بە ڕەنجی ژنان ژیانی گوند بەڕێوەدەبرێت

ژنانی گوندی تل نەجما لە تل تەمر، پشتڕاستیان کردەوە ئەمە جوانترین ژیانە لە گوندەکان بەهۆی نزیکترین ژیانی کۆمەڵگەی سروشتی لە گوندەکان.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەک زۆرێک لە شوێنەکانی دیکە، قەیرانی ئابووری هەیە، بەڵام ژنانی گوندەکان بە کارەکانیان وەڵامی قەیرانەکە دەدەنەوە، ژیانی گوند نزیکترین ژیانە لە کۆمەڵگەی سروشتی، لە گوندەکان، ژنان ژیان بەڕێوەی دەبەن، گیای سروشتی کۆدەکەنەوە، مەڕ بەخێو دەکەن و نانی تەنوور دروست دەکەن، لە باخچەکاندا خۆیان بۆ زستان ئامادە دەکەن، ژنان لە گوندی تل نەجما لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاندووە بۆ قەیرانی ئابووری و زیندووبوونەوەی کولتوری لەدایکبوون دەبنە وەڵام.

 

گوندی تل نەجما دەکەوێتە ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری تل تەمر، کە نزیکەی ٨٠ ماڵی لە پێکهاتە عەرەبییەکان و ماڵێکی کوردی تێدایە، گوندنشینەکان بژێوی خۆیان بە بەخێوکردنی مەڕ و ئاژەڵ و مریشک و کشتوکاڵ و دروستکردنی نانی تەنوور دابین دەکەن، ژنان بە ئاژەڵەداری ماست و پەنیر دروست دەکەن،  دەچنە باخچەکانیان و خواردنی ماڵەکانیان ئامادە دەکەن، جێی سەرنجە کە ژنانی کورد گەیشتوونەتە سروشت و شتەکان کۆدەکەنەوە و لە ماڵەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەکاریان دەهێنن.

 

"ژنان بە گیا سروشتییەکان لە ماڵەکانیاندا دەرمانخانەیەک دروست دەکەن"

بێریڤان ئیسماعیل، یەکێک لە ژنانی کورد کە لە گوندەکە دەژی، ئاماژەی بەوەکرد لە دایکییەوە فێری کولتووری کۆکردنەوەی گیای سروشتی بووە و وتی: ئێمە تەنها خێزانێکی کوردین کە لەم گوندەدا دەژین، هەمووی لە پێکهاتەی عەرەبن، بەڵام ئێمە پێکەوە دەژین و یارمەتی یەک دەدەین، دایکم هەمیشە گیای سروشتی بۆ پاراستن لە نەخۆشی بەکاردەهێنا، هەروەها لەوەوە فێر بووم، ئەو گوڵەی کە ئێستا کۆی دەکەمەوە یەکێکە لەو گوڵانەی کە ئەم گوڵە چارەسەری هەوکردنی سنگە، بەتایبەتی لە زستاندا، هەروەها هەسهەسوک بۆ سکچوون بەکاردێت و لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی و ئاوی پیس، بۆیە دەبێتە چارەسەر بۆ نەخۆشییەکە، چەندین نەخۆشی هەیە، کە هەریەکەیان چارەسەرێکە بۆ نەخۆشییەکە. پزیشکی سروشتی پێویستی بە زانیاری هەیە بۆ پەرەپێدانی ئەم زانیارییانە لەگەڵ ژنان، ئەگەر سەیری ئەمڕۆ بکەین، دەبینین ژنان گیا کۆدەنەوەو لە ماڵەکانیان دەیپارێزن و وەک دەرمانخانەیەکە لە ماڵەوە.

 

" ئەو مێژووە زیندوو دەکەینەوە کە ژنان تیایدا پزیشک بوون"

بێریڤان ئیسماعیل ڕایگەیاند، لە مێژووی کۆمەڵگەی سروشتیدا زۆرێک لە ژنان گیانیان لەدەستداوە بۆ دۆزینەوەی پزیشکی سروشتی و وتی: ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی کۆمەڵگەی سروشتی، دەبینین کە ژنان خوداوەند و پزیشکن، ژنان هەوڵی پاراستنی کۆمەڵگەکەیان دەدەن لە نەخۆشییەکان، زۆربەیان بەو شێوەیە گیانیان لەدەستداوە. ئەوان ژیانی خۆیان کرد بە قوربانی بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەیان تەندروست بێت دوور لە نەخۆشییەکان، بەم شێوەیە، ژنان دەرمانی سروشتییان دۆزییەوە، بەڵام بەداخەوە لە سەردەمی سۆمەرییەکان و لە دروستکردنی زەوییەکاندا، بەرهەمەکانی لە ژنان وەرگیران و دەرمانەکان لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتدا وەرگیران. بەڵام زۆرێک لە ژنان ئەو کولتوورەیان پاراست هەتا ئەمڕۆش لە گوندەکاندا زیندوو ماوەتەوە. هەرچەندە تەکنیک گەشە دەکات و دەرمان زیاد دەکات، بەڵام وەک دەرمانێکی سروشتی نییە چونکە هیچ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر مرۆڤ نییە، ئێمە ئەو مێژووە زیندوو دەکەینەوە کە ژنان تیایدا بوون بە پزیشک.

 

"هەوڵ دەدەین تا ڕادەیەک ڕێ لە قەیرانی ئابووری بگرین"

ئاسیا عەتوە تیشکی خستە سەر قەیرانی ئابووری ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی: قەیران بەزوویی کاریگەری لەسەر ژیانی گوندەکان نابێت، چونکە ئەم ژیانە دوورە لە فشار و سیاسەتی دەسەڵات، ئەم ژیانە لەلایەن ڕەنجی ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، سەوزە و بامێ، باینجان، بیبەرم چاندووە، خواردنی ڕۆژانەمان لەسەر ئەم باخچەیەیە، ئێستا خۆمان بۆ زستان ئامادە دەکەین، ئاوی تەماتە دروست دەکەین، ترشیات دروست دەکەم، هەرچەندە قەیرانی ئابووری هەیە بەڵام بەم شێوەیە دەتوانم بژێوی خێزانەکەم دابین بکەم، ئێستا ژیانی شار زەحمەتە، چونکە هەموو شتێک لە دوکانەکان دەکڕن و زۆر گرانە، شارەکان کاریگەری زۆریان لەسەرە.

 

"هێڵی حەسەکە- تل تەمر بەهۆی بڕینی ئاوی خابوورەوە وشک بووە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئاسیا وتی: ئێمە ناتوانین لە باخەکاندا بەرهەم بۆ فرۆشتن دروست بکەین چونکە ئاو نییە. خابوور لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بڕاوە، بۆیە ناتوانین باخچەیەکی گەورە دروست بکەین. هەموو ماڵێک بۆ ماڵەکەی خۆی چاندووە، پێشتر خابوور هەبوو هێڵی حەسەکە- تل تەمر هەبوو بە سەوزایی ناسرابوو، بەڵام بەداخەوە ئێستا هێڵێکی وشکە، داوا لە ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەین کە چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ڕووباری خابوور و بە چاوی مرۆڤایەتی سەیری بکەن، نەک بە چاوی سیاسی.