ڕۆژانە
-

ژنان لەسەر تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل نامەیەکیان بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان نارد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل نامەیەکی کراوە ڕادەستی کونسوڵخانەی عێراق لە برۆکسل کرا، داوا دەکرێت لێپێچینەوە لە بکوژ و تاوانبارانی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل و ژنانی تر بکرێت.
-

بۆ ڕۆژی ١٠ەیەم داگیرکاریی تورکیا ژێرخان و ناوەندە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج
بە ئامانجکردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە بۆ ڕۆژی ١٠یەم لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە بەردەوامە و دەیان منداڵ گیانیان لەدەستدا و بریندار بووم، لانیکەم هەشت هەزار منداڵیش لە خوێندن بێبەش بوون.
-

"ئیرادەی گەل بە هێرش شکست ناهێنێت"
مزگین خەلیل، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار لە ناوچەی فورات، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە هێرشەکە بۆ سەر دەستکەوتەکانی گەلە و وتی: ناتوانن بە هێرش ئیرادەی گەل تێکبشکێنن.
-

سەدیقە وەسمەقی؛ ناتوانین و نابێ ئارام و بێدەنگ بین
سەدیقە وەسمەقی، لێکۆڵەری ئایینی و مامۆستای زانکۆ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەبێ حیجابی ناچاری بڵاوکردەوە و دەڵێت: ناتوانین و نابێ بە بێدەنگی دابنیشین و هەموو ڕۆژێک سەیری ئەوە بکەین کە ئارمیتایەک، مەهسایەک یان منداڵێکی تری ئازیزمان دەکرێتە قوربانی لەسەر نەبوونی حی
-

مانگی سوور: کۆچکردنی ملیۆنێک فەلەستینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا "مەحاڵە"
وتەبێژی مانگی سووری فەلەستین، کۆچبەربوونی زیاتر لە ملیۆنێک فەلەستینی بۆ باشووری غەززە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بە مەحاڵ پێناسە کرد، کە سوپای ئیسرائیل فەرمانی پێکردووە.
-

ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی "ژن، ژیان ئازادی" بوونە پاڵێوراوانی کۆتایی خەڵاتی ساخارۆڤ
پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی "ژن، ژیان ئازادی" وەک یەکێک لە سێ کەسی کۆتایی بۆ خەڵاتی ساخارۆڤ دەستنیشان کراون.
-

دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کامپی مەخموور
حکومەتی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموور.
-

هاوپەیمانی نادا داوای وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات
هاوپەیمانی نەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە دەکەونە ژێر بازنەی تاوانەکانی جەنگ و تاوانە مرۆییەکان و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.
-

"ڕێگای چارەسەری گفتوگۆیە و ناونیشانی ئیمڕاڵییە"
مەراڵ دانش بێشتاش، سەرۆکی بەوەکالەتی فراکسیۆنی پارتی چەپی سەوز لەبارەی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پەرلەمانی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەی کورد گفتوگۆیەو ناونیشانەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە
-

خوێندکارانی قۆناغی ١٢ داوای مافی مامۆستایانی ناڕازی دەکەن
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، خوێندکارانی قۆناغی ١٢ لە شاری هەڵەبجە لە بەردەم باخی گشتی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوایان کرد، مافی مامۆستایان بدرێت و دەرگاکانی خوێندن بکرێنەوە.
-

ژنانی گرێ سپی: ڕێگە نادەین کرداری داگیرکەر ئیرادەمان لەناو ببات
ژنانی شاری گرێ سپیی داگیرکراو، کە ئاوارەبوون و لە کامپی تل ئەلسمن نیشتەجێن، کردار و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دژی ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ئەنجامیان داوە، شەرمەزار دەکەن.
-

زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە ئاوارەبوون
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی- ئۆچا ئاماری ئاوارەكانی كەرتی غەززەی ڕایگەیاند، کە ٣٣٨ هەزار و ٩٣٤ كەس لە غەززە لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان هەڵكەندراون و ئاوارەبوون.
-

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران: ٩٠٪ی ئاوارەکانی سودان ژن و منداڵن
لە دەستپێکی شەڕی سودان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ئەو کەسانەی لە شەڕەکە هەڵدێن و بوونەتە پەنابەری ناوخۆیی و دەرەکی کارەساتێکی مرۆیی بووەو ٩٠٪ی ژن و منداڵن.
-

دوای کەوتنە ناو کۆما... ئارمیتا گراوند دەگاتە دۆخێکی ناجێگیر
ئاژانسێکی ئێرانی ئاشکرای کرد کە دۆخی تەندروستی ئارمیتا گراوند ناجێگیرە و ڕژێمی ئێران ترسی دووبارەبوونەوەی دۆسیەی ژینا ئەمینی هەیە.
-

ڕەمزیە محەمەد: پلان و هێرشی قڕکردن بۆ سەر گەلی هەرێمەکە هەیە
ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، سیستمی پیلانگێڕی و ئەو سیستمەی کە گۆشەگیری زیاتر دەکات، ئەو سیستمەی کە چاوەکانی لەو هێرشانە دادەخات هەمان شتە، بۆیە گەل هیوای بەو هێزانە نییە.
-

"دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین"
ژنانی ناوچەی تل ڕەفعەت لە کانتۆنی شەهبا کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا و ئاماژەیان بەوەکرد، لە دژی هەموو جۆرە هێرش و وێرانکارییەک تێکۆشان بەرز دەکەنەوە و هەرگیز دەستبەرداری دۆزی خۆیان نابن.
-

لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا ٤٧ کەس لەنێویاندا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە نێوان ٤ بۆ ١١ی تشرینی یەکەم لە باکوور و ڕۆژهەڵای سووریا ٤٧ کەس، لەنێویاندا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
-

دوای هەواڵی کوشتنی... دایکی شانی لووک پشتڕاستی دەکاتەوە کە کچەکەی لای حەماسە
دایکی شانی لووک، ژنێکی گەنجی ئەڵمانی کە لە ئیسرائیل بێسەروشوێن بوو، ئاماژەی بەوەکرد، زانیاری پێگەیشتووە کە کچەکەی لە کەرتی غەزەیە و زیندووە.
-

خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی ئەوروپا بەخشرایە فەلەکناس ئوجا
فەلەکناس ئوجا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی ئەوروپای وەرگرت و خەڵاتەکەی پێشکەش بەو ژنانە کرد، کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شەنگال بەرخۆدان دەکەن.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: سزای لەسێدارەدان لە ئێران بە ڕێژەی ٢٥٪ زیادی کردووە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تێکؤشان دژ بە سزای لەسێدارەدان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٣دا، ٢٨٢ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٢٥٪ زیادی کردووە.