ڕۆژانە
-

"ئازادی مرۆڤایەتی بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بەدیدێت"
فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی و شارەوانییەکان دەڵێت: ئازادی گەلان و سروشت بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بەدیدێت.
-

ژنانی دەستچن لە کارگەی مافوری کۆیە تواناکانیان دەردەخەن
کارگەی دەستکردی مافۆری کۆیە، لە حەفتاکانەوە دامەزراوە و ژنان بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانیان لەم کارگەیە کار دەکەن.
-

بەهۆی لافاوەوە لە ڤێتنام هەزاران ماڵ چۆڵکرا
بەهۆی بارانێکی زۆرەوە لە ڤێتنام لافاو دروستبوو، هەزاران ماڵ چۆڵکران و زیاتر لە دوو هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.
-

لە تل تەمر سیمینارێک لەسەر توندوتیژی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ کۆنگرەی ستار سیمینارێکی لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان لە گوندی تل فێدا لە باشووری ناوچەی تل تەمر ساز کرد.
-

دوای لافاو.. سۆماڵ ڕووبەڕووی برسێتی کارەساتبار دەبێتەوە
پێشبینی دەکرێت چارەکێک لە دانیشتوانی سۆماڵ لەمساڵدا ڕووبەڕووی برسێتی یان خراپتر ببنەوە بەهۆی وشکەساڵی و لافاوەوە کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دروست بووە
-

لە هەڵەبجە ناساندن بۆ پەرتوکی "تەقەی خۆشی" کرا
پاشنیوەڕۆی دوێنێ پەرتوکی "تەقەی خۆشی" لە نووسینی چنور تۆفیق، کە سەرگوزەشتەی ژیانی خۆیەتی، لە شاری هەڵەبجە ناساندنی بۆ کرا.
-

فێستیڤاڵی سینەمایی چیرۆکی حەوت پێشەنگی یەمەنی ئاشکرا دەکات
سەرەڕای ئەو ڕۆڵە گەورەیەی ژنان لە یەمەن گێڕاویانە لە بەدیهێنانی ئاشتی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەڵام ڕۆڵەکانیان بە سنوورداری ماوەتەوە.
-

بانگەوازیی کەژەکە بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم: ڕێکخستن و پاراستنی خۆمان زیاتر دەکەین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان ڕایگەیاند، بە فراوانکردنی ڕێکخستن و پاراستنی خۆمان، کوشتنی ژنان ڕادەگرین.
-

شەڕی بەردەوام ملیۆنان کەس دەخاتە بەردەم مەترسی تووشبوون بە کۆلێرا
زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی گومانلێکراوی سکچوونی ئاوی لە سودان تۆمارکراون و بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٧٨ کەس لە ژمارەیەک ویلایەتدا.
-

لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان پەرتووکی عایشە بلعەرەبی پێشکەش کرا
لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان لە سەلا، عایشە بلعەرەبی، نووسەر جەختی لەسەر پێویستی پەروەردەو خوێندنی کچان لە مەغریب کردەوە.
-

دایکی زەینەب سارۆخان: پێویستە ئەردۆغان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت
حەلیمە حوسێن، دایکی دایکی زەینەپ سارۆخان، هاوسەرۆکی نوسینگەی دادی خۆبەڕێوەبەری کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا گیانی لەدەستدا وتی: وەک دایکانی شەهیدان دەمانەوێت ئەردۆغان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیار بکرێت.
-

ژنانی شەنگال لە ڕێپێوانێکدا بەڵێنی تێکۆشانیان دا
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، کۆمەڵگەی ئێزیدی ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد ئاماژەیان بەوەکرد، ئەردۆغان و دۆستەکانی حەز بە ئازادی شەنگال ناکەن، لە ڕێگەی خۆبەڕێوەبەرییەوە وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە.
-

دیلان گولەر: زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە مافی ژیانیان پێنادرێت
دیلان گولەر، سەرۆکی لقی سەمسوری "ÎHD" ڕایگەیاند، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە شارەکانی بوومەلەرزە بە شێوەیەکی فرەلایەن زیادی کردووە.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: زیاتر لە ٦٠%ی نەخۆشخانەکانی غەززە خزمەتگوزارییان نەماوە
ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامی هەیەو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ٦٠%ی نەخۆشخانەکانی غەززە خزمەتگوزارییان نەماو
-

بەهۆی گۆرانی "سێ ژنی ئازاد" شیلان ئەمین یەکسەککایا دۆسیەکەی دواخرا
دانیشتنی دۆسیەی هونەرمەند شیلان ئەمین یوکسەککایا، کە بەهۆی وتنی گۆرانی "سێ ژنی ئازاد" لە چالاکییەکانی ٨ی ئاداردادگایی دەکرا، دواخرا.
-

گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ١٤٥ ئاوارەی ئێزدی لە كامپی پەرسەفی یەك لە زاخۆ، بە ڕەزامەندی خۆیان گەڕانەوە بۆ سنووری شەنگال.
-

بە نمایشکردنی کار و بەرهەمی ژنان یادی ٢٣٩ ساڵەی شاری سلێمانی کرایەوە
٢٣٩ ساڵە شاری سلێمانی دامەزراوە و لەم ڕۆژەدا چەندین چالاکی بۆ ئەو یادە بەڕێوەدەچێت، ژنانیش بە نمایشکردنی بەرهەم و کارە دەستییەکانیان یادەکەیان زیندووتر کردووە.
-

لە هەڵەبجە ڕۆژی جیهانیی نەخۆشی شەکرە بەرز ڕاگیرا
بە مەبەستی هۆشیارکرنەوەی هاوڵاتیان و گەنجان و ئەنجامدانی پشکنینی شەکرە لە شاری هەڵەبجە چالاکییەک ساز کرا.
-

٣ ڕۆژنامەنووسی ژن لە ئێران دەستبەسەر کران
لە کۆی٣ ژنی ڕۆژنامەنووس لە ئێران، یەکێکیان دەستبەسەر کراوە و شوێنی ٢ کەسیان نادیارە.
-

دەیان کەس گیانیان لەدەستدا؛ بەهۆی لافاوەوە باری نائاسایی لە سۆماڵ ڕاگەیەندرا
لە ئەنجامی ئەو لافاوانەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە سۆماڵ ڕوویدا ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا و باری نائاسایی لەو وڵاتە ڕاگەیەندرا.