ڕۆژانە
-

غەززە؛ ٩ هەزار کەس کوژراون و ٢٤ هەزار کەسی دیکە بریندار بوون
لە ٢٧مین ڕۆژی دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە، لەگەڵ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی ئیسرائیل، نزیکەی نۆ هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٤ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون و پێدەچێت ژمارەکە بەرزبێتەوە.
-

نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی پێکرد
نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی پێکرد و ژنان بە بەرهەمی خۆماڵی و کارە دەستییەکانیان پێشەنگایەتی فێستیڤاڵەکە دەکەن.
-

"ئیمراڵی شوێنی چارەسەر و ئاشتی و ئازادییە"
فەریدە ئیبۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا، سەبارەت بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" جەختی کردەوە، کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هێزی گەل مسۆگەر دەکرێت.
-

ژنانی شەنگال: هیوا لە کۆبانێ سەرکەوت
ژنانی ئێزیدیی شەنگال، لەبارەی ١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێوە، ڕایانگەیاند کە بە بەرخۆدانی کۆبانێ هیوای خەڵکی ڕۆژئاوا و شەنگال زیندوو بووەوە.
-

نێرگس محەمەدی: سەرکەوتن ئاسان نییە بەڵام دڵنیاییە
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە نامەیەکدا بۆ کۆمیتەی نۆبڵی ئاشتی، پشتڕاستی کردەوە کە وەرگرتنی خەڵاتەکە خاڵێکی وەرچەرخانە لە بەهێزکردنی خۆپیشاندانەکان و تەڤگەرە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا.
-

یەپەژە: شۆڕشی ژنان لە کۆبانێ دەستیپێکرد
یەپەژە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانێوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە شۆڕشی ژنان لە کۆبانێ دەستیپێکردووە، کۆبانێ پەیامێک بوو بۆ هێزە هەژموونییەکان کە بندەستییان قبوڵ نەکرد.
-

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی جیبالیە
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی جیبالیەو ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ کەسدایە و لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەرکردن سەخت بووە.
-

تاژێ: دەبێت دەوڵەتی تورک لەسەر منداڵە ئیزدییەکە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت
تاژێ لەبارەی ئەو منداڵە ئێزدییەی کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە تورکیا ڕفێندرا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی: دەبێت ڕووداوەکەی ئەو منداڵە ئێزدییە ڕوون بکرێتەوە، پێویستە دەوڵەتی تورک بەرپرسیار بکرێت لە پشتیوانیکردنی داعشدا.
-

لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا منداڵێک بریندار بوو
لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندەکانی تۆخسار و عەون دادات لە مەنبج، ٢ کەس بریندار بوون کە منداڵێکیان هەیە.
-

ژنانی کرماشان بۆ ئارمیتا بانگی تێکۆشانیان کرد
ژنانی کرماشان کاردانەوەیان بەرامبەر گیان لەدەستدانی ئارمیتا گراوند نیشانداو وتیان: تا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی لە دەسەڵاتدا بێت، سەرکوتکردن لەسەر ئەم خاکەو حیجابی زۆرەملێ دەبێتە خەنجەری مەرگ بۆ ژنان.
-

ساڵیحە ئایدەنیز : ئیمراڵی ناونیشانی چارەسەری قەیرانەکانە
ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند، تاکە ڕێگا بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان ئیمراڵییە و دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
-

گۆڕەپانی ژنی ئازاد؛ سیمبولی بەرخۆدانی کۆبانێ
١ی تشرینی دووەم، نۆیەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی پشتیوانی بەرخۆدانی کۆبانێیە، کە خەباتی گەل و شەڕڤانان لە دژی بەکرێگیراوانی داعش، کۆبانێ و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لە دەستی هێزە تاریک پەرستەکان ڕزگار کرد.
-

"شکۆی مرۆیی کۆبانێ ڕووبەڕووی هێرشی داگیرکەرانە بووەوە"
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانێوە تیشکیان خستە سەر هێرشەکانی سەر ناوچەکە و وتیان: ئەو جیهانەی لە ساڵی ٢٠١٤ دا پشتیوانیمان کرد، ئێستا چاوی لە بەرامبەر هێرش و هەڕەشەکان داخستووە.
-

ساڵانە شارەكان ٢٨٨ ملیۆن تەن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێنن
شارەكان ناوەندی چالاكی ئابوورین و زیاتر لە ٧٠٪ی دەردانی گازی ژەهراوی جیهان پێكدەهێنن، هەروەها ساڵانە شارەكان ٢٨٨ ملیۆن تەن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێنن.
-

یونسێف هۆشداری دەدات کە غەززە خەریکە دەبێتە گۆڕستانی منداڵان
ڕێكخراوی یونسێف نیگەرانی خۆی لە بەردەوامی ناکۆکییەکانی نیوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا غەززە خەریكە دەگۆڕێت بۆ گۆڕستانی منداڵان.
-

لەیلا گوڤەن لە کەیسێکی سلۆپی بێ تاوان بوو
لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە، کە لە بەبیرهێنانەوەی ئینان لێدوانی دابوو بەوهۆیەوە دادگایی کراو بێتاوان دەرچوو.
-

٢٣ ساڵە بڕیاری ١٣٢٥ی تایبەت بە ژن، ئاشتی و ئاسایش دراوە
٢٣ ساڵ بەسەر بڕیاری ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت کە تایبەتە بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش، بەڵام تا ئێستاش ژنان لە زۆر وڵاتەوە داوای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەکەن.
-

ژنانی گوندەکان بەرهەمە دەستییەکانیان لە بۆجنۆرد نیشان دا
پێشانگای کارە دەستییەکان کە لە بۆژنۆرد کراوەتەوە بۆ پشتگیریکردنی ژنان لە گوندەکان و ساغکردنەوەی بەرهەمە دەستییەکانیان.
-

ئەکتەرانی ژن بۆ داواکاری گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بانگ کران
ئەکتەرانی ژنی ئێرانی، کە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەن، بانگهێشتی داواکاری گشتیی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی تاران کران.
-

ئیتانا بۆنماتی خەڵاتی باڵۆن دۆری ٢٠٢٣ی بردەوە
ئیتانا بۆنماتی ئیسپانی خەڵاتی باڵۆن دۆری وەک باشترین یاریزانی جیهان لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر لە پاریس بردەوە.