ڕۆژانە
-

منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان لە کۆیە خنکا
لە گوندى ساتوقەڵا لە سنوورى شارۆچکەی تەقتەق سەر بە شاری کۆیە منداڵێکی تەمەن ساڵێک و ٦ مانگ کەوتە ناو حەوزى ماسى و گیانی لەدەستدا.
-

سلێمانی، پرسەی شەهیدەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
پرسەی شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهید بوون، لەلایەن نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
-

هێرشەکانی تورکیا ئازارەکانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر دەکات
دەوڵەتی تورکیا لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات و ژێرخانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، بەمەش ئازارەکانی گەل زیاتر دەبێت.
-

پیلانگێڕیی و ساڵە جیاوازەکان لە یەک وێستگەی مێژوویدا بەیەک دەگەن
لە زیندانیکردنی ڕێبەر ئۆجالانەوە بۆ داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپی، ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم، بۆردومانی ئاسمانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داگیرکاری تورکیا دوای شکستی هەوڵ و پلانەکانی، بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە.
-

٣٠٠ دۆنم پووش و پاوان و دارستان لە سنووری شارباژێر سووتان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێکى فراوان لە گوندەکانى، ئاشى بارام و سنەڵجێ لە سنووری شارباژێڕ کەوتەوە، بەهۆیەوە ٣٠٠ دۆنم، پووش و پاوان و دارستان سووتان.
-

پهكخستی فێستیڤاڵی گوێز نیگهرانی لای هاوڵاتیانی شارۆچكهی خورماڵ دروستكردووه
ئەگەرچی بڕیار بوو فێستیڤاڵی گوێز لە شارۆچکەی خورماڵ، کە فێستیڤاڵێکی کولتووری ناوچەکەیە بەڕێوە بچێت، بەڵام ئیدارەی هەڵەبجە ڕێگری لێدەکات و پاساوەکەیان دواخستنییەتی بۆ دوای فێستیڤاڵی هەنار.
-

ناوی مهاباد و پیرانشار لە نەخشەی ئێرانسێڵدا دەگۆڕدرێت
تۆڕی ئێرانسێل لە هەنگاوێکی چاوەڕوان کراودا، لە نەخشە ئاسمانییەکەیدا ناوی پیرانشاری بە خانە و مهابادی بە سویۆک بەلاغ گۆڕیوە و چالاکوانێکی مەدەنیش دەڵێت: تۆڕی ئێرانسێڵیش وا دەزانێت بە گۆڕینی ناوی شارەکان، ناسنامەی شارەکان لەناو دەچێت.
-

لە پانێلێکدا ڕێگە چارەسەرییەکانی شێرپەنجەی مەمک خرایەڕوو
مانگی تشرینی یەکەم بە مانگی هۆشیاری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان کراوە، لەو بارەیەوە پانێلێک بۆ چۆنیەتی چارەسەر کردن و دوور کەوتنەوە لە نەخۆشییە دەروونییەکانی دوای ئەو نەخۆشییە ڕێکخرا.
-

هاواری ئازادی ژنان کوچە و کۆڵانی ئێران دەتەنێت
شیرین کە ناوی ئارمیتا گراوند لەسەر دیوارەکان دەنووسێت، پێی وایە ڕژێمی ئیسلامی ژن بە مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێت، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەگەر ژنێکی سەرکەوتوو لە بوارێکدا ببینرێت، ئەوە بە مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دادەنرێت.
-

بێریڤان محەمەد: پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دژی ژنان بەڕێوەچوو
بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، ڕایگەیاند، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی ئیرادەی ژنان ئەنجامدرا.
-

لە پێکدادانەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین هەزار و ٦٠٤ کەس گیانیان لەدەستدا
ژمارەی گیان لەدەستدان لە پێکدادانەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین گەیشتە هەزار و ٦٠٤ کەس و ٦ هەزار و ٦١٦ کەسیش بریندار بوون.
-

لە ئۆسلۆوە داوای دەستبەجێ ئازاد کردنی وریشە مورادی کرا
لە ئۆسلۆ چالاکییەک بۆ وریشە مورادی، چالاکوانی کورد کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرابوو، ساز کرا و ڕایانگەیاند، "ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەرپرسیارە لە ژیانی ئەم دۆستە شۆڕشگێڕەی ئێمە، پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێت".
-

دۆخی لەسێدارەدان لە ئێران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەدانەکانی چالاکوانی مەدەنی و سیاسی گەلانی کورد و بەلووچ، هەڵاواردنی ڕەگەزی و پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی ئیسلامییەوە نیشان دەدات، چالاکوانێکیش دەڵێت: سێدارە ئامڕازێکی ڕێگرییە لە بەدەستهێنانی مافە سیاسی و مەدەنییەکان.
-

"بە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم، فەرمانێکی سپی لەسەر کۆمەڵگەکەمان جێبەجێ دەکرێت"
نەعیم ئیلیاس، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی، لەبارەی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی نێوان بەغدا و هەولێر قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پەیمانە ناناسن و ڕێکخراوەکەیان لە دژی هەموو هێرشەکان بەهێز دەکەن.
-

قەسەدە ئاماری ڕۆژی چوارەمی هێرشەکانی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "قەسەدە" ئاماری ڕۆژی چوارەمی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرد.
-

شەرمەزارکردنی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئامەد: ئۆجالان چارەسەرە
لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ئامەد ڕێپێوان کرا و ڕاگەیەندرا، ڕێگای گەیشتن بە چارەسەر ئیمراڵییە و داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری کرا.
-

"خۆڕاگری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان وەڵامێکە بۆ دوژمن"
٢٥ ساڵ بەسەر پلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان تێدەپەڕێت، ژنانی باشووری کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕییەکە، داوای یەکڕیزی بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەکەن.
-

گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم ڕژانە سەر شەقام
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەزاران کەس لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەر شەقام.
-

٨ ڕێکخراوی ژنان نامەیەکیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد
لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٨ ڕێکخراوی ژنان نامەیەکی هاوبەشیان بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
-

بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە ٥ ژن بریندار بوون
بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٥ ژن بریندار بوون.