ژیان
-

ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە کار لەسەر چنینی خوری دەکات
پیشەی چنینی خوری یەکێکە لەو پیشانەی کەلەپووری کۆن کە هێشتا ژنان لە دەشتەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر پێوەی پابەندن.
-

چالاکوانان: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەجێندای سیاسی لە پشتە
ژنانی چالاکوان نیگەرانن لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق و بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە قەڵەمی دەدەن، هەروەها دەشڵێن: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەجێندای سیاسی لە پشتە.
-

کچێکی ئەفغانی: بینینی ژنانی ئێران لەسەر سەقامەکان هێزم پێدەبەخشێت
ل.ن. یەکێک لە خوێندکارە دەرکراوەکانی زانکۆی کابول، باس لەوە دەکات کە چۆن کچانی بەشەناوخۆییەکان ژەهراوی کراون و دەرکراون بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی ناوەندی پەروەردەیی کاج.
-

"ناهێڵم منداڵەکانم بەبێ خاکەکەیان بژین"
فاتمە ئەلعەلی، کە بەهۆی هێرشی داگیرکاریەوە لە گوندەکەیان لە سەرێکانی کۆچی کردووە، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەڵێت، "بۆ ئەوەی منداڵەکانم بێ خاک نەژین، ئاستی تێکۆشانی خۆم بەرز دەکەمەوە".
-

ئاستی ئابووری جیاوازی چینایەتی لە قوتابخانەکاندا زەقتر کردووەتەوە
سەرەڕای هەبوونی جیاوازی ئاستی ئابووری، بەهۆی کەمتەرخەمی لە قوتابخانە حکومییەکاندا خێزانەکان منداڵەکانیان دەنێرن بۆ قوتابخانە ناحکومییەکان، ئەوەش وایکردووە جیاوازی چینایەتی زیاتر بێت.
-

"ژنان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و بێدەنگیش دەکرێن"
دابونەریت و زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە گەرمیان وایکردووە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ڕوو لە زیادبوون بکات لە چاو ڕابردوودا.
-

ساڤە سامان: هیواخوازم ببمە دەروونناس
خاوەن پێداویستی تایبەت هەرچەندە بەشێکن لە کۆمەڵگە، بەڵام ئاستی هۆشیاری تاک نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی هۆشیارانە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، ساڤەش داوا دەکات ژنانی خاوەن پێداویستی گوێ بە هیچ نەدەن و تەنها چاویان لەسەر ئامانجەکەیان بێت.
-

چیرۆکی ژنانی سوتاو؛ بەزۆر بەشوودان هۆکارە
کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی، بەزۆر بەشودان و گاڵتە پێکردن لەلایەن کۆمەڵگەوە وایکردووە ژنان خۆیان بسوتێنن و چیرۆکی خۆسوتاندنی ژنان زیاد بکات.
-

سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی منداڵانی تەل ڕەفعەت هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا
ژنانی کانتۆنی شەهبا کۆمەڵکوژی منداڵانی تەل ڕەفعەت لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لەبیرە، کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی داگیرکەری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩.
-

کێشە خێزانیەکان وایکردوە ژنان پەنا ببەنە بەر خۆسوتاندن
ئەقڵیەتی پیاو سالاری، کێشەی کۆمەڵایەتی، ئابووی، دەروونی و نەبوونی هۆشیاری وای کردووە خۆسوتاندنی ژنان زیاد بکات و ببێتە نەریتێک، کە نەک کێشەکان چارەسەر ناکات بەڵکو قوڵتری دەکاتەوە.
-

هاوڵاتیان دەربارەی تەماشاکردنی دراما تورکییەکان هۆشیار بوونەتەوە
بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تەماشاکردنی درامای تورکی کەمبووەتەوە، بەشێک لە هاوڵاتیان هۆشیاریان لە بارەیەوە هەیە و دەزانن کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر ژینگە و خێزانەکانیان.
-

