ڕۆژانە
-

لە سوەیدا بەرخۆدان بەردەوامە: ئەو ئازادییەمان دەوێت کە لێمان دزراوە
چالاکییەکانی سوەیدا لە هەفتەی سێیەمدا بەردەوامە و ژنانی چالاکوانی سوەیدا ئاماژە بەوە دەکەن، مافی خۆیان دەوێت و ئامانجیان ئەوەیە بە ئازادی بژین.
-

مەها مەروان لە دێرەزوورەوە: ئێمە لە پشت قەسەدەوەین
مەها مەروان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، لەبارەی هێرش و فیتنە و پیلانەکانی کە لە دێرەزوور ڕوودەدەن، ڕایگەیاند: "حکومەتی دیمەشق و تورکیا و ئێران دەیانەوێت سەقامگیری ناوچەکە و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لەناوببەن".
-

نامیلکەی "بەدواداچوونێک بۆ پرسی ژن" بڵاوکرایەوە
ڕژاک نامیلکەیەک بڵاو دەکاتەوە کە بەدواداچوونە بۆ پرسی ژنان لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی.
-

خانەنشینانی شاری کرماشان بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان
خانەنشینانی کرماشان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان و دروشم دژی خراپی بارودۆخی ژیانیان دەڵێنەوە.
-

هەولێر، ژنێکی دووگیان لە کاتی نەشتەرگەریدا بەهۆی بچڕانی کارەباوە گیانی لەدەستدا
ژنێکی دووگیان کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو، لە کاتی نەشتەرگەری منداڵبوون، بەهۆی بچڕانی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
-

دادگاییکردنی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلوک دواخرا
دانیشتنی دادگای یاسایی نوێ لەسەر سیاسەتمەداری کورد ئایسل توغلوک، کە بە هۆی نەخۆشی زەهایمەر ئازاد کرابوو، دواخرا.
-

لە کەرکوک سزای ئەو کەسە درا کە هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو
دادگای تاوانهكانی كهركوك به تاوانی هەڕەشەکردن لە ژنێک و بڵاوكردنهوهی وێنهكانی له تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان سزای شهش ساڵ زیندانی بۆ تۆمهتبارێك دهركرد.
-

بەهۆی لافاوەوە لە ئیسپانیا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە ئیسپانیا لافاو دروست بووە و پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بێسەروشوێنن.
-

ژنانی مەنبج: نامانەوێت خاکەکەمان داگیر بکرێت
ژنانی مەنبج کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژئاوای شاری مەنبج دەربڕی و وتیان: تاکە ئاواتمان بە ئاشتی ژیانە، ئێمە نامانەوێت هیچ کەسێک لە دەرەوەی ئێمە بەڕێوەمان ببات و خاکەکەمان داگیر بکات.
-

"ملیۆنان ژن و منداڵ لە ئەفغانستان بێبەشن لە پێداویستییە سەرەتاییەکان
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند کە ملیۆنان ژن و منداڵ لە ئەفغانستان بێبەشن لە دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان.
-

هەرێمی کوردستان، لە چوار ڕۆژدا دەوڵەتی تورکیا ٢٥ شوێنی بۆردومان کردووە
بەپێی ئامارێکی بڵاوکراوە لەلایەن ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا ٢٥ شوێنی لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتووە، کە بە سەدان کیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق - تورکیاوە دوورن.
-

"سیستمی کۆمینەکان زامنی ژیانی سیاسی و ئەخلاقییە"
ئەو کرێکارانەی لە کۆمینەکانی کانتۆنی کۆبانێ کاردەکەن، تیشکیان خستە سەر واتا و گرنگی کۆمینەکانی ناو سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو کۆمینانە تۆوی سەرەکین بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی سیاسی و ئەخلاقی و دیموکراتیک.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس دەیانەویت لە سودان هەڵبێن
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار سودانی پێویستیان بەوەیە وڵاتەکەیان جیبهێڵن.
-

تەنها لە مانگی ئابدا ١٢ ژن کوژراون یاخود بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان هەموو هەرێمەکانی باشووری کوردستانی گرتووەتەوە، بناغەکەی ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری و پیاوسالاری پیاوان و کۆمەڵگەیە و تەنها لە مانگی ئابدا، ١٢ ژن کوژراون، یاخود بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

“هونەری گفتوگۆ ڕێگەیەکە بۆ بنیاتنانی کەسی بەرامبەر”
بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختانەی بەسەر کوردستاندا هات، گەنجان هۆشیارییەکی تەواویان نیە و بۆ ئەم مەبەستەش کۆڕێکی هونەری گفتوگۆ ڕێکخرا.
-

هێزەکانی ئیسرائیل ٥ فەلەستینییان بریندار کرد
هێزەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە کامپی پەنابەرانی جەنین، ٥ فەلەستینییان بریندار کرد.
-

ژنانی ئەفغانستان بۆ داوای مافەکانیان بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن
ژنانی ئەفغانستان پشتڕاستیان کردەوە کە بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردنیان، کە لە ئەڵمانیا دەستیان پێکردووە و داوای سەپاندنی سزا بەسەر بزووتنەوەی تاڵیبان دەکەن ، داوای پێویستی گوێگرتنی وڵاتانیش لە هاوارەکانی خەڵک بۆ دادپەروەری دەکەن.
-

غەزال ڕەسوڵی: ڕاپەڕین زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام هێشتا ڕێگەیەکی دووری ماوە
غەزال ڕەسوڵی، داکۆکیکاری مافی ژنان ڕایگەیاند، ڕاپەڕینەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕانکارییەکی زۆریان بەسەردا هاتووە و بە وتنی "هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە" سەرنجی بۆ خەباتی هاوبەش ڕاکێشاوە.
-

دوای ٥ ڕۆژ لە خنکانی، تەرمی شەهرامی ٨ ساڵان دۆزرایەوە
تەرمی "شەهرام سامی" ئەو منداڵەی لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ خنكا، دوای ٥ ڕۆژ دۆزرایەوە.
-

قەڵەمەکەی دەشکێنێت؛ "نامەوێت ژنەکەم خوێندەوار بێت"
پیاوان هەمیشە ڕێگری لە پێشکەوتنی ژنان دەکەن و لە ڕووداوێکدا، لە هیندستان پیاوێک لەکاتی تاقیکردنەوەی بەکالۆریۆسی هاوژینەکەیدا، دەچێتە هۆڵی تاقیکردنەوە و قەڵەمی ژنەکە دەشكێنێت و دەڵێت: "نامەوێت ژنەکەم خوێندەوار بێت".