ڕۆژانە
-

دەوڵەتی تورک بەبێ وەستان هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
دەوڵەتی تورکیا کە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات لە دوێنێوە هێرشی کردۆتە سەر ناوچەکە.
-

زەینەب جەلالیان، چالاکوانی سیاسی کورد چارەسەرییە پزیشکییەکەی ڕەتکراوەتەوە
ڕاپۆرتێکی مافەکانی مرۆڤ ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد هێشتا لە چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە و لە زیندانی یەزد زیندانی کراوە.
-

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: ئەم هێرشە هەڕەشەیەکی نوێیە بۆ سەر هەرێمەکە
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیرە لە بەیاننامەیەکی نوسراودا هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، هێرشەکە هەوڵێکی نوێی دەوڵەتی تورکیایە بۆ ئەوەی قەیرانی ناوخۆی تورکیا بخاتە ناو سووریاوە.
-

مامۆستایانی وانەبێژ لە قەڵادزێ بەردەوامن لە داواکارییەکانیان
مامۆستایانی وانەبێژ لە قەڵادزێ گردبوونەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت دەرگای هۆڵەکانی خوێندن ناکەنەوە.
-

لە دژی هێرشەکان بانگەوازی بەرخۆدان: بە یەک دەنگ تێبکۆشین
نەسرین دۆکۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، هەڵسەنگاندنی دوایین هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: ئاستی خەبات و بەرخۆدان لە دژی ئەم هێرشانە بەرز دەکەینەوە.
-

لە واستی عێراق دوو گۆڕی بەکۆمەڵی سەردەمی داعش و ڕژێمی بەعس دۆزرانەوە
لە دەوروبەری شاری كوتی ناوەندی پارێزگای واست دوو گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزرانەوە, كە دەیان ڕوفاتیان تێدایە و لەلایەن داعش و ڕژێمی بەعسەوە کوژراون.
-

ئیلهام ئەحمەد: پێش ئەوەی درەنگ بێت، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێکاری وەستاندنی تورکیا بگرێتە بەر
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، سەرجەم تۆمەتەکانی دەوڵەتی تورک دژی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێ بنەمان، تاکە هۆکاری پشتەوەی تێکدانی سەقامگیرییە لەو هەرێمەی، کە توانای هەیە سووریا بگەیەنێت بە دیموکراسیی ڕاستەقینە
-

ڤاکسینی مەلاریا، پێشکەوتنێکی گەورە لە دژی کوشتنی منداڵان پێشنیار کرا
ڤاکسینێکی هەرزانی مەلاریا کە دەتواندرێت لە ئاستێکی گەورەدا بەرهەم بهێنرێت لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پێشنیارکراوە بۆ بەکارهێنان.
-

ژینگەی هەڵەبجە: هەوڵی وشککردنی "خاتوون شا" دەدرێت
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، کەسانی نابەرپرس هەوڵی وشککردنی دارێکی بەتەمەنی شارەکەیانداوە کە بە "خاتوون شا" ناسراوە.
-

"بەهۆی بێباکی حکومەت دارستانەکانمان لەدەست دەدەین"
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی بێباکی حکومەتی هەرێم و پێنەدانی نەوت بە هاوڵاتیان بە تایبەت بۆ ناوچە شاخاوییەکان، دارستانەکان لەناودەچن.
-

بەهۆی بۆردومانەوە لە سودان ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
ناکۆکییەکانی سودان بوونەتە هۆی ئاوارەبوون و هەڵاتنی نزیکەی ٥ ملیۆن کەس لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکە، هەروەها هەزاران کەس بەهۆی بارودۆخی مرۆیی خراپی دانیشتوانەوە گیانیان لەدەستداوە.
-

سلێمانی، یەکەم ساڵیادی ناگیهان ئاکارسەل بەڕێوەچوو
لە یەکەم ساڵیادی تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەلدا، ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان مەراسیمێکیان ڕێکخست.
-

گۆڤاری ژنۆلۆژی: تێکۆشانی ناگیهان ئاکارسەل لە هەموو جیهاندایە
گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ساڵیادی تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەل لە بەیاننامەیەکی نووسراودا وتی: ساڵێکە دەنگی "ژن، ژیان، ئازادی" کە ناگیهان سات بە سات خەباتی بۆ دەکرد، لە هەموو شەقامەکانی جیهاندا دەنگی دایەوە.
-

لە ساڵیادی تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەلدا ژنان تاجە گوڵینەیان لە شوێنی تیرۆر کردنەکە دانا
ساڵێک بەسەر تیرۆر کردنی ناگیهان ئاکارسەل، نووسەر و ڕۆژنامەنووسدا تێدەپەڕێت و تا ئێستا بکوژ ئاشکرا نەکراوە، ژنانی ئازادیخواز و چالاکوان لە شوێنی تیرۆر کردنەوەی بە دانانی تاجەگوڵینە پەیمانی درێژەدان بە خەباتەکەیان دووپاتکردەوە.
-

پاکستان داوا لە ئەفغانییەکان دەکات تا مانگی تشرینی دووەم وڵاتەکە بەجێبهێڵن
حکومەتی پاکستان فەرمانی داوە هەموو ئەو ئەفغانییانەی کە داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، کە نزیکەی ١.٧ ملیۆن کەسن، تا مانگی تشرینی دووەم وڵاتەکە جێبهێڵن.
-

تۆڕی بەشداری سیاسی ژنانی ئەفغانستان داوای ئازادکردنی نەدا پەروانی و ژولیا پارسی دەکات
دەستگیرکردنی نەدا پەروانی و ژولیا پارسی ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە و تۆڕی بەشداری سیاسی ژنانی ئەفغانستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی خێرای ئەم دوو چالاکوانەی مافی ژنانی کرد.
-

لە ئەیلوولدا ٤٨ بوومەلەرزە لە عێراق تۆمار کراوە
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرای کرد، لە مانگی ئەیلوولدا ٤٨ بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە کە زۆترینیان لە سلێمانی ڕوویداوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی جیاکاری دژی ژنان دەکات
ڕاپۆرتدەری تایبەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان ئاماژە بەوەدەکات، بەبێ دڵنیابوون لە مافە بنەڕەتییەکانیان یەکسانی ڕەگەزی ناتواندرێت بەدەستبهێندرێت.
-

لەماوەی هەفتەیەکدا ١٢٠ دۆلفین بە مردوویی دۆزراونەتەوە
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١٢٠ دۆلفین لە لقێکی ڕووباری ئەمازۆن بە مردوویی دۆزراونەتەوە، ژینگە دۆستان نیگەرانی خۆیان بۆ ئەو بارودۆخەی بەسەر دۆلفینەکانی ئەو ناوچەیەدا دێت دەربڕیوە.
-

ئەمڕۆ سلێمانی ساڵیادی ناگیهان ئاکارسەل بەرز ڕادەگرێت
یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، نووسەر و ڕۆژنامەنووسە و لە شاری سلێمانی بە چالاکی جیاواز یادەکەی بەرز ڕادەگیرێت.