ڕۆژانە
-

سەربازێکی ئیسرائیلی دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی فەلەستینی
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، لە قودس ئەو ساتانەی کە سەربازە ئیسرائیلییەکان بە بیانووی گەڕان بە دوای تەرمدا دەستدرێژی زایەندییان کردە سەر منداڵێکی کچی فەڵەستینیی و لە کامێرادا دەرکەوت.
-

لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژی لە کۆنگۆ، ژنان و منداڵانی زیاتر لە مەترسیدان
ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بە یەکێک لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهان ناسراوە بۆ ژیانی ژنان و منداڵان، ئەم ناوچەیە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانی پاراستن بووەتەوە.
-

پانێڵێک بۆ بەهێزکردنی ئابووری کۆمەڵایەتی ئازاد له شەهبا بەڕێوەچوو
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە هاوکاری کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستارو دەستەی ئابووری هەرێمی عەفرین-شەهبا پانێڵێکی ڕێکخست لەسەر بەهێزکردنی بواری ئابووری و زیندووکردنەوەی ئابووری کۆمەڵگە.
-

خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە سلێمانی و خوێندکارانی پزیشکی لە گەرمیان گردبوونەوە
بەشێك لە خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سلێمانی، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ئاماژەیان بەوەکرد، زەرەرمەندبوونیان لە ئەستۆی حكومەتدایە، لەلایەکی دیکەوە خوێندكارانی بهشی پزیشكی زانكۆی گهرمیان گردبوونهوهیهكیان ئەنجامدا.
-

هێرشەکان بەردەوامن و ژمارەی گیان لەدەستدانی غەززە ١٠ هەزار کەس تێدەپەڕێنێت
سەرەڕای نەبوونی هیچ چارەسەریی و ئاگربەستێک، بێدەنگییەکی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی سەر کەرتی غەززە هەیە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هەزاران کەس.
-

ئۆهایۆ... دەنگدان مافی لەباربردن لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دەچەسپێنێت
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین ویلایەت لەوانە کالیفۆرنیا و کانساس و کنتاکی دەنگیان داوە بۆ پاراستنی مافی لەباربردن یان دژی هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی لەباربردن، لە ئۆهایۆ دوێنێ دەنگدانی بۆ کرا.
-

لە عێراق ٤٤٦ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركراون و سزا دەدرێن
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٤٤٦ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ئەندامەكانی لەش و دەرۆزەکردن دەستگیر كراون.
-

لە سنوورى سیتەک ژمارەیەك دار بڕدراون و کەسانی سەرپێچیکار نادیارن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە سنوورى سیتەک ژمارەیەك دار بڕدراون و کەسانی سەرپێچیکار نادیارن.
-

بە تۆماری گەرمای مانگی تشرینی یەکەم، ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵی جیهانە
لە ئێستادا بە شێوەیەکی دڵنیایی ساڵی ٢٠٢٣، کە ساڵی شەپۆلی گەرمی کوشندە و لافاو و ئاگرە، گەرمترین ساڵ دەبێت لە تۆمارکردندا.
-

چالاکوانێکی جەزائیری بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا
دەسەڵاتی دادوەری جەزائیر بە نائامادەیی بڕیاری ١٠ ساڵ زیندانیکردنی چالاکوانی سیاسی ئەمیرە بۆراوی، کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ئۆپۆزسیۆنی جەزائیر، دەرکرد.
-

لەگەڵ هاتنی زستان، ئازاری خەڵک لە کامپەکاندا زیاتر دەبێت
ئازارەکانی خەڵکی سەرێکانی کە لە کامپی واشۆکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، بەهۆی هاتنی زستانەوە خراپتر دەبێت، لەگەڵیدا هەڵامەت و نەخۆشی و پەتای جۆراوجۆر بڵاودەبێتەوە.
-

قەدەغەکردنی لەباربردن و ڕێگریکردن لە پشکنین فشارەکانی دایکانی زیاد کردووە
بە لابردنی یاسای پشکنین لە کاتی دووگیانی و قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ لە ئێران، دیاردەی لەدایکبوونی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت زیادی کردووە، ئەمە جگە لەوەی فشاری دەروونی لەسەر بنەماڵەکان و بەتایبەتی دایکان چڕتر بووەتەوە.
-

ڕژاک: هەڵوێستی دژە داگیرکاری ئەرکێکی نیشتمانییە
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی بۆسکێن، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بێدەنگی و بێ هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان لە بەرامبەر هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلەکەمان جێگەی داخە.
-

منداڵێک لە بۆردوومانی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام گیانی لەدەستدا
بەهۆی بۆردوومانی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام، بۆ سەر گوندی زیبانی سەر بە دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، منداڵێکی بچوک گیانی لەدەستدا.
-

لە هەفتەی توڕەیی شەقامدا مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لە بەرامبەر دواکەوتنی مووچە و وەستاندنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایاندا، بایکۆتی خوێندن بەردەوامە و ئەمڕۆش مامۆستایانی بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە شەقام بوون.
-

دەستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نیگەرانی خۆی لە دۆخی نێرگس محەمەدی خستەڕوو
دەستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی نەرویجی لەبارەی نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵ، کە لە زیندانی ئەڤین ڕاگیراوە و دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ڕایگەیاند، نیگەرانین لە بارودۆخی نێرگس محەمەدی.
-

یونیسێف: سودان ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوونی منداڵان دەبێتەوە
دوای ٨ مانگ لە دەستپێکردنی شەڕ، ڕێکخراوی یونیسێف داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە ناکۆکەکانی سودان کردووە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و بەدوای چارەسەری کێشەکانی ملیۆنان منداڵدا بگەڕێن.
-

هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوامە و ٧٠٪ی دانیشتووانەکەی بە ناچاری ئاوارە بوون
بۆ ٣٢هەمین ڕۆژی لەسەر یەک، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و کارەساتێکی مرۆیی بەهۆی نەمانی سووتەمەنی و پێداویستی پزیشکی کەم و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڕوودەدات.
-

لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٨ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون
بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسی ژن نیوز، لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٢٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، گیان لەدەستدانی ١٣ ژن و سێ منداڵیش بە شێوەیەکی گوماناوی تۆمارکراوە.
-

بەشداربووانی ١٧ وڵات باس لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا دەکەن
لە پانێڵێکدا کە لەلایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، دیپلۆماسی کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوا، تەڤگەری تەکنەلۆژیای ١ی ئایاری مەکسیک، GTA و ئەنجومەنی ژنانی GTA لە هیندستان ڕێکخرابوو، گفتوگۆ دەربارەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و نەتەوەی دیموکراتیک کرا.