ژیان
-

ئەفغانییەکان لە دۆزەخی تاڵیباندا ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، سەختییەکان سەدان هێندە زیادیان کردووە، ژیانی خێزانە هەژارەکان و تەنانەت داهاتە مامناوەندەکان لە پلەی گەرمی ٢٠ پلە خوار سفردا بەرەو مردن هەنگاو دەنێت.
-

ئاوارەبوون خۆشەویستی عەفرینی لە دڵی عەفرینییەکان دەرنەکردووە
پێنج ساڵ پێش ئێستا دەوڵەتی تورکیا شاری عەفرینی داگیرکرد و لەو ڕۆژەوە توندوتیژی بۆ سەر ژنان و ڕفاندن و کوشتن دەستیپێکرد، ئارارات ژنێکی عەفرینییە و دەڵێت: با ئێمە لە هەرێمی کوردستانیش بین، بەڵام ئاسودەیی ئێمە لە عەفرینە.
-

ژنانی چیانشین لە سروشتەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن
ژنانی هەرێمی "ئیملیل" بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە گەشتوگوزاری شاخ و هەندێک چاندنی وەرزی و بەخێوکردنی ئاژەڵ دەبەستن، بەڵام بەهۆی کەشوهەوای ناوچەکەوە پێداویستی ئاژەڵداری و بژێوی ژیانیان قورس بووە.
-

قەیرانی ئابووری لە ئێران، خەڵک ناتوانێت خۆراک و سووتەمەنی دابین بکات
دوای ئەو ڕاپەڕینەی کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، قەیرانی ئابووری کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی خەڵک داناوە ئەو کەسانەی لەژێر فشاردا دەژین دەڵێن کە قەیرانێکی مەترسیدار لە وڵاتدا هەیە و لە دابینکردنی سووتەمەنی و خۆراکدا تووشی گرفت دەبن.
-

" توێژینەوەکانمان پێویستی بە پاڵپشتی حکومەت هەیە"
پرۆژەی دکتۆر رەنا محمد عوبەیدی لە زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەمجار لەسەر جۆرێکی تایبەتی مشەخۆر ئەنجامیداوە کە ئەنجامەکەی سودی لێدەبیندرێت بەڵام پێویستی بە پاڵپشتی حکومەت هەیە.
-

نەخشەکانی ئەشکەوتی قزقاپان پەیامی ئاشتی دوای جەنگ نیشاندەدات
ئەشکەوتی قزقاپان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری سلێمانی و مێژوویەکی دێرینی هەیە، زەردەشتییەکان جەژنی خۆیانی تێدا دەگێڕن و پەیمان لەپێناو خاک و نیشتماندا نوێ دەکەنەوە.
-

دیمەن محەمەد: داگیرکاری لەسەر خاک توندوتیژی دژی ژنانی زیادکردووە
بە لاڕێدابردنی ڕووداوەکان لەلایەن میدیاکان و سزا نەدانی تاوانباران وایکردووە کە ساڵی تازە تەنها بە ژمارە بێت و ئەقڵیەتی پیاوسالاری بمێنێتەوە، چالاکوانێکیش دەڵێت: بەهۆی داگیرکاری سەر خاکەکەمان توندوتیژییەکان زیادیکردووە.
-

ژنان لە ڕێگەی ئەدەبەوە هەست و داهێنانی خۆیان نیشان دەدەن
شاما محەمەد، هۆنەر و مامۆستای زمانی کوردی، گرنگی ئەدەب و زمانی کوردی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد کە زمان هەبوون و ئەدەب مێژووی کۆمەڵگە دەردەخات.
-

بەرەوپێشچوونی ژیان توندوتیژییەکانی ژنانی کەم نەکردووەتەوە
سەرەڕای هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە جیهاندا بە گشتی و فەڵەستین بەتایبەت، هێشتا توندوتیژییەکان بەردەوامن، چونکە دیاردەی توندوتیژی بە پلەی جیاواز لە کۆمەڵگاکاندا بڵاوبووەتەوە.
-

