ڕۆژانە
-

خۆبەڕێوەبەری داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا گرەو لەسەر سیاسەتی قڕكردن و ئاوارەبوون و لەناوبردن دەكات و پشتیوانی لە چەتەكان دەكات، بۆ ئەوەش هێرشەکانی بەردەوامە.
-

ژنان داوای وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکەن
دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتیانی باشووری کوردستانیش بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد.
-

داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئارمیتا گراوند دەکرێت
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ناردنی شاندێکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ ئێران کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئارمیتا گراوند، هەروەها لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان ڕایگەیاندووە کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن.
-

سیمۆن بایڵس لە جومناستیکدا مێژووی ژنانی دروست کرد
سیمۆن بایڵی ئەمریکی، دوای بردنەوەی دووەم مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی جیهانی جومناستیک، بوو بە بەناوبانگترین یاریزانی جومناستیک لە مێژوودا.
-

لە ڕۆژی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد دەستڕاگەیشتن بە ئاژانسی ژن نیوز قەدەغەیە
کۆمپانیای ڤۆدافۆن نێت بە بڕیاری کۆمپانیای بی تی کەی دەستڕاگەیشتن بە ئاژانسی ژن نیوزی قەدەغە کرد، کە هاوکاتی ڕۆژی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کوردە.
-

لەسەر ڕێچکەی غوربەتەلی: تێکۆشان بۆ ڕاستی لەسەر شانی ئێمەیە
ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد لە ساڵیادی کۆچی دوایی غوربەتەلی ئەرسۆزو ڕۆژی ڕۆژنامەوانی ژنی کورد، دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسیی میزۆپۆتامیا ڕادەگەیەنن، بێریڤان ئاڵتان، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد، تێکۆشانی خۆیان بۆ ڕاستی فراوان دەکەن.
-

بێگەرد تاڵەبانی: سیاسەتی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک پێشخراوە
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، سیاسەتی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و گەشەی سێکتەری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان پێشخراوەو پێنجوێنیش نمونەیەکی زیندووە.
-

یەرەژە: بەدواداچوونی ڕاستییەکان لە هەموو کاتێک زیاتر ئەرکێکی مێژووییە
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕۆژی ڕۆژنامەوانی ژنانی کوردی پیرۆز کرد و تیشکی خستەسەر ئەو پڕۆسەیەی کە گەلی کورد تێیدا دەژین و وتی: لەسەر ڕێچکەی غوربەتەلییەکان، وتنی ڕاستی وەک ئەرکی سەرەکی خۆمان دەبینین.
-

پەیامی بەرخۆدان لە تیل تەمرەوە: ئێمە لێرە دەبین
یازی شەلۆ کە لە گوندی میجێبرا لە هێڵی ئاگری ناوچەی تیل تەمر نیشتەجێیە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد کە زیانی بە ژێرخانی ناوچەکە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان گەیاند و پەیامی بەرخۆدانی خۆی بە ڕوونی دەربڕی.
-

پارێزگاری ئەنقەرە ڕێپێوانی ژنانی جیهانی قەدەغە دەکات
پارێزگای ئەنقەرە ڕێپێوانی جیهانی ژنانی قەدەغە کرد کە بڕیاربوو لە ٨ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی تاندۆگان لە ئەنقەرە ئەنجام بدرێت.
-

ژنانی قامیشلۆ: لە بەرامبەر کوشتنی گەلەکەمان جیهان بێدەنگە
ژنانی قامیشلۆ هەڵوێستی خۆیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و کاردانەوەیان بەرامبەر بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی و وتیان: بۆچی جیهان بێدەنگە بەرامبەر بەو تاوانانە؟.
-

دەوڵەتی تورک بەردەوامی بە هێرشی قڕکردن دەدات
دەوڵەتی تورک لە ٤ی ئەم مانگەوە هێرش دەکاتە سەر هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاو بەبێ وەستان بۆردومانی ناوچە جیاوازەکان دەکات.
-

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی پێشکەش بە نێرگز محەمەدی دەکرێت
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی بەخشرایە نێرگز محەمەدی، کە یەکێکە لە دیارترن چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە ڕەوشی سودان
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی پشتڕاستی دەکاتەوە کە پێشێلکاران لە سودان بە "تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" دادگایی دەکرێن.
-

بەهۆی کەم ئاوییەوە ٨٥%ی هۆڕەکانی عێراق لەناوچوون
بەهۆی کەم ئاوییەوە ٨٥%ی هۆڕەکانی عێراق و بە هەزاران ئاژەڵ لەناوچوون.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە هندستان گیانیان لەدەستدا بووە ٣١ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە ویلایەتی سیکیم لە هیندستان گیانیان لەدەستدا بووە ٣١ کەس، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەسی ونبوو بەردەوامە.
-

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئامێدی بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، چیاکانی سەر بە شارەدێی دێرەلوک لە سنووری ئامێدی سەر بە پاریزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن.
-

لە ١١ شار هێرش: لانیکەم ٧٥ کەس دەستگیرکراون
لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە دوای هێرشەکەی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ئەنقەرە ئەنجامدرا، ٧٥ کەس دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردندا کەسێک قاچەکانی بریندار بوو و پەنجەرە و دەرگای ماڵەکان شکێندران.
-

ژنانی کامپی واشۆکانی: هێڵی بەرخۆدانمان هەڵبژاردووە
کۆچبەرانی کامپی واشۆکانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی لە دەوروبەری کامپەکە وتیان: هێڵی بەرخۆدانمان هەڵبژاردووە و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین.
-

"دەوڵەتی تورکیا پێشێلکاری دەکات و هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی ئابووری خەڵک"
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژدا خرایەڕوو، کە زۆرترین تاوان و پێشیلکاری دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە.