ژنان لە دژی سیاسەتەکانی گەمارۆ تێدەکۆشن

ژنان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەژێر گەمارۆدان، بە کارەکانیان بەرهەمی سیاسەتی گەمارۆ لەسەر خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە.

بەرژین کارا

 

مەخمور- لە ساڵی ٢٠١٩ەوە گەمارۆیەکی بەهێز لەلایەن "پەدەکە" لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمور ئەنجام دەدرێت، پەدەکە بە هاوکاری دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەکانییەوە هێرش دەکاتە سەر کامپەکە و ئاستەنگیی لە چوون و هاتنە دەرەوەی کامپەکە دروست دەکات، ئاستەنگی بۆ بوارەکانی پەروەردە و تەندروستیش دروست دەکات.

 

بەهۆی گەمارۆکانەوە ئاستەنگ لە بەردەم پەروەردەی منداڵاندا هەیە

گەمارۆی سێ ساڵەی کامپەکە ڕێگەی لە خوێندنی منداڵان گرتووە و ڕێگە بەمنداڵان نادات لە زانکۆکانیان بخوێنن، بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی کە دەکرێت هاوڵاتیانی کامپەکە ناتوانن کارەکانیان جێبەجێ بکەن و پێداویستییەکانیان بۆ ژیان دابین بکەن، لە زۆر ڕووەوە تووشی زەحمەتی دەبن و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو ڕێگایانە دابین دەکەن، بەڵام بەهۆی ڕێگری لەلایەن پەدەکەوە، ئەوان لە پێویستییەکانی بژێوی ژیانیاندا تووشی زەحمەتی دەبن.

 

سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان هەوڵدەدەن بەشێوەیەکی بەرهەمدار درێژە بەژیانی خۆیان بدەن

دانیشتوانی کامپەکە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەربەستەکانی بەردەم کامپی پەنابەران لادەبەن لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، لەگەڵ ئەو کردارە پیسانەی پەدەکە، بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە لە کامپی پەنابەراندا بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان دەکەن و هەوڵ دەدەن سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، درێژە بە ژیانیان بدەن، بەم هۆیەوە سەرقاڵی کاری مەڕوماڵات و کشتوکاڵن بەتایبەتی ژنانی کەمپەکە، سەرەڕای هەموو سەختییەکان، ژنانی کامپەکە بە ڕەنجێکی زۆرەوە درێژە بە کارەکانیان دەدەن، یەکێک لەو ژنانەی کە وەک بەخێوکەری مەڕوماڵات کاردەکات ژنێکی گەنجە بە ناوی ژیان تۆک، ماوەی سێ ساڵە ژیان لەگەڵ دایکی هاوژینەکەی بەناوی قومری تۆک کاری بەخێوکردنی مەڕوماڵات دەکات و لەهەمان کاتیشدا سەرقاڵی باخچەیە، دەربارەی بژێوی ژیانی ئەو و منداڵەکانی بە گرنگیدان بە مەڕوماڵات و بە خۆشەویستییەوە سەیر دەکات.

 

لە ساڵی ٢٠١٩ەوە گەمارۆی سەر کامپەکە دراوە

ژیان تۆک باسی لە سەختی و دژوارییەکانی گەمارۆکان و ئاستەنگەکان کرد و وتی: "لە ساڵی ٢٠١٩ەوە گەمارۆمان هەیە، ژیانمان زۆر گرانە، هیچ کارێک نییە بیکەین، هیچ شتێک نییە جگە لەو گەمارۆیەی کە تا ئێستا بەردەوامە، هەموو ڕۆژێک فڕۆکەکان بەسەر سەرماندا دەفڕن و لێمان دەدەن و لە منداڵەکانمان دەدەن، منداڵەکانمان بە دەنگی فڕۆکەکان کاریگەر دەبن، لە جیاتی ئەوەی بچنە قوتابخانە سەیری ئاسمان دەکەن کە کەی فرۆکە دەگەڕێت، منداڵەکانمان ناتوانن بڕۆنە دەرەوە، لێرە خوێندنگاکانیان تەواو کردووە، بەڵام ڕێگەیان پێنەدراوە بڕۆن بۆ خوێندن".

 

من تەنها پەنیر و ماست بۆ منداڵەکانم دروست دەکەم

ژیان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە بۆ درێژەدان بە ژیانی منداڵەکانی دەستی بە گرنگیدان بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ کردووە و وتی: ماوەی سێ ساڵە ئاژەڵداری دەکەم، زۆر زەحمەتە، بەڵام دەبێت منداڵەکانمان پەروەردە بکەین، ئێمە بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات خواردن بە خۆمان دەدەین، شیر دروست دەکەین، پەنیر دروست دەکەین، هیچ ڕێگەیەک نییە، بەڵام دەبێت منداڵەکانمان بەخێو بکەین. بەڕاستی نرخی جۆو گەنم بەرزە، باخچەمان هەیە، دەچین و گیا دەدەین بە ئاژەڵەکانمان،  کاتێک هاوژینەکەم دەچووە سەر کار، براکانمان دەچوونە سەر کار، خوشکەکانمان دەچوونە سەر کار، بەڵام ئێستا زۆر زەحمەتە ئەگەر ڕێگایەک هەبووایە بۆ کارکردن، ئەوا مەڕوماڵاتمان زۆر دەبوو. پەنیرەکەمان دەفرۆشت، شیرمان دەفرۆشت، بەڵام ئێستا پارەیەکی زۆرمان نییە و تا ئەم ئاستەش زۆر زەحمەتیمان هەیە ئاژەڵەکانم زۆر کەمن، من تەنها شیر و پەنیر و ماست بۆ منداڵەکانم دروست دەکەم".

 

ژیان تۆک کە ئاژەڵەکانی وەک منداڵەکانی خۆشدەوێت لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە مەڕوماڵاتەکانی کرد و وتی: "ماوەی سێ ساڵە هەندێک بزنم کڕیوە و بەخێوم کردوون، من بزنەکانم زۆر خۆشدەوێ، ناتوانم بەبێ ئەوان بم. کاتژمێر شەشی بەیانی لە خەو هەڵدەستم و نانیان پێدەدەم و کارەکان ئازاد دەکەم و لەبەرئەوەی بزنە تازەکانیان لە دایک بووە، نایاندۆشم تا گەورەدەبن.

 

هەروەها قومری تۆک باسی لە خواردنی ئاژەڵەکانی کرد و وتی: کاتژمێر ٦ی بەیانی لە خەو هەڵدەستم و خواردنیان پێدەدەم، ئەگەر گیا بێت دەیدەمە بزنەکانم تا دەبێتە کاتژمێر٧، پاشان کارەکان ئازاد دەکەم و دووبارە جیایان دەکەمەوە و تا نیوەڕۆ بزنەکان دەخەمە ناو باخچە،  ئینجا ئەگەر نان بێت یان جۆ شەو دەیاندەمێ، پاشان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر جارێکی کارەکان دەخەمەوە لایان و دواتر جیایان دەکەمەوە.