ڕۆژانە
-

فێستیڤاڵی گەشتیاری گەلانی ئێران لە پارکی بەهمەن بەڕێوەچوو
مەهسا م.، یەکێک لە ژنە خاوەنکارەکانی فێستیڤاڵی گەلانی ئێران، وتی: شێوازی سەیرکردنی خەڵک هەندێک جار زۆر بێزارم دەکات، بەڵام بەو پێیەی دەمەوێت سەربەخۆ بم، ئامادەم هەموو شتێک تێبپەڕێنم.
-

"قەیوم لەبری خزمەتکردنی گەل کار بۆ شەڕی تایبەت دەکات"
ژنانی هەڵبژێردراو ڕایانگەیاند، قەیومەکان لە هەرێمەکە کاردەکەن بۆ سیاسەتی شەڕی تایبەت، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان لەم پرۆسەیەدا و خواستی خۆمان هەیە.
-

شایەتحاڵێکی کۆمەڵکوژییەکەی سەیفۆ: بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی بەردەوامە
بنەماڵەی فەهیمە یەعقوبی تەمەن ٨٥ ساڵ لە خەرزی شایەتییان دا لەسەر کۆمەڵکوژی سەیفۆ لە ١٩١٤، سەرەڕای تەمەنی پیری، چیرۆکی ئازاربەخشی بەبیر دێتەوە و دەڵێت: کۆمەڵکوژییەکە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
-

لەسەر بێ ڕێزیکردن بە پەیامنێرێکی ژن زانکۆی سلێمانی لێپرسینەوە لە مامۆستاکە دەکات
دوای بێڕێزی و قسەی نەشیاو بەرامبەر ژنە ڕاگەیاندنکارێک، زانكۆى سلێمانى لێپرسینەوە له مامۆستایهكى خۆى دهكات.
-

٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدی لە دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال
لە چوارچێوەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زیدی خۆیان ، لە كامپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆك ٤٨٧ ئاوارەی ئێزیدی بە ڕەزامەندی خۆیان گەڕێندراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال.
-

ژنان لە ڕێگای نمایشکردنی بەرهەمەکانیان بژێوی خۆیان دابین دەکەن
ژنانی دەستڕەنگین فێستیڤاڵەکان دەکەنە دەرفەتێک تا بەهرە و تواناکانیان دەربخەن، جگە لەوەش بووەتە سەرچاوەیەکی داهات بۆیان.
-

دەوڵەتی تورک بۆردوومانی ڕانیەی کرد و بریندار هەیە
دەوڵەتی داگیركەریی تورك لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانی شارەدێی بۆسكێنی سەر بە ڕاپەڕینی كرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
-

سەربازانی ئیسرائیل ئاحید تەمیمیان دەستگیرکرد
سەربازە ئیسرائیلییەکان لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵەکانی شاری ڕامولای کەناری ڕۆژئاوا ئاحید تەمیمییان دەستگیرکرد.
-

"بۆ ژنانی ئێران پێویستە بەشداری بزووتنەوەکە بکەن"
داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان لە میسر کاردانەوەیان بەرامبەر کوشتنی ئارمیتا گراوندی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن "پۆلیسی ڕەوشتی" ئێران دەربڕی و داوایان کرد لە دژی دەسەڵاتی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ژنانی ئێران هەنگاو بنێن.
-

ڕۆنووس: بێڕێزی بە ژنە میدیاکاران بە توندی سەرکۆنە دەکەین
(ڕۆنووس)، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بێ ڕێزیکردن بە ڕۆژنامەنووسێکی ژن لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بڵاوکردەوە و دەڵێت: داواکارین هەمووان تواناکانمان یەک بخەین بۆ ڕێگری لە پەلامار و پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی سیاسی، ەک خۆمان ببین بە بەشێک لێی.
-

"چاوەڕێی داهاتوو ناکەین، ئەمڕۆ ژیانێکی ئازاد بنیاد دەنێین"
کۆنفرانسی جیهانی گەنجان کە لەلایەن ٦٠ ڕێکخراو و تەڤگەری گەنجان لە پاریس ڕێکخرا، لە ڕۆژی سێیەمدا بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات.
-

ناڕەزایەتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی بێسەروشوێن کردنی وریشە مورادی
کۆمەڵێک ژن هاوسۆزی خۆیان بۆ کەمپەینی "وریشە مورادی لە کوێیە" ڕاگەیاند و دەڵێن: لە بەرامبەر ئەم تاوانە بێدەنگ نابین، چونکە بیر و تێکۆشانی ژنانی وەک وریشە ڕەنگ و بۆنێکی نوێی بە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەخشیوە.
-

پانێلێک دەربارەی کێشە و گرفت و ئاستەنگییەکانی بەردەم ژنان بەڕێوەچوو
بۆ باسکردن و خستنەڕووی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە باشوری کوردستان ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک پانێلێکی ئەنجامدا.
-

شەپۆلی نوێ.. ژەهراویبوونی خوێندکارانی کچ لە ئێران بەردەوامە
دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە سیاسەتی سیستماتیکی خۆیان بۆ سەرکوتکردنی ئازادییەکان، دەیان خوێندکاری کچ لە ئەهواز بەهۆی هەڵمژینی ماددەی کیمیاییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
-

١٥ هاوڵاتی مەدەنی لە سودان کاتێک ماڵەکانیان کرایە ئامانج گیانیان لەدەستدا
دوای گیان لەدەستدانی ١٥ هاوڵاتی مەدەنی لە خەرتوم کە ماڵەکانیان کرایە ئامانج، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە ١٠ هەزارو ٤٠٠ کەس.
-

مامۆستایان جەخت لەسەر درێژەدان بە بایکۆت دەکەنەوە
ڕێپێوانی ئەمڕۆی مامۆستایانی شاری سلێمانی و دەوروبەری جەختی لە بەردەوامیدان بە بایکۆتی چوونە هۆڵەکانی خوێندن کردەوە و مامۆستایان ڕایانگەیاند، تا جێبەجێ کردنی داواکانمان بەردەوام دەبین لە بایکۆت.
-

٤٦ ڕۆژنامەنووس لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٦ ڕۆژنامەنووس.
-

ژنانی ئاوارە، لە بارودۆخی کارەساتباری پەناگەکاندا دەژین
ژنانی ئاوارە لە پەناگەکاندا خراپبوونی بارودۆخی تەندروستی، دەروونی و نزیکبوونەوەی بارودۆخی تراژیدییان لە ئەنجامی پشتگوێخستنی تەواوەتی پشتڕاست کردەوە.
-

پێشانگایەکی پەرتوک لە شاری بۆکان کرایەوە
پێشانگایەکی پەرتوک لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە، کە پەرتوکی ئەدەبی و هونەری و چەندین پەرتوکی دیکە لەخۆدەگرێت، ئەو کەسانەی دەچنە پێشانگاکە دەڵێن: ئەو فشارەی لەسەر نووسەران دروست بووە، کاریگەری لەسەر بازاڕی پەرتوک هەبووە.
-

لە کامپی تل ئەلسەمین چادرەکان گۆڕاون بۆ مۆزایکی پێکهاتەکان
کۆچبەران لە کانتۆنی گرێ سپی داگیرکراوەوە کە کورد و عەرەب و تورکمان پێکەوە لە کامپەکەدا دەژین، چادرەکانیان کردووەتە مۆزایکێک کە نوێنەرایەتی شارەکەیان دەکات.