ژنانی یەمەن وۆرکشۆپی "ڕێگاکانی ئاشتی" کۆتایی پێدەهێنن و بەڵێن دەدەن کە نوێنەرایەتی فەرمی بشکێنن

لە شاری تەعز، وۆرکشۆپی کۆتایی پڕۆژەی "سەرکردایەتی ژنان و کاریگەری لەسەر ڕێڕەوەکانی ئاشتی" بە بەشداریی ٣٠ ژنی سەرکردە و نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی رۆڵی ژنان لە بڕیاردان و بونیادنانی ئاشتیدا.

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن ـ بەشداربووانی وۆرک شۆپەکە پابەندبوونی خۆیان بە بەردەوامبوون لە داکۆکیکردن لە بەهێزکردنی ژنان لە چوارچێوەی پێکهاتە سەروەرەکاندا، چالاککردنی بوونی ئەوان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا و تێپەڕین لە تەنها نوێنەرایەتیکردنی ئامڕازی دووپاتکردەوە، ئەمەش توانای ژنانی یەمەنی بۆ کاریگەری لەسەر بڕیاردان لە قۆناغی ئێستادا بەرز دەکاتەوە.

 

وۆرکشۆپی کۆتایی پڕۆژەی "سەرکردایەتی و کاریگەریی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا" ١٤ی ئەیلوول لە شاری تەعز کۆتایی هات، ٣٠ ژنی پێشەنگ لە پارتە سیاسییەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریان کرد.

 

ئەم وۆرکشۆپە کۆتاییە بەشێکە لە پڕۆژەیەک کە ئامانج لێی بەهێزکردنی بەشداری سیاسی ژنان و چالاککردنی ڕۆڵیان لە بونیادنانی ئاشتییەکی هەمەلایەنە و بەردەوام، پڕۆژەکە گرنگی بە پشتیوانیکردنی ژنانی پێشەنگ و بەهێزکردنیان دەدات بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لەسەر مێزی دانوستان و لە ناوەندەکانی بڕیاردان، هەروەها بانگەشە بۆ جێبەجێکردنی پشکی ژنان دەکات کە لانیکەم لە٣٠٪ی بێت لە پێکهاتە سەروەرییەکاندا، دڵنیای دەدات لەوەی کە نوێنەرایەتی لە ئاماژەی تێپەڕێت و وەڵامێکی ڕاستەقینە بۆ خواستەکانی ژنانی یەمەن بەدەستبهێنێت، لە هەمان کاتدا ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا چەسپێنێت.

 

لە پەراوێزی وۆرکشۆپەکەدا، هودا حەیدەری، ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتیی ناسری ڕایگەیاند، ژنانی یەمەن لەناو پارتە سیاسییەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە، دیارترینیان نەبوونی میکانیزمی کاریگەرە بۆ بەهێزکردنیان، بەرزکردنەوەیان بۆ پۆستی بڕیاردان، دڵنیابوون لە یەکگرتنی ڕاستەقینەیان لەناو پێکهاتە ڕێکخراوەییەکان، لەگەڵ ململانێی بەردەوام، پلە و پایەی ژنان لە لایەن دەوڵەتێکی ڕێکخراوەوە گەمارۆدراون، هەروەها بێ یاسایی کە ڕێگری لە بەشداریکردنیان دەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ژنان لەناو کۆمەڵگەی مەدەنی خزمەتگوزاری مرۆیی پێشکەش دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ئاوارەکان، لەوانەش خواردن و شوێنی نیشتەجێبوون و پاڵپشتی پزیشکی و دەروونی، جگە لە بەشداری چالاکانەی لە هەڵمەتەکانی هۆشیاری و سیمینار و وۆرکشۆپی کراوە بۆ تیشک خستنە سەر ئەوەی کە پرسی بنەڕەتی وڵات کۆتاییهێنان بە ململانێ و گەڕاندنەوەی دەوڵەت و ئاسایشە، جەختی لە توانای ژنان کردەوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە کەرتە جیاوازەکان و بەرگەگرتنی پڕۆژە دژە حکومەتەکان و وەستانەوە لە بەرەکانی پێشەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییەکان.

