ڕۆژانە
-

لە سلێمانی، هەڵەبجەو گەرمیان بەهۆی پێنەدانی موچە بایکۆت دەستیپێکرد
بەهۆی پێنەدانی موچەی دوو مانگ، فەرمانبەران و پزیشکان لە سلێمانی، هەڵەبجەو گەرمیان دەستیان بە بایکۆت کردو نەچوونە سەر کارەکانیان.
-

چالاکوانێکی ئەفغانی بەهۆی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
تامانا زریاب پاریانی، چالاکوانی ئەفغانی کە بۆ ماوەی ٩ ڕۆژە لە ئەڵمانیا مانی لە خواردن گرتووە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
-

پەیامی ژنان: ڕاپەڕینی ژنان وەڵامێکە بۆ گۆشەگیری
ئەو ژنانەی کە ئامادەی سیمیناربوون دژ بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تیشکیان خستە سەر ئەوەی کە ژنان بە فەلسەفەی ئۆجالان بۆ ژنان و ژیان و ئازادی، یەکگرتوویی خۆیان بنیاد نا و وتیان: ئەم ڕاپەڕینەی ژنان وەڵامدانەوەیەکە بۆ گۆشەگیری.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتووەتە دوو هەزار کەس
دوای ئەوەی بەهۆی بوومەلەرزەوە دوو هەزار کەس گیانی لەدەستدا، مەغریبییەکان لەسەر شەقامەکان دەخەون و بێ ماڵ بوون.
-

کۆمەڵێک هۆکار هەن هەناسەی مرۆڤ تەنگ دەکەن
کۆمەڵێک هۆکار بۆ هەناسەتەنگی هەیە، لەوانە تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان و تووشبوون بە سەرمابوونی توند.
-

کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە
کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز کە لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە، گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی وەک "هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری، دیاریکردنی هێڵی خەبات و بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش" دەکات.
-

تونس، ژنانی گوند لە کەرتی کشتوکاڵدا کێشەیان هەیە
ژنانی گوند پێویستیان بە پاڵپشتی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن سەرچاوەیەکی بژێوی بدۆزنەوە کە لە ڕێگەیەوە سەربەخۆیی ماددی خۆیان بەدەستبهێنن.
-

خێزانی ژینا ئەمینی: ساڵیادی ژینا دەکەینەوە
بنەماڵەی ژینا ئەمینی سەرەڕای فشاری دامەزراوە ئەمنییەکان، ڕایانگەیاند کە بۆ ساڵیادی منداڵەکەیان مەراسیمێکی "نەریتی و ئایینی" بەڕێوە دەبەن.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ ٦٣٢ کەس بەرز بووەوە
وەزارەتی کاروباری ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاند، لە بوومەلەرزەکەدا کە بە گوڕی ٧ پلەی ڕێختەر ڕوویدا، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٦٣٢ کەسە.
-

نامەی پێنج زیندانی سیاسی: دەنگمان ئەوەندە بەهێز بوو کە گەیشتە گوێتان
ڕۆژنامەی لۆمۆند لە ژمارە نوێیەکەیدا پێنج نامەی پێنج ژنە زیندانی ئێرانی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسراوە، "ئێمە لە بەرەی ستەملێکراوان و پەراوێزخراو دەبین لە دژی ستەمکاران تا سەرکەوتن بەدەست دێت".
-

سێ ژن لە زیندانی پانۆس ئەشکەنجەدران
زیندانی سیاسی مزگین کایتبەی، لالە کابیشەن و نازلیجان بارشەر کە لە زیندانی جۆری ل-ی پانۆس دەمێننەوە، لەلایەن پاسەوانە پیاوەکانەوە ئەشکەنجە دران و بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەر دەست و پێیان ڕاگیران.
-

یەکێتی ژنانی گەنج: با خۆمان ڕێکبخەین و ژیانێکی ئازاد دروست بکەین
ڕووهەیڤ ئاگری، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژە بەوەدەکات، دروستکردنی کەسایەتییەکی ئازاد، پێویستی بە گۆڕینی تێڕوانین و پەروەردە هەیە، بۆیە گرنگی بە کاری پەروەردەیی دەدەن لە بواری ژناندا.
-

کچەکەی کوشت و دادگا کەمترین سزای دا
تەیبە عەلی. ڤلۆگەرێکی عێراقی بوو، لە ٣١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا، دوای ٩ مانگ بەسەر کوشتنەکەیدا، دادگا بڕیاریدا تەنها ٦ مانگ سزای بکوژەکەی بدات.
-

لە مەغریب بوومەلەرزە ڕوویدا و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە مەغریب بوومەلەرەیەکی بەهێز ڕوویداو نزیکەی ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداریش هەیە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەردەوامیی جیاکاری دژی ژنان و کچان لە جیهاندا
لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە گەیشتن بە یەکسانی ڕەگەزی مەحاڵە بەهۆی بڕیاری پێشوەختە بەرامبەر ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، لە بواری تەندروستی و پەروەردە و زۆر بوارەکانی ژیاندا.
-

کۆنفرانسی ژنان لە تورکیا دەستیپێکرد و فیگەن یوکسەکداغ و گوڵتان کشاناک پەیامیان نارد
کۆنفرانسی ژنان لە ئەنقەرەی وڵاتی تورکیا دەستی پێکرد و لە زیندانەوە پەیامی بەرخۆدان و بەردەوامی تێکۆشان پێشکەشی ژنان کرا.
-

ساڵانە ٢٤٥ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی دەبنەوە
بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە ٢٤٥ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی دەبنەوە، لە هەر پێنج ژنێکدا یەکێکیان پێش تەمەنی ١٨ ساڵی هاوسەرگیریی زۆرەملێیان پێ دەکرێت.
-

"ڕێکخستنبوونێکی هەمیشەیی ژنان، نەتەوەی دیموکراتیک پێکدێنێت"
کۆمەڵگەی ژنای ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لەبارەی یەکەم ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کە هاوکاتە لەگەڵ شەهیدبوونی ژینا ئەمینی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
-

دوای ساڵێک لە کۆچی دوایی شلێر ڕەسوڵی؛ تا ئێستا دۆسیەکە یەکلایی نەکراوەتەوە
شلێر ڕەسوڵیی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵێک پێش ئێستا بۆ بەرگریکردن لە هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەری لەلایەن یەکێک لە دراوسێکانییەوە، لە پەنجەرەی نهۆمی دووەوە خۆی فڕێدا.
-

"با کەس ئەو ئێسکانە لەبیر نەکات کە لە سندوقەکاندا پێمان دەدەن"
نوریە توران، کە تەرمی کوڕەکەی لە گۆڕستانی خێرزان دەرهێنرا، بردیانە ئەستەنبوڵ و دوای ٢ ساڵ لەناو سندوقێکەدا گەیاندیانە دەستی، دەڵێت "لە ئێسکەکانمان دەترسن، ئەو دڕندەییەی کە کراوە هەرگیز لەبیرناچێت".