ڕۆژانە
-

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناتوانێت ڕووبەڕووی برسێتی جیهانی ببێتەوە
بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەمکردنەوەی بودجە ناچاری کردوون بەشەخۆراکی هاوکاری زۆر کەم بکەنەوە، هۆشداریدا کە بەوهۆیەوە، لەوانەیە ملیۆنان کەس مەترسی ئەوەیان لەسەربێت کە بگەنە لێواری برسێتی.
-

لە سلێمانی سیمینارێک بە نانیشانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی" بەڕێوەدەچێت
سبەینێ، هاوکات لە ڕۆژی دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت لە تارانی پایتەختی ئێران، سیمینارێک بۆ یادکردنەوەی یەکەم ساڵڕۆژی شۆڕش و دەستکەوتەکانی بەڕێوەدەچیت.
-

دیجلە موفتوئۆغڵو پاڵێوراوی خەڵاتی “خۆڕاگرترین ڕۆژنامەنووسان”ە
دیجلە موفتوئۆغڵو، ڕۆژنامەنووس و هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات، کە لە زیندانی داخراوی سینجان دەستبەسەرە، لەلایەن کۆمپانیای فری پرێس بێسنوورەوە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی "خۆڕاگرترین ڕۆژنامەنووسان".
-

ژنانی سوەیدا: ئێمە وەک دایکان لە بەرامبەر نادادپەروەری و ستەمکاریدا یەک هاوارمان هەیە
٢٢ ڕۆژە خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی کەرەمە لە شاری سوەیدای سووریا بەردەوامە و خۆپیشاندەران دروشمی ئازادی و گۆڕینی ڕژێمی سیاسی دەڵێنەوە.
-

"لەگەڵ هەموو پێکهاتە و تەڤگەرەکانی ژنان دژی داگیرکاریی فرە لایەن تێدەکۆشین"
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی گەورەی ژنان" لە ئەنقەرە بە دروشمی "ئێمە بە سەرهەڵدان بە ڕێکخستن دەبین، ئازادی خۆمان دەپارێزین" بڵاوکرایەوە و جەخت لە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان تا ئازادی و شکاندنی گۆشەگیری کرایەوە.
-

نێرگس محەمەدی لە زیندانی ئەڤین تووشی توندوتیژی بوو
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ کە لە زیندانی ئەڤینە، لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەوە توندوتیژی بەرامبەر کراوە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو چالاکوانە نییە کە بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

درێژەی هاواری "ژن، ژیان، ئازادی" لە سەقز
شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوامە و وەک بوومەلەرزەیەکی بەهێز سیستمی ڕژێمی ئێران لەناودەبات.
-

زۆربەی ئەو پاشماوە پلاستیکیانەی کۆدەکرێنەوە ڕیسایکڵ ناکرێن
توێژینەوەکان ئاشکرایدەکەن، زۆربەی ئەو پاشماوە پلاستیكیانەی كە كۆدەكرێنەوە ڕیسایکڵ ناكرێن.
-

لە زیندانی سنجان لێکۆڵینەوە بۆ ٣٩ زیندانی ژن کرایەوە
٣٩ زیندانی ژن ماوەی ٣ ڕۆژە لە زیندانی ژنانی سنجان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، تا سەرنجی خەڵک بۆ هەڵوێست بەرامبەر بە زیندانییە نەخۆشەکان ڕابکێشن، لەلایەن زیندانەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە.
-

لە بەغدا باوکێک کە دەیویست کچەکەی بفرۆشێت دەستگیر کرا
باوكێك لە بەغدا کە كچە گەنجەكەی بۆ فرۆشتن بەرامبەر ٥ هەزار دۆلاری ئەمریكی نمایش دەکرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر کرا.
-

شاخ و لەوەڕگەکانی موچش گڕی گرت
تا ئێستاش شاخەکانی کوردستان لە ئاگری بە ئەنقەست و زۆرەملێی دوژمنانی ژینگەدا دەسووتێن و ئەم زنجیرە ئاگرە بەردەوامە.
-

زریانی دانیال ١٥٠ کەسی لە لیبیا کوشت
بەهۆی زریانی "دانیال" لە شاری دەرنەی لیبیا ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕزگاربوواندا.
-

بە بەشدارییەکی بەرفراوانی ژنان... خۆپیشاندانی سوەیدا بەردەوامە
بزووتنەوەی گەل لە شاری سوەیدای سووریا لە چوارەم هەفتەدا بەردەوامە لە خۆپیشاندان و ئەو ژنانەی کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە خۆپیشاندانەکاندا پشتڕاستیان کردەوە سەرکەوتن بەدەستدەهێنن.
-

نزیکەی ٢٥ ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوان دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوان و زیاتر لە ٢٥ ئەندامی ئەم کۆمەڵەیەیان دەستبەسەر کرد، بەشێکیان دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکرانیان ئازاد کران.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەکەی مەغریب گەیشتە دوو هەزار و ١٢٢ کەس
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەغریب گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە دوو هەزار و ١٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکان گەیشتە دوو هەزار و ٤٢١ کەس.
-

ژنانی مەخموور: دەوڵەتی فاشیستی تورک لە جلوبەرگی منداڵەکانمان دەترسێت
ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکانی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیان کرد بۆ سەر تەرمی شەهیدان و گۆڕستانەکان.
-

"پێویستە ڕێکخراوەکانی ژنان پشتگیری ئەو ژنانە بکەن کە لە کامپەکاندان"
شیرین چۆری، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەو پاراستنی مافەکانی ژنان، تیشکی خستەسەر بارودۆخی ئەو ژنانەی لە کامپەکاندا دەژین و داوای هۆشیارکردنەوەی ژنان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لە دژی کامپەکان کرد.
-

دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا دوو هەزارو ٤٠٠ چالاکوانی ژینگەیی دەستگیر دەکەن
لە میانەی خۆپیشاندانێکدا لە لاهای کە ڕێگایەکی سەرەکی شارەکەی داخست، کاربەدەستانی هۆڵەندا زیاتر لە دوو هەزارو ٤٠٠ چالاکوانی ژینگەیییان دەستگیرکرد، لەنێویاندا دەیان منداڵ هەن.
-

٣٠ هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشە ئاسمانییەکانی باشووری خەرتوم کوژران
نزیکەی ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشە ئاسمانییەکاندا لە باشووری خەرتوم کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
-

بەهارە هیدایەت: نیگەرانی تەندروستی من مەبن، نیگەرانی ئێران بن
لە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لە خواردن، بەهارە هیدایەت، بەندکراوی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤینی ئێران دەستگیرکراوە، پەیامێکی بۆ خەڵک نارد کە نیگەرانی تەندروستی ئەو نەبن، بەڵکو نیگەرانی ئێران بن.