ڕۆژانە
-

دەوڵەتی تورکیا بەهۆی کاردانەوەکانەوە چەتەیەکی داعشی دەستگیر کرد
دەوڵەتی تورکیا لە وەڵامی ناڕەزایەتییەکاندا هەنگاوێکی بۆ دواوە گەراندەوە و ڕایگەیاند، سەباح عەلی ئۆروچ هەڵهاتووی داعش کە منداڵە کچە ئێزیدیەکەی ڕفاندووە و لە ئینتەرنێت 'بۆ فرۆشتن خستووەتە بازاڕەوە'، دەستگیرکراوە و منداڵەکەش گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی پاراستن.
-

"سەرەڕای هێرشەکان خەباتی ژنانمان بەردەوامە"
مادلین عوبێد، بەڕێوەبەری کۆنگرە ستار لە ناوچەی تل تەمر، کاریگەری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر چالاکییەکانی کۆنگرە ستار و ماڵی ژنان هەڵسەنگاند.
-

کردەوەی خۆکوژی؛ دەرەنجامی فشارەکانی کۆمەڵگەیە
نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان و چاوداخراوی کۆمەڵگە لە ئاست ژناندا وای کردووە کردەوەی خۆکوژی و پاڵنەرەکانی ئەقڵیەتی زاڵبوونی پیاو بەلاخستنی ژنانی لە بوارەکانی ژیاندا زیاد کردووە و بارە گرانەکەش کەوتووەتە سەر شانی ژنان.
-

بەشی زۆری خاوەن کارەکانی فێستیڤاڵی پایزە ژنانن
بە بەشداری خاوەنکار و ژنانی دەستڕەنگین فێستیڤاڵێکی پایزە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکان کرایەوە.
-

فێستیڤاڵی بۆن... سەرەڕای جەنگ و کوشتن ژنانی سودانی فێستیڤاڵی بۆن ڕێکدەخەن
سەرەڕای بارودۆخی هەستیاری ئابووری و سیاسی لە سودان، کە ملیۆنان کەس ئاوارە بوون و بەهۆی بارودۆخی مرۆیی کارەساتبارەوە دەناڵێنن، ژنانی ئاوارە لە ناوچە پارێزراوەکان کاریان کرد بۆ دەستپێکردنی فێستیڤاڵی بۆن و بخووردی نەریتی.
-

له ماوەی مانگێکدا ٧ ژن و چوار منداڵی کچ له ئەفغانستان کوژراون
لە ئەفغانستان، لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، ژنانیش مافی ژیانیان ڕەتکراوەتەوە، لە ماوەی مانگێکدا ٧ ژن و چوار منداڵی کچ کوژراون و گیان لەدەستدانی گوماناوی ٧ ژن بە "خۆکوشتن" تۆمار کراوە.
-

لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هاتە دەنگ
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ-هیومان ڕایتس وۆچ داوا لە دەوڵەتی داگیركەری تورك دەكات دەستبەجێ دەست لە بەئامانجگرتنی ژێرخانە مرۆییەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵبگرێت.
-

قەیرانی مرۆیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوو لە زیادبوونە
لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی تیشکی خستووەتە سەر قەیرانی مرۆیی.
-

بەهۆی زریانی دانیال منداڵانی بێسەرپەرشت هەن و زیانیان بەرکەوتووە
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی "OCHA" ، ٤٠٠ منداڵی بێسەرپەرشت هەن لەدوای زریانی دانیال کە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیای گرتەوە.
-

دەوڵەتی تورک منداڵێکی ئێزیدی ڕادەستی بنەماڵەی داعش کرد
منداڵێکی کچی ئێزیدی لەژێر پارێزگاری وەزارەتی خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی تورکیا ڕادەستی خێزانی چەتەکانی داعش کرا کە لە تورکیا ڕفێندرابوو پاشان فرۆشرابوو.
-

ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و حەماس
بەهۆی شەڕی ١٩ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حەماس دۆخەکە خراپتر دەبێت و ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەو هێرشانەی ئەنجامدراون.
-

"جیهان تیشکی خستووەتە سەر غەززە، بەڵام لە هەموو جیهاندا خەڵکی بێتاوان زیانیان بەردەکەوێت"
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا ١١٤ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا ئاوارەن، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا چوار ملیۆن کەس ئاوارە بوون.
-

داعش بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" دادگایی دەکرێت
ڕێکخراوە یاساییەکانی ئەنقەرە داوای بەشداریکردنیان کردووە لە دۆسییەی دژ بە چەتەکانی داعش کە ژنانی ئێزدییان ڕفاندووە و لە ئینتەرنێتدا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردوون.
-

عێراق و ئەفغانستان لە ڕیزبەندی کۆتایی ئەو وڵاتانەن کە خراپترینن بۆ ئازادی ژن
بەپێی ڕاپرسییەكی نوێی نێودەوڵەتیی، لە کۆی ١٧٧ وڵات عێراق لە پلەی ١٦٨مین و ئەفغانستانیش لە پلەی كۆتاییدایە بۆ ئازادی و پێگەی ژنان.
-

تەژەئا لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت کۆڵان بە کۆڵان خۆی ڕێکدەخات
تەژەئا لە چوارچێوەی هەڵمەتێک بە ناوی "ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" لەگەڵ ژنان کۆدەبێتەوە، ڕوکەن زەریام ئیشک، ئەندامی تەژەئا تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی تایبەتی جەنگ و وتی: ئامانجی یەکەممان هۆشیارکردنەوەی گەلە.
-

سلێمانی، یادی بێریتان هێڤی بەرز ڕاگیرا
بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی گوڵناز کاراتاش، ناسراو بە بێریتان هێڤی مەراسیمێک ڕێکخرا.
-

سزای زیندانی بۆ ٦ هاوڵاتی بەهایی تاران دەرکرا
لە تاران، سەعیدە خەزوعی، سەبا سەفیدی، سەمیرا ئیبراهیمی، ئیرەج شکور، پدرام عەبهەر و ئەرسلان یەزدانی بە زیاتر لە ٣٠ ساڵ زیندانی سزادران.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەبوونی ٦٠٠ هەزار فەڵەستینی ڕاگەیاند
بە پێی ئاماری ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لە سەرەتای شەڕەكانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە نزیكەی ٦٠٠ هەزار فەڵەستینی لە ناوخۆی غەززە ئاوارەبوون.
-

بەرلین، لە فێستیڤاڵی فیلمی جیهانیی ژنان چیرۆکی ژنان دەخرێتە بەرچاو
لە فێستیڤاڵی فیلمی جیهانیی ژنان لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، پرسی ژن، ئەزموونیان، چیرۆکەکانی سەرکەوتن و دەستکەوتەکانیان، خەیاڵ و ئەندێشەکانیان دەبەنە سەر شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێت.
-

ڕێژەی لە ٪٢٠-٢٥ی شێرپەنجەکان لە ژناندا شێرپەنجەی مەمکن
لە درێژەی چالاکییەکانی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، ڕێکخراوی کوردستان بە مەبەستی زیاتر هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و ژنان کۆڕێکی ئەنجامدا و چەندین داتای گرنگ خرانەڕوو.