ڕۆژانە
-

لە میسر جیاکاری و توندوتیژی ژنان لە ژیانی کار دوور دەخاتەوە
لە میسر، ژنان ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ دەبنەوە لە ژیانی کارکردنیاندا، ئایا مەحمود عومەر، شارەزای جێندەر ڕایگەیاند پێویستە ڕێوشوێنی توند بگیرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری و توندوتیژی و هەراسانکردن لە شوێنی کاردا.
-

دالیا مورادی شێوەکار کۆچی دوایی کرد
دالیا موراد، شیوەکار کە خاوەنی دوو پێشانگەی تایبەتی خۆی و بەشداری ٥٧ پیشانگەی هاوبەشی کردووە، لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

"یەکێتی و یەکگرتوویی گەلان شکست بە هێرشەکان دەهێنێت"
ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت یەکێتی و یەکگرتوویی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی هێرشەکانیەوە تێکبشکێنێت، بەڵام بە ڕۆحی یەکگرتوویی گەلان و یەکسانی، پلانەکانی داگیرکاری تێکدەشکێت.
-

مانگرتنی یەک مانگەی تەمەنا زەریاب و چالاکوانانی مافی ژنان کۆتایی هات
مانگرتنی یەک مانگەی تەمەنا زەریاب، چالاکی مافی ژنان و زیندانی پێشووی زیندانی تاڵیبان و چالاکوانانی دیکەی مافی ژنان لە ئەڵمانیا بۆ ناساندنی جیاکاری ڕەگەزی لە ئەفغانستان کۆتایی هات.
-

سێ تۆمەتبار لە کاتی فرۆشتنی منداڵێکی کچ دەستگیرکران
دهزگای ههواڵگری و لێكۆڵینهوهی فیدڕاڵی له وهزارهتی ناوخۆی عێراق ڕایگهیاند، سێ تۆمەتبار لەکاتی فرۆشتنی منداڵیکی کچی تەمەن ١٤ ساڵ دەستگیرکراون.
-

"پێویستە گوڵتان کشاناک دەستبەجێ ئازاد بکرێت"
سەرەڕای ئەوەی ماوەی ٧ ساڵ زیندانیکردنی گوڵتان کشاناک، سیاسەتمەداری کورد کۆتایی هاتووە، بەڵام ئازاد ناکرێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندرا: دەستبەجێ کۆتایی بەو بێ یاسایە بهێنن.
-

٣٥ ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکانی سەر غەززە گیانیان لەدەستدا
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە گیانیان لەدەستداوە، بووە ٣٥ ڕۆژنامەنووس.
-

سرکەی سێو یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات
سرکەی سێو کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەستانی خوێن هەیە و خواردنی یارمەتی دابەزاندنی ئاستی بەرزی پەستانی خوێن دەدات.
-

سودان زۆرترین ژمارەی منداڵانی ئاوارە لە جیهاندا تۆمار دەکات
سودان زۆترین ژمارەی منداڵانی ئاوارەی تێدایەو نزیکەی ٧٠٠ هەزار منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵیش بەدخۆراکن و مەترسی گیان لەدەستدانیان هەیە.
-

لە فڕۆکەخانە دەستبەسەر کەلوپەلی تایبەتی هانا کامکاردا گیرا
هانا کامکار بڵاویکردەوە، زیاتر لە مانگێکە لە فرۆکەخانە دەست بەسەر کەلوپەلی تایبەتی خۆیدا گیراوە.
-

بەم نزیکانە مافی لەباربردنی منداڵ دەخرێتە ناو دەستووری فەرەنساوە
فەرەنسا دووپاتی دەکاتەوە کە مافی لەباربردنی منداڵ بۆ ژنان لە دەستووردا جێدەکاتەوە و ڕەشنووسێکیشی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی دەنێردرێت.
-

دەستگیرکردن، سەرکوتکردن، و ئیدانەکردن؛ مەراسیمی پرسەی ئارمیتا گراوند بەڕێوەچوو
لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی ئارمیتا گراونددا لانیکەم ٨ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنی نادیار.
-

بە بەرچاوی جیهانەوە؛ بۆردوومان لەسەر غەززە بەردەوامە
ئیسرائیل بۆ ٢٤ەمین ڕۆژی لەسەر یەک بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی غەززە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی ٨ هەزار کەس.
-

پارێزەر جەنەت زوگورلی: ئەشکەنجە بە ئاشکرا ئەنجام دەدرێت
جەنەت زوگورلی، پارێزەر لە ئۆهەدە ڕایگەیاند بەهۆی سیاسەتی سزانەدان ئەشکەنجە بە ئاشکرا ئەنجام دەدرێت و لێکۆڵینەوە لە ئەشکەنجەدراوان دەستیپێکردووە بە تۆمەتی "تاوان لە دژی پۆلیس".
-

دانیشتووانی کامپەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە
دانیشتووانی کامپەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، ئەو ژنانەی بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانەوە ناچارکراون کۆچ بکەن و ئێستا لە کامپی نەورۆز دەژین، دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
-

ڕێگەنەدرا تەرمی ئارمیتا گراوند لە کرماشان بەخاک بسپێردرێت
ڕژێمی ئێران ڕێگەی نەدا تەرمی ئارمیتا گراوندی ١٦ ساڵ کە سەپاندنی حیجابی ڕەتکردەوە و دوای ئەشکەنجەدان گیانی لەدەستدا، لە شارۆچکەکەی خۆی لە کرماشان بەخاک بسپێردرێت و لە گۆڕستانی بەهەشت زارا لە تاران بەخاک سپێردرا.
-

تەندروستی جیهانی بەبێ ڕوونکردنەوە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن نەخۆشیەکی مەترسدارتر لە کۆرۆنا جارێکی تر ڕووبەڕووی جیھان بێتەوە.
-

تورکیا؛ لەیلا ڕاوند و خێزانەکەی مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە
بنەماڵەی لەیلا ڕاوند ڕووبەڕووی مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان دەبنەوە، دوای ئەوەی ماوەی ١٠ ساڵە وەک پەنابەر لە تورکیا دەژین، داوای هاوکارییش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
-

لە غەززە هێرشەکان بەردەوامن و ژمارەی گیان لەدەستدان لە ٨ هەزار کەس زیاترە
لە ئەنجامی هێرشەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە نزیکەی ٢٣ ڕۆژە بەردەوامە، ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە لە ٨ هەزار کەس تێپەڕیوە.
-

لە ساڵێکدا؛ ١٢٧ حاڵەتی خۆکوشتن کە ٤٢یان ژن بوون لە سووریا تۆمار کراوە
لە سووریا حاڵەتەکانی خۆکوشتن کە دەیان پاڵنەری هەیە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زیادبوونی بەخۆوە بینیوە، بە تایبەت لەناو ئەو گروپە گەنجەدا کە زۆربەیان پەنا بۆ کۆچکردن دەبەن.