ڕۆژانە
-

هەڵمەتی هاشتاگ بۆ ناگیهان ئاکارسەل
ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەریی دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئامەدی باکووری کوردستان هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.
-

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسان: ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو گەیشتە ٦٣ ڕۆژنامەنووس
لە ڕاپۆرتی مانگی ئەیلوولی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان بەرامبەر بە کارمەندانی ڕاگەیاندن، ڕاگەیەندرا کە ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو گەیشتووەتە ٦٣ ڕۆژنامەنووس.
-

بەهۆی ژەهراویبوونی خوێندکارانەوە... خێزانەکانی ئێران ترسیان لە ناردنی کچەکانیان هەیە بۆ قوتابخانە
ئەو خێزانانەی کە شایەتی هێرشی کیمیایی بوون بۆ سەر خوێندنگەکانی کچەکانیان، یان تەنانەت ئەو خێزانانەی کە هەواڵەکەیان بیستووە، دەترسن کە کچەکانیان بنێرنە خوێندنگە.
-

لە مانگی ئەیلوولدا ٤٦٣ کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلوولدا لانیکەم ٤٦٣ کەس لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون، لە کۆی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، لە ٪١١یان ژنن و ٪٤٤یشیان کوردن.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی لافاوەوە چوار هەزار و ٢٢٥ کەس لە لیبیا گیانیان لەدەستدا
بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی لافاوەوە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا چوار هەزار و ٢٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨هەزار و ٤٥٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك تا ساڵی ٢٠٢٥ وشكەساڵی تەواوی ڕووباری فورات دەگرێتەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت تاساڵی ٢٠٢٥ وشكەساڵی تەواوی ڕووباری فورات دەگرێتەوە.
-

سەرەڕای فشارەکان ژنانی ڕاگەیاندنکاری سوەیدا بەردەوامن لە ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان
ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکاندا کردووە لە شاری سوەیدای سووریا پشتڕاستیان کردەوە کە هیچ بەربەستێک نییە ڕێگرییان لێ بکات لە گەیاندنی ڕاستی و دەنگی خەڵکی خۆپیشاندەر.
-

بابل، بە تۆمەتی سووتانی خێزانێکی ٦ کەسی تۆمەتبارێک دەستگیر کرا
پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایگەیاند، ئەنجامدەری تاوانەکەی بابل دەستگیر کرا کە بەهۆیەوە خێزانێکی ٦ کەسی، کە چواریان منداڵ بوون، سووتان.
-

زۆزان سیما: ناگیهان ئاکارسەل هاوڕێی ژنان بوو
زۆزان سیما، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، ناگیهان ئەکارسەلی بەبیرهێنایەوەو ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکیان پێکهێناوە سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ناگیهان ئاکارسەل و هەموو ئەو هێرشانەی تا ئێستا کراون، تا لێپرسینەوە لە بکەران بکرێت.
-

ژنان داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بکوژانی ناگیهان ئاکارسەل سزا بدرێن
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی لەلایەن میتی تورک و بە هاوکاری سیخوڕی ناوخۆیی تیرۆر کرا، لە ساڵیادی تیرۆر کردنیدا، شاندی ژنان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە و داوا
-

ژمارەی گیان لەدەستدان لە ڕووداوەکەی حەمدانیە بەرز بووەوە
تەندروستی نەینەوا بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە لە ڕووداوەکەی حەمدانیە گیانیان لەدەستداوە و ڕایگەیاند ١١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی ئوسترالیا
سەدان دانیشتوو و گەشتیار ناچاربوون لە چەند شارۆچکەیەکی لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا هەڵبێن، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەو ناوچانە.
-

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندران
کاتالینا کاریکۆی هەنگاری و دریو وێیسمان ئەمریکی، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٣ یان بردەوە بەهۆی کارەکانیان لە بواری تەکنەلۆژیادا.
-

بڕیارێک دەربارەی پەروین بوڵدان و ٤ پەرلەمانتاری تر درا
بڕیارێک بۆ ٥ پەرلەمانتار، کە پەروین بوڵدان و مەرال دانش بێشتاشی تیادایە، ئامادە کرا و پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرا.
-

یارمەتی دەروونی بۆ ئەو کەسانە دابین دەکرێت کە لە زریانی دانیال ڕزگاریان بووە
دوای ئەوەی کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە لیبیا تەواو بوون، هەوڵەکانی پشتیوانی دەروونی دەستیپێکرد بۆ ئەو ژن و منداڵانەی لە زریانی دانیال ڕزگار کران.
-

لە کۆنگرەی پێنجەمی یەنەکە ژنان کۆتای ٪٢٥یان تێنەپەڕاند
ماوەی پێنج ڕۆژە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بە پێی بڕیار دەبوو بۆ هەر لیژنەیەک ژنان بە کۆتای ٪٢٥ ببنە ئەندام، بەڵام ژنان لە ئەندامێتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەنەکەدا ڕێژەیان ٪١٥یە.
-

ئەنجامی ئەقڵیەتی پیاوسالاری؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا چوار ژن لە خوی کوژران
هێشتا پیاوسالاری زۆرینەی بنەماڵەکانی ئێرانی کۆنترۆڵ کردووە و زۆرجار دەبێتە هۆی کوشتن یان توندوتیژی دژی ژنان و کچان.
-

هەڵکوتانە سەر ماڵان لە دوو شار: خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر کران
لە ئیستەنبوڵ و کرکلارلی خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر کران، کە بەڕێوەبەریەتی هەدەکە و هەدەپەیان تیادایە.
-

لە قەندیل دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە کرا
لە دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بناری قەندیل، هاوڵاتیانی گوندی ئالیە ڕەش لە بناری قەندیل گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
-

سێ هەزار و ٥٠٠ خوێندکار لە لایەن نەتەوەی دیموکراتیکەوە پەروەردە دەکرێن
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور، ساڵی نوێی پەروەردە لەسەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانراوە، دەستیپێکرد.