ڕۆژانە
-

قەیرانی دوای بوومەلەرزە و گیان لەدەستدانی نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ کەس
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی ئەفغانستان گەیشتە دوو هەزار و ٤٤٥ کەس، خەڵک لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە چونکە ئەگەری دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزە هەیە.
-

٢٦٠ تەرم لە شوێنی فێستیڤاڵی مۆسیقا بۆ ئاشتی دۆزرانەوە
ڤێستیڤاڵی مۆسیقا بۆ ئاشتی کە هەزاران هونەرمەندو هونەردۆست ڕوویان لیکردبوو، بەهۆی هێرشەوە ڕاگیرا و ٢٦٠ تەرم لە شوێنی فێستیڤاڵەکە دۆزرانەوە.
-

ڕژاک: پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم نابێتە ڕێگر لەبەردەم خواستی ئازادی ژنان
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی کەرکوک لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم ڕایانگەیاند، "پیلانگێڕی نێودەوڵەتی نەک تەنها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، بەڵکو تا ئێستا لەسەر تەواوی ژنان بەردەوامە".
-

ئەڤین جومعە: بەئامانجکردنی ژێرخان تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی
ئەڤین جومعە، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیرە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا بە ئامانجکردنی ژێرخان تاوانێکی مرۆییە.
-

-

هاوڵاتیانی باشووری کوردستان داوای ناوچەی دژە فڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
هێرش و بۆردومانەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوامە و هاوڵاتیانیش سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن.
-

وێستگەی کارەبای سوید بەهۆی هێرشەکانەوە لە کار وەستا
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، وێستگەی کارەبا و گاز لە ناوچەی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کارکردن وەستا.
-

شانی لووک لەلایەن حەماسەوە کوژرا؛ بۆ چالاکی ئاشتی لەوێ بوو
ئەو ژنەی کە لەلایەن حەماسەوە بە دیل گیرا، شانی لووکی تەمەن ٢٢ ساڵە، زانراوە کە شانی لووک لە کیبوتز یوریم بووە بۆ فیستیڤاڵی مۆسیقای ئاشتی.
-

مامۆستایانی وانەبێژی کۆیە بۆ جارێکی دیکە گردبوونەوە
گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەروەردەی کۆیە، وەک پشتگیریەک بۆ مامۆستایانی وانەبێژی شارۆچکەی بەردەڕەش بەڕێوەچوو.
-

ژنانی ڕانیە کارە دەستییەکانیان لە هەفتە بازاڕێکدا نمایش کرد
هەفتە بازاڕی ژنانی دەستڕەنگین لە پارکی دەروازەی شاری ڕانیە کرایەوە، کە دەرفەتێکە بۆ خستەڕووی کاری دەستی ژنان.
-

لە هێرشەکەی سەر مەخموور ماڵەکانی دەوروبەر زیانیان بەرکەوت
لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور، زیانی ماددی زۆر کەوتەوە، ئەیشە یڵدز، دانیشتووی کامپەکە، هێرشەکەی شەرمەزار کردو وتی: چۆک دانادەین.
-

کەژەکە: پێویستە ژنانی جیهان خاوەنداری لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بکەن
کەژەکە ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورکیا بە هێرشە لەناوبەرەکانی دژی ڕۆژئاوا بە ڕوونی تاوانی جەنگی ئەنجام داوە، ڕایگەیاند، بانگەوازی ئێمە بۆ ژنان و گەلی ستەملێکراوی جیهان ئەوەیە، کە بە کردار و هەڵوێستەکانیان پشتیوانی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بن.
-

لە ٩ی تشرینی یەکەم ژنان دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە مەیدانەکان دەبن
ئەمینە ئینان، ئەندامی تەژەئا ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی قەیرانی کۆمەڵایەتی و پشێویی، سیاسەتی گۆشەگیرکردنی ئیمراڵییە و وتی: ئێمەی ژنان و گەنجان ئەو گۆشەگیرییە تێکدەشکێنین، لەو چوارچێوەیەدا، لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە مەیدانەکان دەبین.
-

دەستپێشخەری نون داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەر ئۆجالان بشکێنن
دەستپێشخەری “نون بۆ ئازادی ئۆجالان” بە سەرکۆنەکردنی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داڕێژرا، داوای شکاندنی گۆشەگیری سەر زیندانی ئیمرالی کرد.
-

ژنانی ئەفغانستان ئیدانەی بێ سەروشوێنکردنی زۆرەملێی چالاکوان وریشە مورادی دەکەن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان-ڕاوا، لە ڕێگەی نامەیەکەوە، نیگەرانی خۆی لە بێسەروشوێن بوونی چالاکوان وریشە مورادی لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەربڕی.
-

بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان دوو هەزارو ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕاگەیەندراوە کە دوو هەزارو ٥٣ کەس لە بوومەلەرزەکەی پارێزگای هەراتی هندستان گیانیان لەدەستداوەو هەزاران کەسیش لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.
-

ژنانی مەخموور: بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان
خەڵکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر کامپەکە شەوی ڕابردوو بەرەو دەروازەی کامپەکە بەڕێکەوتن و ڕێپێوانیان کرد.
-

دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کامپی مەخموور و ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لە هێرشەکەدا ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون.
-

ژنانی مەغریب بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ژیانێکی مرۆڤانەیان دەوێت
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە مەغریب ڕوویدا ٢٩٤ کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوانەی ڕزگاریان بووە لە دۆخێکی سەختدا هەوڵ دەدەن بژین،ئەو دامەزراوانەی کە چالاکیان بۆ ژنان و منداڵان کردووە داوای دروستکردنی ژیانێکی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووان دەکەن.
-

خۆبەڕێوەبەری داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا گرەو لەسەر سیاسەتی قڕكردن و ئاوارەبوون و لەناوبردن دەكات و پشتیوانی لە چەتەكان دەكات، بۆ ئەوەش هێرشەکانی بەردەوامە.