ڕۆژانە
-

ژنێک لە لەیلانی کەرکوک کوژرا
لە شارەدێی لەیلانی پارێزگای کەرکوک، ژنێک بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا، پۆلیسی کەرکوک بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەکردووە، بکوژەکان ناسراون و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەخۆشخانە پچڕا
لە بەیاننامەیەکدا کە بە ناوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نەخۆشخانەی شیفا بڕاوە و هێرشەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەکە بەردەوامن.
-

ژنانی گوند.. گواستنەوەی ئاو ئازارەکانیان زیاتر دەکات و بەرپرسیارێتییان ئاڵۆزتر دەکات
ژنانی گوند لە تونس تووشی چەندین کێشە دەبن، یەکێکیان هێنانی ئاوە لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە، چونکە دەستگەیشتن بەم سەرچاوە بەنرخە بووەتە بەرپرسیارێتییەک کە زۆرجار دەکەوێتە سەر شانی ژنان، کێشەیەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.
-

"بە فراوانکردنی خۆپاراستن، سەربەخۆیی خۆمان مسۆگەر دەکەین"
ژنانی شەنگال گرنگی کۆبوونەوەیان هەڵسەنگاند و وتیان: بۆ ژنان پاراستن لە ئاو و نان گرنگترە.
-

تاژێ پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی شەنگالەوە بڵاوکردەوە
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال، پەیامێکی بۆ ئەو هێز و یەکە کوردییانە نارد کە شەنگالیان ئازاد کرد.
-

ئیلهام محەمەد: ناسنامەی گەلی ڕەسەن لە عەفرین لەناودەبرێت
ئیلهام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا پشتڕاستی کردەوە، ناسنامە و بوون و مێژوو و کولتووری ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ناوچەی عەفرینی داگیرکراو دەگۆڕدرێت و لەناودەبرێن.
-

شانۆگهری "بهڵێ ژن بون سهخته" گەنجێک دەکاتە خاوەن خاڵاتی باشترین ئەکتەر
چاوان خهلیل به شانۆگهری "بهڵێ ژن بوون سهخته" خهڵاتی باشترین ئهكتهری كچی وهرگرت
-

خوێندکاران جەخت لەسەر بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانیان دەکەنەوە
بەهۆی بەردەوامبوونی بایکۆتی مامۆستایان و وەستانی دەوامی خوێندنگەکان خوێندکارانیش بۆ داواکاردنی مافەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.
-

چالاکوانانی تەژەئا بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان لێکرا
ئەو ژنانەی لە کەیسی تەژەئا ئازادکراون لە ئامەد بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازییان لێکراو ژنان پەیامیان بۆ خەباتی بەردەوام نارد.
-

لە ٢٣٩یەمین ساڵیادی شاری سلێمانی چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن
بۆ ٣٢٩یەمین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی کە ١٤ی تشرینی دووەمە، بڕیارە چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لە سێ شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
-

٤ هەزار کەس لە ناکۆکییەکانی سودان گیانیان لەدەستداوە
ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان بۆ ماوەی زیاتر لە ٧ مانگە بەردەوامە و وێرانکارییەکی زۆری بەجێهێشتووە و بووەتە هۆی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی و گیان لەدەستدانی هەزاران کەس.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە چوار هەفتەدا زیاتر لە چوار هەزار منداڵ لە غەززە گیانیان لەدەستداوە
ڕولا دەشتی، ئەمینداری جێبەجێکاری نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، تەنها لە ماوەی چوار هەفتە زیاتر لە چوار هەزار و ٣٠٠ منداڵ لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، ئەو ژمارەیەش لە منداڵە کوژراوەکانی ململانێێ چەکداری ٢٢ وڵات زیاترە.
-

مەریەم ئەبو دەقە، چالاکوانی فەڵەستینی دوای دەرکردنی لە فەڕەنسا دەچێتە میسر
دوای ئەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی فەڕەنسا بڕیاری دەرکردنی مەریەم ئەبو دەقە، چالاکوانی فەڵەستینی دا، فەڕەنسا بەجێدەهێڵیت و بەرەو میسر دەڕوات.
-

خوێندکارێک لەلایەن پاسەوانانی زانکۆی ئێرانەوە هێرشی توند دەکرێتە سەری
هێرشێکی توندوتیژی پاسەوانانی زانکۆی ئازاد بە بیانووی پابەندنەبوون بە یاساکانی حیجاب دەبێتە هۆی گواستنەوەی خوێندکارێک بۆ نەخۆشخانە.
-

ئیسرائیل قوتابخانە و نەخۆشخانەکانی غەززە دەکەنە ئامانج
ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانەکانی کەرتی غەززە، کە سەدان برینداری تیادا چارەسەر دەکرێت و هەزاران ئاوارەی تیادا کۆدەبنەوە و بەدوای شوێنێکی سەلامەتدا دەگەڕێن.
-

نازمە ئەم زستانەش لە چادردا بەسەر دەبات
نازمە یاڵچینکایا ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا لەبیرکراون و وتی: پارچەیەکی دیکە دەخەینە سەر چادرەکەمان و ئەم زستانەش وا تێدەپەڕێنین.
-

کەشێکی توندی ئەمنی لە زاهیدان دروستکراوە و پشکنین بۆ ژنان دەکرێت
بوونی بەرفراوانی هێزی سەربازی لە دەوروبەری مەسلە و مزگەوتی مەکی کەشێکی ئەمنی بەهێزی لە زاهیدان دروستکردووە و تەنانەت هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیش لە لایەن ژنە بریکارەکانیانەوە، پشکنین بۆ ژنانی بەلووچ دەکەن.
-

کۆبوونەوەی ژنانی شەنگال: ئێمە شەنگال دەپارێزین
کۆبوونەوەی ژنانی شەنگال بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرخۆدانمان کردو شەنگالمان ئازاد کرد؛ بە تێکۆشانمان دەیپارێزین" کۆتایی هات.
-

ئەو کەسانەی سەردانی نێرگس محەمەدی دەکەن، هەڕەشەیان لێدەکرێت و دەستگیر دەکرێن
براوەی خەڵاتی نۆبڵ، نێرگس محەمەدی، چالاکوانی ئێرانی، دوای ئەوەی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، زۆرێک لەو کەسانەی سەردانی دەکەن هەڕەشەیان لێدەکرێت و دەستگیر دەکرێن.
-

بڕیارێکی شۆڤێنییانەی پەروەردەی کەرکوک هەڵوەشێنرایەوە
لە پاش ئەوەی دوێنێ بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەی شارى کەرکوک، بڕیارێکی شۆڤێنیزمی بۆ قەدەغەکردنی کۆمەڵێک پیتی کوردی دەرکرد، کە بریتیبوون لە (پ، ژ، ڤ، چ، گ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ)، ئەمڕۆ بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە.