ژیان
-

ئەحلام مەنسور، قەڵەمە یاخییەکەی ژن
نۆ ساڵە خامەکەی لەنوسین وەستاوە، بەڵام ناو و نوسینەکانی هێشتا لە لوتکەدان، بەربەستە کۆمەڵایەتییەکانی تێکشکاندووە، زیاتر لە دەقی ئەدەبی واقیعی نیشانداوە، خاوەنی یەکەمین خەڵاتی ئەحلام مەنسوریش دەڵێت بەڕێگای جیاواز لە یاخیبوون بەردەوام دەبێت.
-

ژنان بوونەتە درێژەپێدەری شۆڕشی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی
شەهید ساکینە جانسز، شۆڕشگێڕێک لە مێژووی کورد و دامەزرێنەری فکری ئازادی ژن و هێزێک لەپێناو وەستانەوە بە ڕووی دوژمنان، لە پاش چەندین ساڵ لە تێکۆشان لە بەرواری ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لەلایەن میتی تورکیاوە لەگەڵ فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز شەهید کران.
-

ژنانی هەڵەبجە: نوژنها ڕۆڵی ژنانی نیشانداین
ژنانی هەڵەبجە باس لە ئاژانسی نوژنها دەکەن و دەڵێن نوژنها سەلماندی و پیشانی داین کە ژنان و کچان هەوڵی خۆبەڕێوەبردن دەدەن لە کەرتی تایبەت و یەکە ئیدارییەکاندا.
-

بەشداری ژنان لە شارەوانیدا ماف و پێویستییەکە
دوای ئەوەی لە هاوینی ٢٠١٦ شارەوانی مەنبج کرایەوە، خەدیر ئیبراهیم بوو بە یەکەم ژنی گەنج کە لە بەشی پۆلیس کاردەکات و پەیوەندی لەگەڵ خەڵک پەرەی سەند.
-

چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان پیرۆزبایی ساڵێک بەردەوامی نوژنها دەکەن
ساڵێک بەسەر دووبارە دەستبەکار کردنەوەی ئاژانسی هەواڵی ژنهای نوێ(نوژنها) تێدەپەڕێت، لەو ماوەیەدا نوژنها کاری لەسەر پرسەکانی ژنان و تێکۆشانی ژنان لەپێناو ئازادی و وەستاندنەوە بە ڕووی زهنیەتی پیاوسالاری و دەسەڵاتداری کردووە، توانیویەتی جێگای خۆی لەناو ژنانی کۆمەڵگا، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان بکاتەوە و ببێتە دەنگ و ڕەنگی ئازادی ژن.
-

کۆچبەرانی شەهبا لەژێر گەمارۆی ژیاندان
لە سەرەتای کۆچکردنی خەڵکی عەفرینەوەو جێگیربوونیان لە کانتۆنی شەهبا، حکومەتی شام گەمارۆیەکی بەسەر کانتۆنی شەهبادا سەپاندووە و پێداویستییەکانی ژیان بۆ هەرێمەکە دەرباز نابێت ئەوەش ئاڵۆزیی زیاتر کردووە، هاوکات بەهۆی گەمارۆوە نرخی هەموو شتێک بەرز بووەتەوە.
-

منداڵانی ئیدلب بەهۆی شەڕو کۆچەوە لە خوێندن بێبەشن
بەهۆی بارودۆخی نەخوازراوی سوریاو بوونی شەڕو ئاڵۆزی لەو وڵاتەدا کۆچکردن دەستیپێکرد و ئەو منداڵانەی خوێندکار بوون و لە شوێنەکانی خۆیان نەمان لە خوێندن دابڕان.
-

ژیانێکی سەخت لە گەڕەکە بێ خزمەتگوزارییەکاندا
گەڕەکی کەڵەکن یەکێکە لە گەڕەکە بێ خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی، دانیشتوانەکەی لە وەرزی زستاندا ڕووبەڕووی زەحمەتی و دۆخی سەختی ژیان دەبنەوە و لە ترسی ئەوەدان باران ببارێت و خانووەکانیان تێکبچێت بەسەریاندا.
-

کۆچ، چارەسەر یا هەڵهاتن
ئەوانەی ڕۆشتوون هانی کەس نادەن تا یاری بەژیانیان بکەن و بە درۆی قاچاخچییەکان تێکەوون، کەسوکاری ئەوانەی خنکاون خۆیان وەک کەسوکاری ئەنفالکراوەکان دەبینن، کە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئازیزان یان تەرمەکانیان دەکەن.
-

بەرخۆدانی ٣٠٠ ڕۆژ و چوار وەرزی ئامینە شەنیاشار
ئێشکگری دادپەروەریی ئامینە شەنیاشار کە بۆ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی دەستیپێکردووە بوو بە ٣٠٠ ڕۆژ و لەو ماوەیەدا وەڵامێکی دڵڕەقانەی درایەوە، لێیدرا و دەستبەسەر کرا و بردرایە نەخۆشخانە و ١٢ جار لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا.
-

چالاکی لە ئوتێلە پێنج ئەستێرەکانەوە سوودی بۆ ژنانی ناو ماڵەکان نییە
بەشێک لەو چالاکیانەی ئەنجام دەدرێت لە ئوتێلە پێنج ئەستێرەکان ئەنجام دەدرێت، لە کاتیکدا توندتیژییەکان لەنێو ماڵەکاندا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش هیچ سودێک بە ژنان ناگەیەنێت، چالاکوانانیش ڕەخنە دەگرن کە ئەم چالاکیانە هیچ سوودێکیان نیە تەنها لەپێناو خۆدەرخستنە، دەڵێن هیچ بەرهەمێکیان نییە، تەنها "قسەی زلە".
-

