ڕۆژانە
-

لە زاهیدان ئینتەرنێت پچڕاوە و دۆخی ئەمنیش لە ڕاسک چڕە
لە ئەنجامی ترسی ڕژێمی ئێران لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بەلووچ، ئینتەرنێت لە زاهیدان پەکی کەوتووە و کەشێکی ئەمنی بەهێز لە شاری ڕاسک هەیە.
-

١٧٩ ئاوارەی ئێزیدی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی ١٧٩ ئاوارەی ئێزیدی بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیی ڕەسەنیان لە شەنگال ڕاگەیاند.
-

دایکانی ئاشتی: با هەموو مرۆڤەکان دەنگی ئاشتی بن
دایکانی ئاشتی کە پێشەنگەکانی خەباتی ئاشتین، سەرەڕای گۆشەگیری بەردەوامن لە خەباتی خۆیان، بە بۆنەی یەکی ئەیلول کە ڕۆژی ئاشتی جیهانییە، دایکان داوایان لە هەموو خەڵکی جیهان کرد دەنگی ئاشتی بن.
-

دەوڵەتی تورک لە مەنبج ٤ منداڵی کوشت
ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی وشکانییەوە هێرشی کردە سەر گوندەکانی مەنبج، لەو هێرشانەدا ٤ منداڵ کوژران، ئەنجومەنی سەربازی مەنبج وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.
-

لە یەمەن ٤١٣ کەس بەهۆی نەخۆشی سورێژە گیانیان لەدەستداوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ٧ مانگدا ٤١٣ کەس بە نەخۆشی سورێژە لە یەمەن گیانیان لەدەستداوە.
-

باشووری ئەفریقا، بەهۆی ئاگرەوە ٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٢ کەسیان منداڵ بوون
دەرگا داخراوەکان ڕێگریان لە دەربازبوون و ڕزگاربوون لە دانیشتووانی ئەو شارە کرد، کە لە باڵەخانەیەکی حکومی پێنج نهۆمی لە شاری جۆهانسبێرگ لە باشووری ئەفریقا کەوتەوە.
-

"بڕینی ئاو کاریگەری نەرێنی لەسەر کشتوکاڵ هەیە"
لەیلا سارۆخان، هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دووپاتیکردەوە کە دەوڵەتی تورکیا بە بڕینی ئاو بەروبوومی ٤ وەرز لەناو دەبات و داوای لە ڕای گشتی جیهانی کرد، دژایەتی ئەو کردە و تاوانانە بکات کە لە دژی سروشت ئەنجام دەدرێت.
-

کوژرانی یوتوبەرێکی ئەفغانی گومانی تێوەگلانی تاڵیبان زیاد دەکات
هاوڕێیەکی هەورە سادات، یوتوبەری ئەفغانی پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەندامانی تاڵیبان چەند ڕۆژێک پێش کوشتنی زیندانییان کردووە.
-

لەماوەی ٢٣ ساڵدا ١٦٥ ڕۆژنامەنووس بێسەروشوێن بوون
ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا ١٦٥ ڕۆژنامەنووس بێ سەرو شوێنن، هەروەها سووریا, عێراق, یەمەن و میسر لە وڵاتە مەترسیدارەکانن بۆ ڕۆژنامەنووسان.
-

لە کەرکوک پیاوێک دەستدرێژی کردووەتە سەر منداڵێکی چوار ساڵ
لە شاری کەرکوک، پیاوێک دەستدێژیی کردووەتە سەر منداڵێکی کچی چوار ساڵ، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە تاوانەکە دەستپێکردووە.
-

چەند خۆراک و ڤیتامینێک سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن
خواردنی هەندێک خۆراکی پڕ لە ڤیتامین دەتوانێت سیستمی بەرگری لەش دژی هەندێک نەخۆشی بەهێز بکەن.
-

نازیلا مەعروفیانی ڕۆژنامەنووس بۆ جاری چوارەم دەستگیرکرا
نازیلا مەعروفیان، ڕۆژنامەنووس کە لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی چاوپێکەوتنی کردبوو، بۆ جاری چوارەم دەستگیرکرا.
-

١٠ کەس لە سلێمانی تووشی کۆلێرا بوون و هۆشداری دەدرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، ١٠ تووشبووی كۆلێرا له سلێمانی تۆماركران و ڕۆژانه ١٠٠ كهس بههۆی سكچون و ڕشانهوه سهردانی نهخۆشخانه دهكهن.
-

لە ئەفریقای باشوور بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە شاری جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

خەڵاتی شێری زێڕین بۆ یەکەم جار دەدرێتە دەرهێنەرێکی ژن
لە ٨٠مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس، خەڵاتی شێری زێڕین بەخشرایە لیلیانا کاڤانی، دەرهێنەری ئیتاڵی، بەمەش بووە یەکەم دەرهێنەری ژن ئەو خەڵاتەی پێببەخشرێت.
-

تەرمی خیزانێکی کورد لە ئەمریکا دۆزرایەوە و پیاوەکە بکوژەکەیە
تەرمی چوار ئەندامی خێزانێکی کورد لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکی لەناو شوێنی نیشتەجێبوونیان دۆزرایەوە و پۆلیسی ئەمریکا ئاشکرای کرد، پیاوەکە هاوژینەکەی و منداڵەکانی کوشتووە.
-

سودان، کرێی خانوو دە هێندە زیادی کردووە
شەڕ و ململانێکانی سودان قەیرانەکانی بۆ خەڵک زیادیکردووە، نرخی کرێی خانوو و هۆتێل لەهەڵکشاندایە، بە جۆرێک خەڵک توانای دابینکردنی شوێنی مانەوەی نەماوە.
-

سیستەمی تەندروستی ئەفغانستان تووشی داڕمان بووە
دوای دەیان ساڵ لە ناسەقامگیری ئەفغانستان، سیستمی تەندروستی ئەفغانستان لە لێواری داڕماندایە، ملیۆنان کەس دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆراکی تەندروست نیە.
-

"لە عەفرین ژیانێکی ئارام و سەلامەت نییە"
ف.م.، کە لەگەڵ کوڕەکەی عەفرینیان بەجێهێشتووە، وتی: "ژیانێکی ئارام لە عەفرین بوونی نییە، پێشێلکاری و توندوتیژی گروپەکان ڕۆژانە زیاد دەکات."
-

ژمارەیەکی پێوانەیی قوتابی دەچنە پۆلی یەکی بنەڕەتی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن تەنها لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٥٢ هەزار قوتابی ناویان تۆمارکردووە.