ڕۆژانە
-

لە بۆردوومانێکی غەززەدا ٤٤ کەسی دیکە کوژران و بریندار بوون
هێزەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی کامپی ئەلنەسیرات و ئەلبریجیان لە ناوەندی کەرتی غەززە و شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کرد.
-

لە شەهبا بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم کۆبوونەوە بەڕێوەچوو
ناوەندی ژنۆلۆژی عەفرین-شەهبا لە کامپی سەردەم لە کانتۆنی شەهبا بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست.
-

بەهۆی کۆلێراوە زیمبابۆی باری نائاسایی لە هاراری ڕاگەیاند
بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا زیمبابۆی باری نائاسایی لە هاراری پایتەخت ڕاگەیاندو دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

٥٥ کەسی دەستبەسەرکراو لە ئامەد ئازاد کران
لە کاتی "ڕێپێوانی ئازادی" لە ئامەدەوە بەرەو گەملیل، ٥٥ کەس دەستبەسەر کران و دوای لێدوان وەرگرتن لێیان، ئازاد کران.
-

لە سەمسور دوای بوومەلەرزە توندوتیژی زیادی کردووە
ژنان لە سەمسور دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شارێکدا کە پاشماوە و وێرانییەکان هێشتا بەردەوامە، ئەنجومەنی ژنانی کەسک هاوکاری ژنان دەکات لە دژی زیادبوونی توندوتیژی و کێشە تەندروستییەکان.
-

دایکانی ئاشتی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان وەک بنەمایەک بۆ خەباتی خۆیان دەزانن
دایکانی ئاشتی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و جەختیان کردەوە، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بنەمای بەرقەرارکردنی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان.
-

تەندروستی جیهانی: نەخۆشخانەی شیفا لە خزمەتگوزاری دەرچووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لە نەخۆشخانەی شیفا کرد کە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیلە و ڕایگەیاند: "ئاو و خۆراک و سووتەمەنی نییە". هیچ ئامێر و ئامێرێکی پزیشکی نییە”.
-

سەرنووسەری ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دژی سیاسەتی شەڕ دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد
ئان بۆیر، سەرنووسەری ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و خاوەن خەڵاتی پولیتزەر، ڕەخنەی لە هەڵوێستی ڕۆژنامەکەی گرت لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و دەستی لەکارکێشایەوە.
-

گەلی کورد بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان چوونە مەیدانەکان
ئەو کەسانەی کە لە چەندین خاڵدا بۆ ڕێپێوانی ئازادی گردبووبوونەوە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
-

لە سلێمانی ڕژاک هۆشیاری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بڵاودەکاتەوە
ڕژاک سیمینارێکی سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، لە ئەتمۆسفیرێکداین کە کۆمەڵگە ژنی دابڕیوە لە هەموو کایەکانی ژیان، بۆیە هەر تاکێک دەبێت جارێکی دیکە پێناسەی خۆی بکاتەوە.
-

چالاکی لە سوەیدا لە مانگی چوارەمیدا بەردەوامە
ژنانی بەشدار لە بزووتنەوەی گەل لە سوەیدا ڕایانگەیاند، دەستبەرداری خەبات نابن هەتا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
-

گەلی بۆتان دەستیان بە 'ڕێپێوانی ئازادی' کرد
بۆ هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیرییە توندەی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورددا سەپاوە و بەرجەستەکردنی ئازادیی جەستەیی ئەو ڕێبەرە، ئەمڕۆ ڕێپێوانی ئازادی لە بۆتان دەستی پێکرد.
-

ڕژێمی ئێران چالاکوان حەمیدە زارعی سزا دەدات
حەمیدە زارعی، چالاکوانی مەدەنی ئێرانی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی کچویی لە شاری کەرەج.
-

"پێویستە ژنان لە بواری سینەمادا دەرفەتیان پێبدرێت"
ئینساف وەهیبە، توێژەری تونسی تیشک دەخاتە سەر بوونی ژنان لە سینەمادا و داوای هاندانی زیاتری ژنانی کرد بۆ بەرهەمهێنان.
-

"لە شێوەی غەززە هەرگیز پێشتر كۆمەڵكوژی ڕۆژنامەنووسانمان ڕووی نەداوە"
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژە بەوەدەکات، هەرگیز پێشتر كۆمەڵكوژی ڕۆژنامەنووسانیان بەو شێوەیە نەدیوە كە لە غەززە ڕوودەدات.
-

داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ لە سودان دەکرێت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نەرویج و بەریتانیا ئیدانەی زیادبوونی توندوتیژی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سودان دەکەن، بەتایبەتی هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا "RSF" لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و باشوور.
-

لە هەولێر ژنێکی گەنج لە شوقەیەک هەڵدرایە خوارەوە
ژنێکی گەنج لە شوقەیەکی شاری هەولێر هەڵدرایە خوارەوەو بە سەختی بریندارە، لەسەر ڕووداوەکەش دوو کەس دەستگیرکراون.
-

نیاز عەبدوڵا خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەنووسی پێبەخشرا
ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا لە نیویۆرک لە لایەن لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان " "CPJخەلاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەنووسی پێبەخشرا.
-

ماڵی پاراستنی ژنان دەبێتە پەناگەیەکی پارێزراو بۆ ژنان
سیستمی ماڵی پاراستنی ژنانی جزیرە پەناگەیەکە بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و زایەندی و دەروونی دەبنەوە، ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە دەڵێن: ماڵی پاراستنی ژنان ڕزگاری کردین.
-

کەرکوک، ڕژاک یادی ژنانی بەرکەوتەی توندوتیژییەکانی بەرز ڕاگرت
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕژاک بۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕژاک لە شاری کەرکوک سیمینارێکی پێشکەشکرد.