 

بۆ بەهێزکردنی ئەم ڕۆڵە، هودا حەیدەری ئاواتەخوازە قەوارەیەکی ژنانی یەکگرتوو دابمەزرێنێت کە لایەنە جیاوازەکان لەخۆبگرێت بۆ دروستکردنی یەک گروپی کارکردن کە داکۆکی لە بەشداریکردنی ژنان بکات کە توانای بەشداریکردنی گفتوگۆیان هەبێت لە نێوەندگیرییە سیاسییەکاندا بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی ڕاستەقینە، وتێ: ئێمە داوای بەدەستهێنانی دادپەروەری گوازراوەت گشتگیر دەکەین لەڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی ڕاگەیاندراوی ئاشکرا بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ئەنجامدراون، هەروەها ئەم پرسە وەکو کاریگەری لەڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤەوە بەکاربهێنرێت بۆ خێراکردنی چارەسەرکردنی قەیرانەکە.

 

مەها عەون، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کان بۆ ئاشتی و گەشەپێدان وتی: ئاەو ئاڵەنگارییانەی کە لەبەردەم ژنانی یەمەندان زۆرن و پەیوەستن بە ئاستەنگە پیاوسالارییەکان و ڕێسای ڕێکخراوەیی لەناو حزب و دامەزراوەکاندا، کە پێشکەوتنی ژنان و خواستەکانیان بۆ گەیشتن بە پەرلەمان یان لیستی هەڵبژاردن یان پۆستی بڕیاردان لە دەسەڵاتە خۆجێیەکان و قەوارە سیاسییەکان، ئەمە جگە لەوەی کەلێنی متمانەی بەرجەستە لە لێهاتوویی ژنان لەناو ژینگەی حزبیدا.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزبوونەوەی توندوتیژی ئۆنلاین کە ژنانی بەشداربوو لە پرۆسەی سیاسیدا دەکاتە ئامانج، یەکێک لە بەربەستە هەرە بەرچاوەکان پێکدەهێنێت، لەگەڵ تێڕوانینە کۆمەڵایەتییە سنووردارەکان کە لەسەر بنەمای داب و نەریتی دامەزراوە، هەروەها کاردانەوەی گشتی فراوانبوونی سەربازی و پەرەسەندنی ململانێ چەکدارییەکان.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخانە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕۆڵی ژنان بەتایبەت ئەوانەی ڕاستەوخۆ زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ناوچە جێناکۆکەکانەوە، بەجۆرێک کە زۆرجار بوونیان سنووردار دەبێت بە وەڵامدانەوەی مرۆیی و کۆکردنەوە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی و داڕشتنی ڕاگەیاندراوی میدیایی و پاڵپشتیکردنی ئاوارەکان و ڕووماڵکردنی تەنها پێداویستییە مرۆییەکان.

 

نەجاح سوفیانی، ئەفسەری پرۆژەی سەرکردایەتی ژنان و کاریگەری لە پرۆسەکانی ئاشتی لە دامەزراوەی لاوانی سەبا ڕوونیکردەوە، کە ئامانجی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی بەشداریی کاریگەری ژنان و جێبەجێکردنی پشکی ژنانە کە لە ٣٠٪ی کەمتر نەبێت لە چوارچێوەی پێکهاتە سەروەریەکانی حزب و قەوارە سیاسییەکان، ڕەتکردنەوەی نوێنەرایەتیی ئامڕازی، هەروەها پڕۆژەکە هەوڵدەدات ڕۆڵی ژنانیش لە ناوەندەکانی بڕیاردان بەهێز بکات، کە بڕوانامە و ڕاهێنانی ژنانی پێشەنگ دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەری ڕاستەقینە و بەرجەستە بۆ ئەو ململانێ و ناکۆکییە جۆراوجۆرانەی کە لە تەعز و شارەکانی دیکەی یەمەندا بەدی دەکرێن.