زستانی سەخت بۆ ئەوروپا یان ئێران!
زستانی سارد لە وڵاتی ئێران دۆخی هاوڵاتیانی سەخت کردووە و بەهۆی نەبوونی غاز و سوتەمەنییەوە چەندین قوتابخانە و فەرمانگە داخراون.
-

کۆنگرەی ستار وەک بنکە و بناغەیەکی تۆکمە بۆ ڕاپەڕینی ژنان خزمەت دەکات
کۆنگرە ستار لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک بزووتنەوەیەکی ژنانی ڕێکخراو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاردەکات بۆ گۆڕینی عەقڵیەتی کۆمەڵگە و توانیویەتی دەستکەوتی زۆر بەدەستبهێنێت.
-

گەمارۆدان دۆخی کۆچبەرانی عەفرین دەخاتە مەترسییەوە
دۆخی ئاوارەکانی عەفرینی داگیرکراو لە شەهبا لە وەرزی زستاندا خراپتر دەبێت، حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە گەمارۆدان، کانتۆنەکە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی نییە و هیچ کەرەستەیەکیش نییە بۆ گەرمکردنەوەیان لەم زستانەدا.
-

"لە ڕێگەی وەرگێڕانی کتێبەوە ئازارەکانی ژنانی کورد بە جیهان دەناسێنم"
داستان یەکێکە لەو ژنانەی سەرەڕای ئەو ڕێگریانەی دەهاتە بەردەمی وازی لە تواناکانی خۆی نەهێناو چەندین کتێبی بیانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و خاوەنی ٥ کتێبی چاپکراوە.
-

"بەرخۆدانمان گەڕانەوەمان بۆ عەفرین مسۆگەر دەکات"
ئەو ژنانەی بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ناچاربوون ڕوو لە شەهبا بکەن، جەختیانکردەوە، "بەرخۆدانمان لە شەهبا گەرەنتی گەڕانەوەمان بۆ عەفرین دەکات".
-

"دارا" شوێنەوارە شاراوەکەی کوردستان
"دارا" یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی خاکی میزۆپۆتامیا، شاهیدی چەندین سەردەم بووە و دوای تەواوبوونی تەمەنی لە ژێر خەرواری خاکدا شاردراوەتەوە.
-

"دروشمی ژنان دژی دەسەڵات شۆڕشێکە"
لە دەیەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی، کەسوکاری شەهیدان دەڵێن: کۆمەڵکوژی تێکۆشانمان ناوەستێنێت و درێژە دەدەین بە ڕێبازی ساکینە و هاوڕێکانی.
-

شۆڕشی ساکینە جانسز لە زیندان بۆ شاخ و هەموو جیهان
لە دەهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی، ژنانی دیکەی پێشەنگ، دەکرێنە ئامانج، مامۆستا ویژدانیش دەڵێت "شەهید نامرێت بەڵکو دەستی دوژمنان دەبڕێت".
-

هەراسانکردنی ژنان لە بازگەکانی سەردەشت
هێزەکانی سوپای پاسداران لە ٧ شوێنی سەردەشت خاڵی پشکنینیان داناوە و لەوێ زەحمەتی و هەراسانکردن بۆ ژنان دروست دەکەن.
-

ساکینە؛ ئەو منداڵەی لە سەرمادا لەدایکبوو، تێکۆشانی ژنانی گەرم کرد
ساکینە-سارا لە زینداندا نووسی، "مادام دوژمن ئەوەندە بە مەترسیم دەزانن، منیش بەردەوام دەبم بە بەڵا بەسەریانەوە"، بەڵێ سارا بوو بە بەڵا بۆ دوژمن، لە کەسایەتی سارای ئازاددا، ئەمڕۆ هەزاران ژن تێکۆشان دەکەن و ترسن بۆ گیانی دەوڵەت-پیاو.
-

"سەرەڕای کۆمەڵکوژییەکان ژنان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن"
دەوڵەتی تورکیا لە ترسی تەشەنەسەندنی خەباتی ژنان، هەمیشە پێشەنگەکان دەکاتە ئامانج، ژنانی کامپی مەخموریش دەڵێن: حکومەتی فەرەنسا پارێزگاری لە دەوڵەتی تورکیا و کردەوەکانی دەکات.