کولتوور و زاڵبوونی پیاوسالاری؛ کوشتنی ژنان بە ناوی شەرەف
زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری، کولتووری کۆمەڵگە و سزا نەدانی تاوانباران وایکردووە کە ژنان بکوژرێن بە بیانووی شەرەف لەلایەن کەسە نزیکەکانی خێزان و خێڵ و بنەماڵەوە.
-

ئیدلب، پشتگوێخستن ئازاری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت زیاتر دەکات
منداڵانی کامپەکانی ئیدلب ژیانیان هێندەی تر سەختتر بووە دوای ئەوەی ئازارەکانی کەمئەندامی و تاڵیی ئاوارەیی تەنگی پێهەڵچنیون، نەبوونی لایەنی پەیوەندیداریش بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری کامپەکانیان هێندەی تر ماف و ژیانی لیسەندونەتەوە.
-

پاش جیابوونەوەی هاوژینەکان، توندوتیژی پیاوان هەر بەردەوامە ... ٢
چیرۆکی کاڵێ یەکێکی دیکەیە لەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، کاڵێ دوای ئەوەی بڕیار دەدات گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی هەڵوەشێنێتەوە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە و دوای هەڵوەشاندنەوەش لەسەر توندوتیژییەکان بەردەوام دەبێت.
-

پاش جیابوونەوەی هاوژینەکان، توندوتیژی پیاوان هەر بەردەوامە ... ١
ژنان لە ژێر فشاری کۆمەڵگە ناچار بە هاوسەرگیری دەکرێن، دواتر بەهۆی توندوتیژییەکانی ژیانی هاوژینییانەوە نائومێد دەبن، تەنانەت دوای جیابوونەوەشیان ڕێگری لە بینینی منداڵەکانیشیان دەکرێت.
-

"ئێمە کۆبانێ بە ڕۆح و گیان دەپارێزین"
ژنانی کۆبانێ تووڕەیی و کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەربڕی و وتیان: "ئێمە باوەڕمان بە سەرکەوتنمان هەیە، بەتایبەتی وەک ژنان، ئێمە دەستکەوتەکانمان و وڵاتەکەمان دەپارێزین و پێشەنگایەتیی سەرکەوتن دەکەین".
-

توندوتیژی وەک مۆتەکە لە پاش جیابوونەوە لە ژنان نابێتەوە
هەرچەندە یاسا و دادگا بوونیان هەیە و بە پێی یاسا پێویستە ژنان لە پاش جیابوونەوە لە هاوژینەکانیان توندوتیژیان بەرامبەر نەکرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە مافیشیان پێشێلدەکرێت و منداڵ دەبێتە زەرەرمەندی یەکەم.
-

زمانی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی دراماوە وا دەکات توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بکرێت
پێنەدانی بەرنامەی باش و جدی بە ژنان لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەخشکردنی دراماو بەرنامەی کات بەسەر بردن وای کردوە ژنان بکەونە ژێر کاریگەری دراماو بەرنامەکان و توندوتیژیان بەرامبەر بکرێت.
-

داهاتووی گەنجان لە هەرێمی کوردستان بە هاوسەرگیرییەوە گرێدراوە
داهاتوی گەنج لە هەرێمی کوردستان کە بەهۆی سیستم و سیاسەتەوە ناڕون دەبیندرێت، بۆ ژنان جیاوازترە، چونکە تاکە ئامانج دەخرێتە هزریان هاوسەرگیری کردنە.
-

"گوندی ژنوار ڕێگەچارەیە بۆ ژیانی ئازاد"
هێڤی جوان، ئەندامی بەڕێوبەرایەتی گوندی ژنوار لەبارەی دروستکردنی گوندەکەو تێکۆشانی ژنان لە دژی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی وتی: "ژیانی گوندی ژنوار لە ژیانی دەرەوە ناچێت، زاڵبوون و کۆیلایەتی و توندوتیژی لە گوندەکەدا نییە".