ڕۆژانە
-

ژنانی سووریا بەدیلێکی جیاواز لە دژی قەیرانی ئابووری پێشکەش دەکەن
لەبەرامبەر قەیرانی ئابووریدا، ژنانی نیشتەجێی سووریا بەرهەمی پیشە دەستییەکانیان بەرەوپێش دەبەن و هەوڵدەدەن بە کارەکانیان بژێوی خۆیان دابین بکەن.
-

کۆچبەرانی جەنگ لەناو ڕەگەزپەرستیدا ژیان دەگوزەرێنن
شەفیقە بەدلی، ژنێکی ئەفغانی کە لە وڵاتەکەی ئاوارە بووە، باسی لەوەکرد، کە لە ئێران تووشی لێدان و سوکایەتی و هەڵاواردن دەبنەوە.
-

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ٣٥هەمین ڕۆژدایە
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوامن, ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە هێرشەکاندا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٨١٢ کەس.
-

هەنگامە پەناهی بەرهەمهێنەری ئێرانی فەرەنسی کۆچی دوایی کرد
هەنگامە پەناهی، سینەماکار و ئەندامی ئەکادیمیای ئۆسکار، دوای ماوەیەک لە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
-

دوای ٨ مانگ لە بوومەلەرزەکە؛ هیچ کۆنتێنەرێک نییە
لە سەمسور هەرچەندە ٨ مانگ بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام خێزان هەیە تا ئێستا کۆنتێنەریان پێنەدراوە، ئەو کەسانەشی لەناو کۆنتەینەردا دەژین بەدەست نەبوونی پێداویستییەکانەوە دەناڵێنن.
-

هێرۆ باجەلان دەبێتە باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر
هێرۆ باجەلان، کە خۆی خەڵکی شاری هەولێرە، وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتی میسر دەستنیشانکرا.
-

ناوەندێکی مامۆگرافی لە ڕەققە کرایەوە
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناوەندێکی تایبەتی مامۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک لە ڕەققە کردەوە.
-

یەکەمین فێستیڤاڵی گویز لە خورماڵ دەستی پێکرد
بە مەبەستی بە بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی و ئاشناکردنیان بە کڕیاران، یەکەمین فێستیڤاڵی گوێز لە شارەدێی خورماڵ دەستی پێکرد.
-

سێ مانگە چارەنووسی پەخشان عەزیزی لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئێراندا نادیارە
چارەنووسی چالاکوانی کورد پەخشان عەزیزی، کە سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا نادیارە.
-

تاڵیبان دانیشتن لە کوشنی پێشەوەی ئۆتۆمبێلی لە ژنان قەدەغە کرد
تاڵیبان، کە دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتووەتە دەست، بەتایبەتی دەستوەردان لە ژیانی ژناندا دەکات، بەدوای ئەو ژنانەدا دەکەون کە لە پێشەوەی ئۆتۆمبێل دانیشتوون لەکاتی پشکنینی ڕێگاکاندا بە وشەی "ئەمە فەرمانێکە"، ناچاریان دەکەن لە دواوە دانیشن.
-

دانیشتنی دادگای ١٨ ڕۆژنامه نووس دواخرا
لە دووەم دانیشتنی دادگای ئەو ١٨ ڕۆژنامەنووسەی کە لە ئامەد تۆمەتبارکران، دانیشتنەکە دواخرا.
-

پێنج کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا گیانیان لەدەستدا
لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا، پێنج کۆچبەر کە هاوڵاتی سووریا بوون لە شاری ناوا لە پارێزگای دەرەعە گیانیان لەدەستدا.
-

خۆپیشاندان لە سوەیدا بەردەوامە: هەنگاو بۆ دواوە نانێین
ماوەی سێ مانگە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا بەردەوامە و ئەو ژنانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە ڕایانگەیاند بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێ
-

دوای ٢٧٥ ڕۆژ لە بوومەلەرزەکە تەرمێک لە ئەنتاکیا دۆزرایەوە
لە ئەنتاکیا دوای ٢٧٥ ڕۆژ لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە کاتی لابردنی داروپەردووی وێرانەکان تەرمێک دۆزرایەوە.
-

ژوان باقی، یەکەم کوردە بەشداری لە دیدارێکی هونەری وڵاتانی عەرەبی کردووە
بۆ یەکەمین جار شێوەکارێکی کورد لە دیداری هونەری ڕێکخراوی ‘ملتقی المبدعین’ بەشداری کرد و ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
-

فەڕەنسا بڕیارێک دەردەکات بۆ دەرکردنی مریەم ئەبو دەقە، چالاکوانی فەڵەستینی
دوای ئەوەی دادگای کارگێڕی لە پاریسی فەرەنسا فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی بۆ دەرکردنی مریەم ئەبو دقە، چالاکوانی فەڵەستینی هەڵپەسارد، ئەنجومەنی دەوڵەت هەڵپەساردنەکەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دەرکردنی لە وڵاتەکەی دا.
-

هەوای پیس مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات
توێژینەوەیەك ئاشکرای دەکات، هەڵمژینی هەوای پیس مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات.
-

سەرەڕای هێرشەکان ژنان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن
لە ناوچەی تل تەمر لە حەسەکە، کە ڕووبەڕووی هێرشی ڕۆژانەی دەوڵەتی تورکیا دەبێتەوە، ژنان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ئامادەن و کۆنگرەی ستار ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند هۆشیاری بڵاودەکاتەوە.
-

ئایسەل توغلوک بۆ لێکۆڵینەوەی دادوەری بانگ کرا
بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٢، ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری کورد کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر بوو، گوازرایەوە بۆ دادگای چاگلایان.
-

شاندی خۆبەڕێوەبەری لە بەلجیکا تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیایان کردە ڕۆژەڤ
شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پێکهاتووە لە هۆزان ئەحمەد، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری لە بەلجیکا و عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری لە ئەوروپا، کۆبوونەوەی دیپلۆماسی لە بەلجیکا ئەنجام دەدەن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان کردە ڕۆژەڤ.