ڕۆژانە
-

لە هەولێر یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە
دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لە دژی دانەمەزراندنیان لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە.
-

ژنێکی گەنج لە شاری جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی هێنا
ژنێکی گەنج بە ناوی کوێستان عەباسنەژاد، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
-

فیردەوس؛ باخچە گەمارۆدراوەکەی دەنگی ناڕازی گەل
هەندێک جار مۆسیقاژەنی سەر شەقامەکان بە تەنیا یان بە گروپێک دوور لە چاوی پۆلیس ئاوازەکانیان دەژەنن و دەنگێک دەردەکەن، کە دەریدەخات دەنگەکان نەگیراون و هەمیشە دەڕژێن.
-

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: هەر سێ ڕۆژ جارێک ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەکوژرێت
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کوشتنی ژنان بڵاو کردەوە و ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٢٢دا هاوشێوەی ساڵی ٢٠٢١ هەر سێ ڕۆژ جارێک، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی یاخود هاوژینی پێشووییەوە کوژراوە.
-

ژنانی تل تەمر: خەونی داگیرکەران وەک خەونێک دەمێنێتەوە
ژنانی کورد و عەرەبی تل تەمر کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی ناوچەکە دەربڕی و وتیان بەرگری دەکەن و تا کۆتایی خاک دەپارێزن و ئاگاداری هەموو پلانەکانن.
-

لە توێژینەوەیەکدا هۆشداری لە بەکارهێنانی پەڕۆ دەدرێت
توێژینەوەیەك هۆشداری لە بەکارهێنانی پەڕۆ دەدات و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەو پەڕۆیانەی بۆ جێگرەوەی پلاستیك دروست دەكرێن ڕەنگە باشتر نەبن بۆ ژینگە.
-

فێستیڤاڵی هەفتەی چالاکی کتێبخانەی گشتی بەردەوامە
دوێنێ فێستیڤاڵی هەفتەی چالاکی کتێبخانەی گشتی، بە ئامانجی ئاشتبوونەوەی خوێنەر و خوێندنەوە دەستی پێکرد و ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

لە قامیشلۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
کۆردیناسیۆنی خەباتی منداڵان لە هەرێمی جزیرە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر مەنبج، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٤ منداڵ شەرمەزار کرد.
-

لە بەرزنجە ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان سووتا و لە گاپیڵۆنیش داربڕێک دەستگیر کرا
ئاگرێکى فراوان لە گوندەکانى، بیوەك، زڵزڵە، چنارە لە سنووری بەرزنجە کەوتەوە و ٥٠٠ دۆنم، پووش و پاوان و دارستان سووتان، لە گاپیڵۆنیش کەسێک، کە دەیان داری سروشتی بڕیوەتەوە، دەستگیر کرا.
-

دەوڵەتی تورکیا لە مەنبج ٥ هاوڵاتی کوشت و ٢ کەسیشی ڕفاند
دەوڵەتی تورکیا دوای ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی قەسەدە دژی چەتەکانی دێرەزوور، هێرشەکانی زیاتر کرد، لە مەنبج ٥ هاوڵاتیی کوشت و ٢ کەسیشی ڕفاند کە برا بوون.
-

لە سوەیدا ژنان پێشەنگایەتی خۆپیشاندانەکان دەکەن: ژیانێکی ئازادیان دەوێت
مەنال حەسەن، چالاکوانی مەدەنی سوەیدا باسی خۆپیشاندانەکانی کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی چالاکانەی ژنان لە خۆپیشاندانەکاندا و جەختی لەوەکردەوە ژنان ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی و یەکسانیان دەوێت.
-

ساڵیادی جینۆسایدی کورد لە قەرنە بە دەستی ڕژێمی ئیسلامی ئێران
فاتمە.ک دەڵێت: هێزەکانی سوپا منداڵێکی ساوایان لە لانک دەرهێنا و کوشتیان، کاتێکیش پرسیاریان کرد بۆچی ئەم منداڵە ساوایە دەکوژن، وتیان ئەم کوردە گەورە دەبێت و دێت بۆ تۆڵەسەندنەوە.
-

ژنانی گەنجی نێودەوڵەتی: لە مەخموور سیستمی جێگرەوە هەیە
شاندێکی گەنجانی نێودەوڵەتی لە ١٤ی ئابدا سەردانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمووریان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، لە کامپەکەدا دژی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سیستمێکی جێگرەوە هەیە.
-

لە خانەقین دایکێک و سێ منداڵەکەی بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستدا
لە شارۆچکەی سەعدییەی سەر بە خانەقین ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دایکێک و سێ منداڵەکەی سووتان و گیانیان لەدەستدا.
-

ئەمەل کلۆنی خەڵاتی سەرکردایەتی وەرگرت
ئەمەل کلۆنی پارێزەر، خەڵاتی سەرکردایەتی لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی 'DVF' وەرگرت.
-

باشترە گۆشت بەکوڵاوی یاخود بە برژاوی بخورێت؟
گۆنا ئاوات، پزیشکی ڤێتێرنەری ئاماژە بەوەدەکات ئەگەرگۆشت نەکوڵێندرێت، هەر بەکتریا و ڤایرۆسێکی لەسەر بێت دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
-

بەهۆی جەنگەوە زیاتر لە ٩ هەزار ئۆکراینی گیانیان لەدەستداوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکرایناوە کە درێژەی هەیە، ٩ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: منداڵان لە ئەفریقا زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە
یونیسێف لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری داوە کە منداڵان لە ئەفریقا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
-

"دەنگی دیموکراسی و ئازادی لە سوەیداوە بەرز دەبێتەوە"
ئەمینە عومەر، هاوسەرۆکی مەسەدە ڕایگەیاند، ژنان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە چالاکییەکانی سوەیدا کردووە و هەروەک چۆن شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا کاریگەری لەسەر ژنانی سوەیدا هەبووە، ئەو خەباتەی ئەمڕۆ دەیکەن کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی سووریا دەبێت.
-

بەردەوام بوونی بڕینی ئاوی فورات هەڕەشەیەکە و کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو شێوەیەک شەڕ لەگەڵ گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات، لەوانە شەڕی تایبەت بەوەی وڵاتەکە لە ئاوی ڕووباری فورات بێبەش دەکات.