ئیدلب، کارگە بەردینەکانی دەوروبەری کەمپەکان بۆ منداڵان مەترسیدارن
کانە بەردینەکان لە دەوروبەری کامپەکانی کۆچبەران لە ئیدلب بۆ منداڵانی کامپەکان مەترسیدارن، ئەو منداڵانەی دایک و باوک و برا و خوشکەکانیان لە تەقینەوەکاندا لەدەستداوە، کاتێک گوێیان لە تەقینەوەی کانی بەردین دەبێت ئەو ئازارەیان بیردەکەوێتەوە.
-

"ساڵی داهاتوو کار لەسەر هاوسەرگیری منداڵان و کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان دەکەین"
سەبیحە سەبری وتەبێژی "TAJÊ" کاری ساڵێکی بزوتنەوەکەی هەڵسەنگاند و زانیاری لەسەر کاری ساڵی داهاتوو خستەڕوو وتی:" ئێمە بەنیازین ساڵی داهاتوو کۆنگرە ببەستین، هەروەها هەوڵدەدەین هەموو کارەکان بەهێز بکەین لەژێر چاودێری بزووتنەوەکەدا، پەروەردەی ڕۆشنبیریمان زیاتر دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری لە تەمەنێکی کەمداو کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنانیش کاری لەسەر دەکەین".
-

پانۆڕاما، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن و منداڵانیش بێبەشن لە مافەکانیان
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان یەکێکن لەو توێژانەی ڕۆژەکانیان لە سەخترین دۆخدا تێدەپەڕێنن، مووچەکانیشیان ئەگەر دابەشبکرێت بەشی کەمترین پێداویستیەکانیان ناکات، منداڵانیش لە ئاستی خوێندن و نەبوونی پێداویستییەکاندا ڕووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە.
-

٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ڕێکخستنی یەکڕیزی و هێزی ژنان
ڕێزان حەمیدی، ئەندامی کۆنگرەی ژنانی کۆمۆنیستی ئێران، دەربارەی ڕەوشی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئامانج و پلانەکان بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان، فراوانکردنی پەیوەندی، چالاکی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی ژنان و ئاستەنگەکانی بەردەم کۆمەڵگا خستەڕوو.
-

ڕێکخراوەکانی ژنان دەڵێن سەربەخۆن، بەڵام حزبەکان بڕیار لەسەر وشەی "ژن-ئافرەت" دەدەن
هەرچەندە بەرپرسی ڕێکخراوەکانی ژنان لە حزبەکاندا سەربەخۆبوونی خۆیان لە حزبەکاندا ڕادەگەیەنن، بەڵام هێشتاش بە سیاسەتی حزبەکەیان وشەی "ژن-ئافرەت" بەکاردەهێنن، بوونی حزبەکانیش وەک ڕێگاییەک بۆ چارەسەری گرفتە یاساییەکان دادەنێن، جەختیش لەسەر گرنگی بوونی پەروەردەی ژن دەکەنەوە.
-

"ڕێکخراوی سارا پشتی ژنانی بێ پشتیوانە"
ڕەجا عیسا، ئەندامی ڕێکخراوی سارا، باسی لەوەکرد ڕێکخراوەکە لەپێناو ئاواکردنی ژیانێکی ئازاد و ئاسایشە بۆ ژنان تێدەکۆشێت، باسی لەوەشکرد کە ساڵی ٢٠٢١ کارێکی سەرکەوتوو بۆ ژنان ئەنجامدرا و ساڵی نوێش لقەکانی ڕێکخراوی سارا خۆی دەگەیەنێتە هەموو ژنان.
-

ڕێکخراوەکانی ژنان: دەبێت ساڵی ئایندە هەمووان دژی توندتیژییەکان بوەستینەوە
ئامارەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ساڵانە بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە، بۆیە ڕێکخراوەکان باس لە دیارترین هۆکارەکانی توندوتیژییەکانی ساڵی ٢٠٢١ دەکەن، دەڵێن ساڵێکە ژنان زیاتر هۆشیاربوونەتەوە و ڕێکاری یاسایی دەگرنە بەر، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانە پێویستە بە یەکدەنگ و یەکڕیزی کار بۆ ژنان و بەرگری لە مافەکانیان بکرێت.
-

ئامارێکی ڕاست لەبارەی گیانلەدەستدانی کرێکارانی بیانی لە لافاوەکەی هەولێر لەبەردەستدا نییە
شەش ڕۆژ بەسەر لافاوەکەی هەولێر تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا ئامارێکی ڕاست دەربارەی گیانلەدەستدانی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان نەخراوەتەڕوو.
-

"شەڕی تایبەت ژنان و گەنجان دەکاتە ئامانج"
زولێخا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی پارتی داهاتووی سوریا لە مەنبج، ڕایگەیاند، کە شەڕی تایبەت سیاسەتێکی سیستماتیکە و بەردەوامیشی دا و وتی: "ئەم شەڕە لەلایەن وڵاتانەوە کە دوژمنی هاوڵاتیانن لەسەر ئەم خاکە بەڕێوەدەچن و ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەو شکتپێهێنانی کۆمەڵگەیە، جێبەجێکردنی ئەو شەڕە لەسەر گرنگترین کۆڵەکەکانی بنیاتنانی کۆمەڵگا و پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتییە کە ژنان و گەنجانن".