ڕۆژانە
-

بۆ بێسەروشوێن بووان گوڵی قەرنەفیل لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای دانرا
دایکانی شەممە، لە هەفتەی ٩٧١ی چالاکییەکانیاندا، سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان بەرەو گەلاتەسەرای ڕێپێوانیان کرد.، ماسیدە ئۆجاک بە ناوی بەشداربووانی گەمارۆدراو، بۆ بێسەروشوێن بووان گوڵی قەرنەفیلی لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای دانا
-

کۆمیتەی مافی مرۆڤ: پێویستە هەر جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر ژنان بە تاوان بناسرێت
کۆمیتەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە مامەڵەی ڕژێمی ئیسلامی لەگەڵ ژنان، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەوریەی ئیرشادی و بە تاوان ناساندنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان بوو.
-

ئەمجارە ئیسرائیل نەخۆشخانەی منداڵانی کردە ئامانج
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەی منداڵانی نەسریان لە بەشی ڕۆژئاوای کەرتی غەززە کردە ئامانج.
-

گەنجانی جیهان کۆبوونەوە: ئامانجمان دروستکردنی تۆڕی گەنجانە
لە کۆنفرانسی جیهانی گەنجانەوە ئاماژە بەوە کرا، ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان هەیە لە گۆڕینی کۆمەڵگە و ئامانجیان لە کۆنفرانسەکەدا دروستکردنی تۆڕێکی بەرفراوانی گەنجانە بۆ خەباتی هاوبەش.
-

بوومەلەرزەیەک لە نیپاڵ ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکدا کە لە ١٨ کیلۆمەتر لە ژێر ڕووی زەوی نیپاڵ ڕوویدا، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

ئەو ژنانەی ئۆجالانیان بینیوە؛ دیداری ڕێبەر ئۆجالان دەرفەتێکی مێژوویی بوو
ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان بینیوە، جەختیان کردەوە، ئەو هێزە پیلانگێڕانەی دەستیان هەبووە لە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان، دەیانەوێت قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گۆشەگیری قوڵ بکەنەوە.
-

"بەردەوامی هێرشەکان ڕێگرە لە گەیاندنی هاوکاریی بە نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئاوارەی فەڵەستینی"
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە باکووری کەرتی غەززە، ڕێگرن لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئاوارەی فەڵەستینی.
-

بەهۆی ڕەتکردنەوەی حجابی زۆرەملێ نێرگس محەمەدی نەبرایە نەخۆشخانە و چارەسەر نەکرا
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە زیندانی کراوەو تەندروستى تێکچووە، بە هۆی ئەوەى حجابی زۆرەملێی ڕەتکردەوە ڕەوانەى نەخۆشخانە نەکرا بۆ چارەسەر.
-

ڕاپۆرتێک لەبارەی کەمکردنەوەی بودجەی گۆڕانی کەشوهەوا هۆشداری دەدات
بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNEP" هۆشداری دەدات لەوەی دابینکردنی دارایی بۆ خۆگونجاندنی کەشوهەوا لە کەمبوونەوەدایە لە کاتێکدا پێویستە خێراتر بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکان و مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
-

دۆخی تەندروستی لە ئەفغانستان بەهۆی کەمی نەخۆشخانەوە خراپتر دەبێت
خەڵکی پارێزگای هەرات بەهۆی کەمی ژمارەی نەخۆشخانەکانەوە دەناڵێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێژەیەکی بەرزی گیان لەدەستدان، کە زۆربەیان دایکانی دووگیان و منداڵەکانیانن.
-

کۆنفڕانسی "ئێمە مێژوو دەنووسین– تێکۆشانی ئازادیی گەنجان ڕاناگیرێت" بەڕێوەدەچێت
کۆنفڕانسی جیهانی گەنجان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بە درووشمی "ئێمە مێژوو دەنووسین– تێکۆشانی ئازادیی گەنجان ڕاناگیرێت" و بە بەشداریی زیاتر لە ٦٠ ڕێکخراوی گەنجان لە سەرانسەری جیهانەوە، دەستیپێکرد.
-

"بۆ منداڵە ڕفێندراوە ئێزیدییەکە داوای لێپرسینەوە دەکەین"
هلوا فەقیر، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" ، باسی ئەو منداڵە ئێزیدییە دەکات کە لەلایەن داعشەوە لە تورکیا ڕفێندرابوو، وتی: بۆ منداڵە ڕفێندراوەکەی ئێزیدی داوای لێپرسینەوە دەکەین.
-

گەلی مەخموور دژی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و پەدەکە ڕێپێوانیان کرد
گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور ڕێپێوانێکی جەماوەرییان دژی ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق و پەدەکە لە خاڵەکانی پشکنینی چیای قەرەچۆخ ڕێکخست.
-

یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی گروپی کیژانی سلێمانی کرایەوە
دوای ئەنجامدانی ٢٠ ساڵ کار و چالاکی ئەندامانی گروپی کیژانی سلێمانی یادی دامەزراندنی گروپەکەیان کردەوە.
-

پزیشکانی بێسنوور: زیاتر لە ٢٠ هەزار بریندار لە کەرتی غەززە گیریان خواردووە
ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ئاشکرایدەکات، زیاتر لە ٢٠ هەزار بریندار لەناو کەرتی غەززەدا گیریان خواردووە و داوا دەکەن بە هانایانەوە بچن.
-

قەیرانی کۆلێرای زیمبابۆی بەهۆی کەمی ئاوی پاکەوە
ماوەی چەند مانگێکە زیمبابۆی هەوڵدەدات ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بکات لە شارەکان و گوندەکانیا، چونکە وڵاتەکە ئاوی پاکی نییە.
-

زیادبوونی شێرپەنجەی مەمک هەڕەشە لە ژیانی ژنان دەکات
زیادبوونی شێرپەنجەی مەمک هەڕەشە لە ژیانی ژنان دەکات و پزیشکانی تونس داوایان لە ژنان کردووە بە هۆشیارییەوە دژی ئەو شێرپەنجەیە هەڵسوکەوت بکەن.
-

چالاکوانێکی سیاسی: پەسەندکردنی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕ تاکە هێڵی ژیانە
غەززەل ئەلناتور، چالاکوانی سیاسی جەختی لەوە کردەوە پەسەندکردنی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل تاکە هێڵی ژیانە بۆ ئازادکردنی هەموو ژنانی فەڵەستینی لە زیندانەکان.
-

پارێزەر دیلان کۆچ: توندوتیژی لە ماردین زیادی کردووە
پارێزەر دیلان کۆچ ڕوونیدەکاتەوە کە توندوتیژی لە ماردین زیادی کردووە و دەڵێت: "کاتێک سەیری ناسنامەی تاوانباران دەکەین، ئەوان پاسەوانن، بە تایبەتی چەکدارن و پشتیوانی دەوڵەت دەکەن، بێگومان ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانیان".
-

زار ئەمیر ئیبراهیمی؛ براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی تۆکیۆ
زار ئەمیر ئیبراهیمی وەک باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی فیلمی تۆکیۆ هەڵبژێردرا و فیلمی تاتامی، کە ئەم ئەکتەرە دەرهێنەر و ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، خەڵاتی لیژنەی دادوەریشی بەدەستهێنا.