لە پێکدادانەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین هەزار و ٦٠٤ کەس گیانیان لەدەستدا

ژمارەی گیان لەدەستدان لە پێکدادانەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین گەیشتە هەزار و ٦٠٤ کەس و ٦ هەزار و ٦١٦  کەسیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

پێکدادانەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین دوای ئۆپەراسیۆنی باڵی چەکداری حەماس لە ئیزەدین قەسام بە ناوی تۆفانا ئەقسا دژی ئیسرائیل چووە چوارەم ڕۆژی خۆیەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ٧ هەزار و ٧٠٤ کەس لەنێویاندا ١٤٣ منداڵ و ١٠٥ ژن کوژراون و نزیکەی چوار هەزار کەسیش برینداربوون لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی کردووەتە ئامانج لە هێرشەکاندا و نەخۆشخانەی بەیت حەنون لە غەزە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە لە خزمەت وەستاوە.

 

ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی لە هێرشەکانی کەرتی غەزەدا گەیشتە ٩٠٠ کەس، دوای ئۆپەراسیۆنی حەماس بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، نزیکەی دوو هەزارو ٦١٦ ئیسرائیلی بە سەختی بریندار بوون.

 

دوو ڕۆژنامەنووس  کوژران

لە لایەکی دیکەوە، زانراوە کە دوو ڕۆژنامەنووس لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراون لە کاتی وێنەگرتنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا کە بینایەکیان کردووەتە ئامانج لە گەڕەکی ڕیمێل لە ڕۆژئاوای غەزە، ڕاگەیەنرا کە چەند ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە هەمان ناوچە بریندار بوون.

 

حەماس: ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرەکان

وتەبێژی لیوای قەسام ئەبوعوبەیدە لە بەیاننامەیەکدا دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە وتی: ئامادەین بۆ خەباتێکی درێژخایەن و بۆ هەموو ئەگەرێک، دوژمنەکانمان هیچ شتێک بەدەست ناهێنن جگە لە نائومێدی و شەرمەزاری، ئۆپەراسیۆنمان بەناوی تۆفانی ئەقسا دژی هێرشەکانە، ئەو هێرشانەی کە لەلایەن داگیرکەرانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

 

ئیسرائیل لە دەریایەکەوە دەستی بە هێرش کرد

ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستینی وافا ڕایگەیاند، کەشتییە هێرشبەرەکانی هێزی دەریایی ئیسرائیل لە ناوچەکانی ناوەندی کەرتی غەزە لە کەنارەکانی دەریای سپی و کامپەکانی کەناری شاری خان یونس لە دەریادا هێرشیان کرد.

 

یسرایل کاتز، وەزیری وزەی ئیسرائیل وتی سەرچاوەی ئاوی غەزە کە نزیکەی دوو ملیۆن فەڵەستینی لێ دەژین بڕاوە، فەرمانم داوە دەستبەجێ ئاوی غەزە ببڕدرێت، دوێنێ کارەبا و سووتەمەنی بڕان.