ڕۆژانە
-

خۆبەڕێوەبەری ٦٢ منداڵ و ٢١ ژنی ڕادەستی کۆماری قرغیزستان کرد
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٦٢ منداڵ و ٢١ ژنی لە خێزانەکانی چەتەکانی داعش ڕادەستی کۆماری قرغیزستان کرد.
-

چالاکوانانی تونس جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە هاوکاری ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بکرێت
ژنانی تونسی ئەو تاوان و هێرشانە شەرمەزار دەکەن کە منداڵان و ژنانیان لەبەردەم جیهاندا کردووەتە ئامانج و جەختیان لەوە کردەوە، پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بدۆزرێتەوە و شەڕ لە کەرتی غەززە بوەستێندرێت.
-

بەبیابانبوون لە عێراق بووەتە هۆی کۆچکردنی ٦٨ هەزار خێزان
وەزارەتی ژینگەی عیراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا بەهۆی کەمبوون و وشكبوونی ئاوەوە ٦٨ هەزار خێزان لەناوچە زۆنگاوەكان كۆچیان كردووە.
-

نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی بەهۆی دۆسیەی ژینا ئەمینی سزای زیندانی دران
لقی ١٥ی دادگای شۆڕش لە تاران سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووسان نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدیدا سەپاند.
-

هەڵەبجە، مامۆستایان بەشداری خۆپیشاندانی سەرتاسەرییان کرد
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ڕانیە، گەرمیان و هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکان، خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان بەڕێوەچوو، جەختیان لەسەر داواکارییەکانیان کردەوە کە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پێدانی مووچەکانیانە.
-

نەبوونی ئاسایشی خۆراک... پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ١٠ هەزار منداڵ گیان لەدەستبدەن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف داوایان لە لایەنە شەڕکەرەکانی سودان کردووە سیستمی تەندروستی و خۆراک بپارێزن و چاکیان بکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان بەدووربگرن لە گیان لەدەستدانی زیاتری منداڵان.
-

لە یەمەن ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی جەنگەوە کار دەکەن لە زیادبووندایە
ئاروا ئەلشەڕابی لە دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی مەسارات ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە یەمەن کار دەکەن بەهۆی جەنگەوە دوو هێندە زیادی کردووە و بەرپرسانی دەوڵەت بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ منداڵان جێبەجێ ناکەن.
-

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیانی یەک ملیار دۆلاری بە ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، یەک ملیار دۆلار زیان بە ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتووە.
-

ژنانی کورد بە هونەر دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت بەرخۆدان دەکەن
فێستیڤاڵی کولتوور و هونەری ژنان لە ئیلح لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامەو هاوڵاتیان ڕایانگەیاند فێستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت دژی سیاسەتی جەنگی تایبەت و دەبێت کولتوور و زمان بابەتی سەرەکی بن لە هەموو شوێنێک.
-

کارەساتی سروشتییەکان ساڵانە کاریگەری لە ژیانی ئەفغانییەکان دەکات
ساڵانە کارەساتی سروشتی لە ئەفغانستان دووبارە دەبێتەوە و کاریگەری ڕاستەوخۆ لە دانیشتووانەکەی دەکات، بەڵام تاڵیبان دەست دەگرێت بەسەر کۆمەک و هاوکارییەکاندا و ئازاری ئەفغانییەکان زیاتر دەکات.
-

"ژنانی فەڵەستین وەک یەکبوون و خۆڕاگری لە مێژوودا"
عایشە حەموزە، سەرۆکی لیژنەی ژنان لە هەرێمی عەرەبی جەختی لەوەکردەوە، خەباتی ژنانی فەڵەستینی لە پێشەوەی هەموو خەباتەکاندایە و وەک ئایکۆنێکی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوە لە مێژووی جیهاندا دەمێنێتەوە.
-

"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی ژن پێکەوە گرێدراون"
دوێنێ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال'ی ڕاگەیاند، ئەندامانی تاژێ و ئەنجومەنی عەرەبەکان کە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە، ڕایانگەیاند، دوای ناسینینی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی خۆمان دۆزیەوە.
-

ئاسیا جەمرە ئیشک: گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بوونی نییە
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەی گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان وەک "خۆکوشتن" زیادی کردووە، پارێزەر ئاسیا جەمرە ئیشک ئاماژەی بەوەکرد، گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان ڕێگەیەکە بۆ پیاوان تا بێتاوانی خۆیان نیشان بدەن.
-

ژنانی ئەفغانی: ژولیا پارسی و نەدا پەروانی ئازاد بکەن
بزووتنەوەی ژنانی خۆپیشاندەر وتی: شوێنی خژنانی خۆپیشاندەر و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە زینداندا نییە.
-

پارێزەرانی باشووری کوردستان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەکەن
دژی ئەو پێشێلکارییە نێودەوڵەتیانەی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک پارێزەری باشووری کوردستان داوا دەکەن بە زوترین کات یاسا نێودەوڵەتییەکان کاریان پێبکرێت و ڕێبەر ئۆجالان ئازاد بکرێت.
-

هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە لە دەروازەی سنوری ڕەفەحەوە دەستیپێکرد
دەروازەی سنووری ڕەفەح لەسەر سنووری کەرتی غەززە و میسر کە لەژێر هێرش و گەمارۆی ئیسرائیلدایە، بە شێوەیەکی کاتی کرایەوە و یارمەتییە مرۆییەکان دەستیپێکرد.
-

لە مەراسیمێکدا شانۆکارانی دێرینی هەڵەبجە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا
لە مەراسیمێکدا ڕێزلێنان لە شانۆکارانی دێرینی هەڵەبجە کرا و ژنانی شانۆکاریش دەڵێن: لە کۆنەوە ژنانی هەڵەبجە خواستی بەشداری کردنیان لە بواری هونەر و شانۆدا هەبووە.
-

فۆتۆگرافەرێکی سەقز پێشانگایەکی تایبەتی خۆی دەکاتەوە
جالە بەهرامی، هونەرمەند ئاماژەی بەوەکرد، ڕەنگ و سروشتی لەگەڵ هێماکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکەڵ کردووە تا ئەو کاتەی کۆمەڵە هونەریەکەی پێکهات.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەدات
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی، مەترسی هەیە نەخۆشی كۆلێرا لەسەر ئاستێكی فراوان بڵاوببێتەوە و یەك ملیار كەس لە جیهاندا تووش ببن.
-

پاکێجێکی پەروەردەیی بە ناوی "یەکەم هاوڕێکان" گەیشتە منداڵان
پاکێجی پەروەردەیی بەناوی "یەکەم هاوڕێکان" کە بۆ فیربوونی زمانی کوردییە، بە بەشداریی مامۆستایان و نووسەرانی کوردی لە شاری سنە پیشکەش کرا.