ڕۆژانە
-

کەرکوک، ڕژاک یادی ژنانی بەرکەوتەی توندوتیژییەکانی بەرز ڕاگرت
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕژاک بۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕژاک لە شاری کەرکوک سیمینارێکی پێشکەشکرد.
-

غەزە و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا... جەنگێک کە ژنان و منداڵان باجەکەی دەدەن
ژنانی ئاوارەی سەرێکانی پشتیوانی ژنانی غەززەن و جەخت لەوە دەکەنەوە، ڕاستی شەڕی کەرتی غەززە و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جیاواز نییە و ژنان و منداڵان هەمیشە باجەکەی دەدەن.
-

باشووری کوردستان؛ تازەگەری بۆ دوژمن و سیمای بەعس بۆ گەل
لە باشووری کوردستان دوای ٣٢ ساڵ دەسەڵاتداری کوردی، ئێستاش هەندێک لە دامودەزگا فەرمییەکان هەر بیناکانی سەردەمی ڕژێمی بەعسن، بەڵام بونیادنانی بینا و پڕۆژە گەورەکان بۆ دوژمنانی کوردە و دەبێتە موڵکیشیان.
-

ڕاکەل دینک: ئێمە چەندین ساڵە لەگەڵ بکوژەکان هەناسە دەدەین
ڕاکەل دینک سەبارەت بە ئازادکردنی ئۆگون سامست، بکوژی هاوژینەکەی، هڕانت دینک، وتی: چەندین ساڵە لە هەمان شوێن لەگەڵ بکوژەکاندا هەناسە دەدەین و ئەوان لەبەردەم ئێمەدان.
-

"گوڵی ئێمیلی" شانۆگەرییەکە کە تیشک دەخاتە سەر ئازاری ژنان
شانۆگەریی "گوڵی ئێمیلی" کە لە مەهاباد نمایشکرا، تیشک دەخاتە سەر ئازاری ژنان، پیاوسالاری، ستەمکاری و جیاوازی چینایەتی.
-

دادگایەکی ڕوسیا سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکدا سەپاند
دادگایەکی ڕوسیا لە شاری سانت پیتەرسبێرگ سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر ئەلێکساندرا سکۆشێلینکۆدا، چالاکوان و مۆسیقاژەنی ڕووسی سەپاند.
-

"سینەما دەتوانێت یاساکان بگۆڕێت و هۆشیاری لەناو کۆمەڵگەدا بڵاو بکاتەوە"
عەزە حسێنی، سەرۆکی فێستیڤاڵی سینەمای ئەفریقا ستایشی ڕۆڵی نووسەران و ڕۆشنبیران و کۆمەڵەکانی ژنان دەکات لە دەرخستنی کێشە ئاڵۆزەکان سەبارەت بە کێشەکانی ژنان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کوشندەی لە غەززە ڕاگەیاند
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی لە باشووری كەرتی غەززە، قەیرانی ئاو درووست بووە و نەخۆشی سكچوون لە نێو دانیشتووانی غەززە بڵاو بووەتەوە.
-

لە ئەفریقا ١٠٠ گیان لەدەستدان و ٧٠٠ هەزار ئاوارە بەهۆی لافاوەوە تۆمارکرا
دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا وەرزی بارانبارینی لە ئەفریقا فراوانتر کردووە، کە بە یەکێک لە ناوچە لاوازەکان دادەنرێت بۆ گۆڕانی کەشوهەوا.
-

یەمەن میوانداری یەکەم کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری دەکات بۆ سەرکردە ژنانەکان
سەرکردە ژنەکانی یەمەن جەختیان لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ پاڵنانی ژنان بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە بنیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بنیادنانەوەی ئەوەی بەهۆی جەنگەوە وێران بوون.
-

هێرش و ڕێگری بۆ سەر شەهبا زستان سەخت دەکات
هاوسەرۆکی کامپی بەرخۆدان لە ناوچەی فافین لە کانتۆنی شەهبا و ژنانی عەفرینی دانیشتووی کامپەکە ئاماژەیان بەوەکرد، گەمارۆدانی ناوچەکە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەختییەکانی بەردەوامە.
-

ژنان بۆ "ڕێپێوانی ئازادی" ئامادەن
ژنانی ئامەد ڕایانگەیاند ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمراڵی دەستیپێکردووە لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا بڵاو بووەتەوە، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ڕێپێوانی ئازادی بەرەو گەملیک.
-

کامپی ئاوارەکانی شاری هەولێر بێ بەشن لە خزمەتگوزاری
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی نووسینگەی هەولێر، ڕاگەیاندووە، لە سەردانە مەیدانییەکانی نووسینگەکەیان بۆ كامپەکانی ئاوارەکان، دەركەوت شەش كامپی ئاوارەكان لە هەولێر بەتەواوی بێ بەشن لە خزمەتگوزاری تەندروستی.
-

ڕژێمی ئێران ڕەتی دەکاتەوە نێرگس محەمەدی بگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە
سەرەڕای ئەوەی کە بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵەوە دەناڵێنێت، بەڵام ڕژێمی ئێران ڕەتی کردەوە کە نێرگس محەمەدی بگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

سووریا لە ڕیزبەندی دووەمی وڵاتە گەندەڵەکاندایە و عێراق ٢٣یەمینە
ڕیزبەندی ٣٠ گەندەڵترین وڵاتانی جیھان بڵاوکرایەوە و تێیدا سۆماڵ یەکەمە و سووریا دووەم و عێراقیش لە ڕیزبەندی ٢٣دایە.
-

نەسرین ستودە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
نەسرین ستودە، پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرا.
-

١١١ ئاوارەی ئێزدی دەگەڕێنە بۆ زێدی خۆیان
لە کامپی عەربەتەوە لە شاری سلێمانی، ١١١ ئاوارەی ئێزدی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال
-

پەتاتەی شیرین سوودێکی سەرسوڕهێنەری تەندروستی پێشکەش دەکات
پەتاتەی شیرین پڕە لە ماددەی خۆراکی سوودبەخش کە سوودێکی بەهێزی تەندروستی بۆ ڕیخۆڵەی ژنان هەیە.
-

"بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە یەکگرتوو بین"
ژنانی عەفرین و شەهبا، کە پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەسەر ئاستی جیهان ڕاگەیاند، داوای یەکڕیزیی پارتە کوردییەکان و سیاسەتمەداران و هەموو گەل دەکەن.
-

کەرتی تەندروستی غەززە لە لێواری داڕماندایە
سەرەڕای هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست، بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی و گەمارۆکان، بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە قۆناغێکی مەترسیداری گرتووەتەبەر.