرشەكانەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە
ئەڤین جومعە، بەڕێوەبەری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی هەرێمی جزیرە، پێداچوونەوەی بە پێشهاتەكانی دۆخی جەنگ و هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاوارەکان كرد.
-

کاریگەری ژنانی ڕاگەیاندنکار لەسەر مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا
بەشداری ژنان لە هەموو بوارێکدا گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە، بەتایبەت لە بواری ڕاگەیاندندا، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: ژنانی ڕاگەیاندنکار بە پەیامەکانیان دەتوانن کاریگەری زیاتر لەسەر ژنان دروستبکەن.
-

"بە لێدانی تەپڵی جەنگ، دایکان لەگەڵ شەڕڤانان بەرخۆدانی دەکەن"
چنار ساڵح، یەکێکە لەو دایکانەی لە سەرەتای شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە لەگەڵ شەڕڤانان شەڕی کردووە و لەپێناو ڕزگاری کوردستان و شەڕی داعشدا، دوو کوڕی شەهید بووە.
-

فرمێسک جاف: دەستەواژەی 'ئەتکوژم' و ئەنجامدانی تا دێت زیاد دەکات
فشاری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و نەبوونی چاودێر بەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆکار بۆ زیادبوونی ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن، دەستەواژەی 'ئەتکوژم' دژی ژنان یاخود کەسی بەرامبەر بەکاردەهێنن.
-

"ڕێگە نادەین داعش لە ژێر پەردەی دەوڵەتی تورکیادا بگەڕێتەوە ناوچەکەمان"
شەمسە یوسف کە کوڕەکەی لەلایەن داعشەوە کوژرا، باسی لەوەکرد، دڕندەیی داعشیان ئەزموون کردووە، بۆیە رێگە بە داگیرکاریی تورکیایا نادەن.
-

تاڤگە ئەحمەد، یەکەم پڕۆفیسۆری ژن لە بواری دەرمانزانی و ژەهرزانی
ژنێک بە کەمترین ماوە توانیویەتی ببێتە پڕۆفیسۆر لە بواری دەرمانزانی و ژەهرزانی، کە یەکەم ژنە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت "ژنان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ژیانیان پێویستە پشت بە خۆیان ببەستن".
-

مەریوان، زەوی لەقلەقە سپییەکان
لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای کوردستان لەقلەقە سپیەکان بەدیدەکرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی گونجاوی ژیان، بوونی دار بەڕووی بەرز، زۆری خۆراک و هەستکردن بە سەلامەتی، شارەکانی بانە و مەریوان زیاتر میوانداری ئەم جۆرە باڵندەیە دەکەن.
-

یارییە هزرییەکان کاریگەری ئەرێنی بۆ یادگە و هزری منداڵ هەیە
جۆر و چۆنییەتی یاریکردن کاریگەری دەکاتە سەر هزر و دەروونی منداڵ و ئەرکی دایک و باوکانە کە هانی منداڵەکانیان بدەن بۆ بەکارهێنانی یارییە هزرییەکان و ڕێگریکردن لە ئالوودەبوونی منداڵەکانیان بە یارییە ئەلکترۆنییەکان و یارییە تەقەمەنییەکان.
-

جەژنی قوربانی ئەم ساڵ بە دەیان قەیرانەوە لەلای هاوڵاتیان تێدەپەڕێت
ژنانی گەرمیان باس لەوە دەکەن کە جەژن پەیامی ئاشتی و یەکترقبوڵکردن و دڵخۆشیی و پێکەوە ژیانە بەڵام قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان چێژی جەژنی بۆ هاوڵاتیان کەم کردوەتەوە، نەبوونی ئارامی و داگیرکارییەکانی سەر خاکی کوردستانیش هاوڵاتیانی نیگەران کردووە.
-

ناوەندی تەواسول کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم
هیند بەشاری، بەڕێوەبەری سەنتەری تەواسول بۆ ئۆتیزم دەڵێت سەنتەرەکەیان کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و یارمەتیدانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگە.
-

نابەرپرسیاربوونی میدیا هۆکاری زیادبوونی خود کوژییەکانن
کەمبوونەوەی ئاستی تێگەشتن و راگەیاندن و ناهۆشیاری تاک هۆکاری زۆر بوونی کوشتن و خود کوژیە، قەیرانە ئابوورییەکان، و هاوسەرگیری پێشوەختە بۆ ژنان هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی کوشتن و ناچار بە خۆ کوشتنن.
-

جەژن واتای ئاشتی و سەلامەتییە، بەڵام بەهۆی کوشتن و داگیرکارییەوە هاوڵاتیان نائاسودەن
جەژن لە واتا و ناوەڕۆکدا هەڵگری پەیامی جوانی، ئاشتی و دڵخۆشی و پێکەوەژیانە، بەڵام بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە هەبوونی چەندین قەیران و نەبوونی سەقامگیری و ئارامی هاوڵاتیانی نیگەرانکردووە و دەڵێن ناتوانن هەست بە چێژ و پەیامی ڕاستەقینەی جەژن بکەن.
-

"هەبوونی نەوت هیچ سودێکی بۆ هاوڵاتی نییە، لە جەژنیشدا دۆخی ئابوری خراپە"
کەڵەکەبوونی قەیرانەکان و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکان لە بازاڕدا، وایکردووە هاوڵاتییانی لە ناوچەی گەرمیانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، نەتوانن وەک پێویست ئامادەکاریی بۆ جەژن بکەن.
-

بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکان ژنان فێری بەکارهێنانی چەک دەبن
ژنانی عەفرین و شەهبا بە ئامانجی بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی، پێکەوە فێری بەکارهێنانی چەک دەبن.
-

ڕێکخراوەکانی ژنان لەگەڵ ئەوەی چالاکانە کار ناکەن، یاساش پاڵپشتیان ناکات
هەرچەندە ڕێکخراوەکانی ژنان ژمارەیان زۆرە، بەڵام نەیانتوانیوە کێشەکانی ژنان لە بنچینەوە چارەسەربکەن، بەشێکیان تەنها بۆ بەرژەوەندی حزب و لایەنێک کار دەکەن، ئەو ڕێکخراوانەشی بۆ پرسی ژن کاردەکەن لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئاستەنگ دەکرێن.
-

پرۆژەی قەڵەمی ژن، پێگەیاندنی ژنان لەگەرمیان
پرۆژەی قەڵەمی ژن لە گەرمیان، یارمەتی ژنان دەدات بۆ فێربوونی بنەماکانی نووسین و زیادبوونی ئاستی مەعریفی و تێگەشتن، تا بتوانن پەنجە لەسەر کێشەکانی ژنان دانێن و بەرباسیان بدەن.