ڕۆژانە
-

"دەیانەوێت بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن"
زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی کانتۆنی عەفرین سەبارەت بە پلانی زلهێزە هەژموونەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی خۆیان دیزاین بکەن.
-

ژنێکی کورد وەک باشترین زانای ژن لە بواری پزیشکی دەستنیشانکرا
هێشوو سلێمان، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە کۆلێژی پزیشکی، لەلایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە وەک باشترین زانای ژن لە بواری پزیشکیدا دەستنیشان کرا.
-

پلاتفۆڕمی ژن بۆ ئازادی ئۆجالان بەڕێوە دەچێت
پلاتفۆڕمی ژن بۆ ئازادی ئۆجالان بەڕێوە دەچێت، تیایدا باس لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت و شیکردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری لەسەر تەوەری ئازادی ژن و چەند پرسێکی دیکە دەکرێت.
-

١٢ ڕۆژ هێرش بۆ سەر غەززە؛ لە کۆمەڵکوژییەکدا سەدان کەس کوژران
لە کاتێکدا ڕێگری لە یارمەتییە مرۆییەکان دەکرێت بچنە ناو کەرتی غەززەوە بەهۆی کەمی سەرچاوە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و خراپبوونی تەواوی سیستمی تەندروستی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە
-

دەوڵەتی تورک لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سێ جار هێرشی کردە سەر مەخموور
دەوڵەتی تورک لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا سێ جار هێرشی کردووەتە سەر مەخموور ، گەنجێک شەهید بوو ٧ کەسیش برینداربوون.
-

"هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بە ئامانجی لەناوبردنی، لە وەهمێک زیاتر نییە"
نەسیم.پ، یەکێک لە چالاکوانە مەدەنییەکانی شاری سنە، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت: ئیدارەی ڕۆژئاوا بەم هێرشانە لەناو ناچێت و ئەمەش تەنها چارەسەرێکی کاتییە بۆ کێشە ناوخۆییەکانی دەوڵەتەکەی ئەردۆغان .
-

خۆبەڕێوەبەری: دوو ملیۆن کەس بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە زیانیان بەرکەوتووە
خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە دوو ملیۆن کەس بەهۆی هێرشەکانی سەر ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیانیان بەرکەوتووە و داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە دەوڵەتی تورکیا کردووە.
-

داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت دەستوەردان بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بکات
دەستپێشخەری ئاسایش و ئاشتی داوای له هەموو ڕێکخراوه نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ ڕاگرتنی کوشتاری گەلی فەلەستین، دەستتێوەردان لە ئیسرائیل بکەن.
-

چالاکوانانی لیبیا: دەوڵەتی تورکیا لیبیا دەخاتە ژێر داگیرکارییەوە
ژنانی چالاکوانی لیبیا دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیایان لە وڵاتەکەیان بە جۆرێک لە داگیرکاری پێناسە کرد و داوایان کرد، ژنان دژی ئەو سیاسەتانە یەکدەنگ بن.
-

ئەندامی یەکێتی ژنانی فەلەستین: هێرشەکانی ئیسرائیل پلانی سەدەیە
سیلین موحتەسەب، بەرگریکاری مافی مرۆڤی یەکێتی ژنانی فەلەستین، وتی: کار لەسەر ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی هێرشەکانی غەززە و زیادکردنی پشتیوانییەکان لە گەلی فەلەستین دەکەین، چونکە هێرشەکانی ئیسرائیل پلانی سەدەیە.
-

"دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ دەکات دەبێت دادگایی بکرێت"
شەمسا سالم ئەلحەشی خەڵکی گوندی تل گەرابێت لە ناوچەی تل تەمر کاردانەوەی دژی هێرشەکان هەیە و دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکەدا تاونای جەنگ دەکات و دەبێت دادگایی بکرێت.
-

ناوەندی ڕۆشنبیری کێڵگەی کوردستان لە هەڵەبجە کرایەوە
بە بەخشینی دەیان پەرتوک لەلایەن نووسەر و هۆنەرانەوە، سێیەمین ناوەنی ڕۆشنبیری پەرتوک لە کێڵگەی کوردستان لە شاری هەڵەبجە کرایەوە.
-

پەروەردە بێ خەمە لە بایکۆتی خوێندن و مامۆستا و خوێندکار ڕاپێچی تاقیکردنەوە دەکات
١٣ی ئەیلوول زەنگی دەستپێکردنی قوتابخانە لێدرا و مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان دەستپێکرد و ڕایانگەیاند تا پێدانی مووچەکانیان بەردەوام دەبن لە نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام لێدوانێکی وتەبێژی پەروەردە، مامۆستا و خوێندکار ڕاپێچی تاقیکردنەوە دەکات.
-

پەرلەمانی تورکیا بڕیاری مانەوەی هیزەکانی لە عێراق و سووریا دا
بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە و چەند پارتێکی دیکە، پەرلەمانی تورکیا بڕیاری مانەوەی هیزەکانی لە عێراق و سووریا دا، بەمەش درێژە بە هێرش و داگیرکارییەکانی لە خاکی باشووری کوردستان و باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات.
-

خۆپیشاندەرانی سوەیدا سوورن لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوەیەکگرتووەکان
گەلی سوەیدا هێشتا بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان و داوای گۆڕانکاری سیاسی و دادپەروەری و یەکسانی و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ دەکەن.
-

ئامارێکی سی پی تی: بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە ١٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ١٢ هاوڵاتی دیکە بریندار بوون
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و جۆر و هێرشی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕاگەیاند، کە لە ماوەی ١٠ مانگدا ١٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ١٢ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
-

چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوازیاری پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوان
چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر ڕۆژئاوا کرد کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی.
-

لە عێراق ٦٨ ھەزار خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە ئاوارە بوون
وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، ٦٨ هەزار خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە لە زۆنگاوەکانی باشوری وڵاتەکە ئاوارەبوون.
-

ڕژاک: ئازادی جەستەی ڕێبەر ئۆجالان ئەرکی تەواوی جیهانە
ڕژاک بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" کردو ئاماژە بەوەدەکات، لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا دەیانەوێت تەواوی گەلی کورد بێدەنگ بکەن.
-

ئیسرائیل بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی تیمەکانی ڕۆژنامەوانی لە غەززە
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە ماوەی ١٠ ڕۆژە بەردەوامە، نزیکەی ١١ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.