ڕۆژانە
-

لە ماوەی ٤ مانگدا ٢٦ ژن و منداڵ لە ناوچە داگیرکراوەکان کوژراون
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا ٩ی ئایار، لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، ١٨ ژن و ٨ منداڵ کوژراون، ١٥ ژن و ١٤ منداڵیش ڕفێندراون.
-

ترسی سوپای پاسداران لە دووبارە ڕاپەڕینەوەی گەنجانی جوانڕۆ
لە یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، سوپای پاسداران بەربەستێکی لە شاری جەوانڕۆ بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕاپەڕینی هاووڵاتیانی شۆڕشگێڕ داناوە.
-

بەبێ ئامادەبوونی کچان ئەنجامی تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە ئەفغانستان ڕاگەیەندرا
دوو خوێندکاری کچ بە ناوەکانی سۆفیا مەلەک و فەوزیە حەمیدی، کە دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بوون و بۆیان نەبوو بەشداری تاقیکردنەوەی وەرگرتن بکەن، باسیان لەوەکرد، بەبێ ئامادەبوونیان تاقیکردنەوەکان ئەنجامدرا.
-

ئێران... لافاو شاری ماکۆی گرتەوە و گوندێکی وێران کرد
لافاو شاری ماکۆی لە ئێران گرتەوە و خەڵکی ناوچەی بورالان پێیانوایە دیواری سنووری تورکیا هۆکاری لافاوە وێرانکەرەکەیە، چونکە بڕێکی زۆر ئاو لە پشت دیوارەکەوە گلدراوەتەوە، بەهۆی بارانێکی زۆرەوە دیوارەکە ڕووخا و لافاو ناوچەکەی وێران کرد.
-

WHO: تەنها ٤٣ وڵاتی جیهان داتاكانی کۆرۆنا دەدەن بە ڕێكخراوەکە
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە زیادبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هۆشداری دەدات.
-

لە ڕۆژهەڵات داوای مانگرتنی گشتی لە ١٦ی ئەیلوول دەکرێت
حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنێکی گشتییان کرد لە ١٦ی ئەیلوول کە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"یە.
-

"ژنانی کورد لە ئێران ڕووبەڕووی دوو هێندە سەرکوتکردن بوونەتەوە"
سومەیە.س، چالاکوان ئاماژە بەوەدەکات، ژنانی کورد بەهۆی سروشتی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕووبەڕووی چەندین جەنگ بوونەتەوە و شۆڕشی ئەم دواییە وەڵامێک بوو بۆ ئەو ستەمەی کە چەندین ساڵە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
-

شیرین دوای بریندارکردنی ماڵەکەشی سووتێندرا
شیرین بالیان، کە لەکاتی پڕۆسەی جیابوونەوە لەلایەن ئارام ب. هەوڵی کوشتنی درا، دوای سێ ڕۆژ لە بەشی چاودێری قورس چاوی کردەوە، شیرین ئاماژەی بەوەکرد، سکاڵای لەسەر تاوانبارەکە کردووە و هیوای هاوکاری دەخوازێت.
-

ژنانی ئەفغانی پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی ژنان بۆ ئەفغانستان دەکەن
خ.م پشتیوانی لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی تەمەنا زەریاب و هاوڕێیانی دەکات و دەڵێت: "ئێمەی ژنانی ئەفغانستان سوپاسگوزارین کە تامەناش وەک ژنانی دیکە بە چوونە دەرەوەی وڵات و گەیشتن بە ئاشتی بێدەنگ نەبووە".
-

مەکسیک قەدەغەی لەباربردنی منداڵی ڕاگرت؛ هەموو ویلایەتەکان دەبێت پابەند بن
دادگای باڵای مەکسیک قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵی لابرد و قەدەغەکردنی بە نادەستووری و پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی ژنان بە ناو کرد.
-

٣٢ کەس بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە سودان گیانیان لەدەستدا
شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە و تۆپبارانی یەکتر لە شاری ئۆمدورمان دەکرێت، بەوهۆیەوە، تا ئێستا ٣٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
-

لە باکووری کوردستان کۆنفرانسی ژنان دەبەسترێت؛ پلانی تێکۆشان دادەڕێژرێتەوە
سبەینێ کۆنفرانسی ژنانی پارتی چەپی سەوز و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە دروشمی "ئێمە بە سەرهەڵدان بە ڕێکخستن دەبین، ئازادی خۆمان دەپارێزین" دەبەسترێت و ژنانی باکووری کوردستان پلانی تێکۆشانیان نوێ دەکەنەوە.
-

وتەبێژی تاژێ: شکاندنی گۆشەگیری ئامانجی سەرەکیمانە
ڕیهام حجۆ، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لەبارەی دۆخی ئەم دواییەی ناوچەکە و گۆشەگیرکردنی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاماژەی بەوەکرد،
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: داڕمانی کەشوهەوا دەستیپێکردووە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، "داڕمانی کەشوهەوا دەستیپێکردووە".
-

لە بەرامبەر قومارکردن بە ژن و خێزانەوە، ڕژاک داوای هەڵوێست وەرگرتن دەکات
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، دەربارەی بڵاو بوونەوەی دیاردەی قومارکردن و مەترسییەکانی کۆمەڵگە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوەدەکات، قومارکردن بە ژن و خێزانەوە، قومارکردنە بە خاک و نیشتمان.
-

دۆخی ئەمنی باڵی بەسەر شاری سنەدا کێشاوە و هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەکرێت
دوابەدوای پەیوەندییەکانی کۆمەڵێک چالاکوان، شاری سنە بەتەواوەتی خراوەتە ژێر باری دۆخی ئەمنی و شەوی ڕابردووش ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک بە گولـلە دەستدڕێژی لێکرا.
-

زانایان: بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا مرۆڤایەتی نزیک بووە له ناوچوون
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، پێش ٩٠٠ هەزار ساڵ چارەنوسی مرۆڤایەتی بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەواوە بەرەو لەناوچوون چووە.
-

"پرسی ژنان جیهانییە، بەڵام توندی و لاوازییەکەی لە ڕۆژئاوا بەراورد ناکرێ لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
ڕۆزا سابت، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ دەڵێت: پێویستە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی کۆمەڵگەی پیاوسالاری بوەستنەوە و ئیرادەی ڕژێمە تۆتالیتار و پاوانخوازەکان بشکێنن، کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی خەڵک دەدەن بە زیندانیکردنی ژنان.
-

بەهۆی لافاو لە تورکیا و بەڕازیل ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا
بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس بەهۆی زریانێکەوە لە باشووری بەڕازیل گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی بارانێکی زۆرەوە لە تورکیا و ئیستەنبوڵ سێ کەس گیانیان لەدەستداو ٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

تەمەنا زەریاب: جیهان بێدەنگە لە ئاست ژنانی ئەفغانستان
تەمەنا زەریاب لە وتارێکیدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان بڕیارنامەیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەوێت، بۆ ئەوەی بزانن کە جیاکاری ڕەگەزی لە ئەفغانستان دانپێدانراوە.