کاری منداڵان و هەژاری لە ئێران لە زیادبووندایە

لەگەڵ داخستنی قوتابخانەکان لە ئێران، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە شەقامەکان و گەڕەکەکاندا کار دەکەن زیادی کردووە، یاسایەکیش نییە دیاردەکە سنووردار بکات.

لارا گەوهەری

 

مەهاباد-زیادبوونی ژمارەی منداڵانی کرێکار کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییە کە لە ئەنجامی بێتوانایی حکومەتەکانەوە دروست دەبێت و بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە پێویستە بەرنامە و سیاسەتەکان پەرەپێبدرێت، هەروەها کار بکرێت بۆ کەمکردنەوەی هەژاری و خوێندنی خۆڕایی بەردەست بۆ هەموو منداڵان و جێبەجێکردنی یاسای کاری منداڵ و کەمکردنەوەی جیاکاری ڕەگەزی.

 

نەبوونی هەلومەرجی کارکردنی کەم و کەمی کرێ و نەبوونی پاراستنی یاسایی دەتوانێت ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری منداڵان، برەودان بە ئابووری و پەرەپێدانی بەردەوام دەتوانێت کاریگەر بێت لە کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە، لەگەڵ داخستنی قوتابخانەکان لە شارە جیاوازەکان، منداڵان زۆر کار دەکەن، میوە و دەفرۆشن یان لە دوکانەکانی چاککردنەوەو ڕاهێنانی میکانیکی کاردەکەن.

 

خیزانەکان پشت بە کاری منداڵەکانیان دەبەستن

 لەو وڵاتانەی کە بەهۆی هەژاری و ناسەقامگیری ئابوورییەوە دەناڵێنن، خێزانەکان پشت بە بەکارهێنانی منداڵەکانیان دەبەستن بەستن بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان و نەبوونی دەستگەیشتن بە کارێکی گونجاو بۆ گەورەکان دەتوانێت وا لە خێزانەکان بکات پشت بە داهاتی منداڵان ببەستن.

 

"سەهیل. م" تەمەن ١٣ ساڵ ئەو لە شاری نلاس لەگەڵ هاوڕێکەی گەنمەشامی دەفرۆشێت، باوکی دوکانێکی هەیە و وتی: سێ برام هەیە و باوکم میکانیکە. ڕۆژانە پەنجا کوپ گەنمەشامی دەفرۆشم، حەزدەکەم خوێندن و کارەکەم تەواو بکەم، بە پاشەکەوتکردنی ئەو پارەیەی دەستم دەکەوێت دواتر بۆ پێداویستییەکانی قوتابخانە خەرجی دەکەم.

 

لە لایەکی دیکەوە، "سەروک.ن" تەمەن ١٠ ساڵ وتی:  لەو کاتەوەی قوتابخانە داخراوە لە دوکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بە خۆڕایی کار دەکەم، باوکم منی هێنایە ئێرە بۆ ئەوەی فێری بازرگانی ببم.

 

"موحەمەد. ب"  سەوزە دەفرۆشێت و وتی: دایک و باوکم کشتوکاڵی سەوزە دەکەن و من لێرە دەیانفرۆشم، من کڕیارێکی زۆرم هەیە، بەڵام هەست بە ماندووبوون دەکەم لەم گەرمایەدا، قوتابخانەم بەجێهێشت بۆ ئەوەی یارمەتی خێزانەکەم بدەم بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی ماڵەکەم دابین بکەم.

 

بۆ پاراستنی منداڵان، پێویستە حکومەت یاسا بۆ پاراستنی منداڵانی کار پەرەپێبدات و جێبەجێی بکات، کەمترین تەمەنی یاسایی دیاری بکات بۆ چوونە ناو بازاڕی کار، دیاریکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن و دابینکردنی مەرجی سەلامەت و تەندروست و کرێی پێویست، پێویستە چاودێری و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی پاراستن بکرێت. لە حاڵەتی پێشێلکارییەکاندا، پێویستە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت و هەنگاوی یاسایی بگیرێتەبەر.