ڕۆژانە
-

زیاتر لە ١٠٠ ئاوارە بۆ شەنگال و سەڵاحەدین گەڕێندرانەوە
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ١٢٧ ئاوارە بە ڕازەمەندی خۆیان لە كامپەكانی سنووری سلێمانی و دهۆكەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە سنوورى شەنگال و سەڵاحەدین گەڕێندرانەوە.
-

مونا یاقو: لە دوو ساڵدا زیاتر لە ٥ هەزار منداڵ هاوسەرگیری پیشوەختەیان پێکراوە
مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە نێوان ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢، زیاتر لە ٥ هەزار منداڵی کچ هاوسەرگیری پێشوەختەیان پێکراوە و گرێبەستیان هەبووە.
-

بۆ بەدواداچوونی پێشێلکاری بەرامبەر منداڵان بەشی پاڕاستنی مافەکانی منداڵان کرایەوە
بەشی پاڕاستنی مافەکانی منداڵان لە دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف کرایەوە، کە ئامانج لێی پاراستنی منداڵان و بەدواداچوونی پیشێلکارییەکانە بەرامبەریان.
-

بەسیمە عەبدولڕەحمان وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنی کاریگەری جیهان هەڵبژێردرا
بە پێی ڕیزبەندییەکی دامەزراوەی بی بی سی، ژنێکی کورد وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنی کاریگەری جیهان دیاری دەکرێت.
-

نێرگس محەمەدی بە جلوبەرگی ئارەزوومەندانە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
نێرگس محەمەدی سەرەڕای فەرمانی دادگای تاران، بە بەرگێکی ئارەزوومەندانەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

تەژەکە-ئە: لە دژی توندوتیژیی دەوڵەت-پیاو ژیان دەپارێزین
ڕۆژی ٢٥ی مانگ، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنانی کورد لە گۆڕەپانەکانی ئەوروپا دەبن و داوایان لە هەموو ژنان کرد هێزی تێکۆشان زیاد بکەن.
-

بەرهەمی زستانە سەرباری سەختییەکەی سەرچاوەی بژێوی ژیانی ژنانە
ئیدلب یەکێکە لە ناوچە کشتوکاڵییە گرنگەکانی سووریا و کشتوکاڵ سەرچاوەی بژێوی زۆرینەی خەڵک پێکدەهێنێت، ژنانی ئاوارە و ژنانی کرێکاریش سەرەڕای سەختییەکان بژێوی ژیانیان لەوێدا بەدەستدەهێنن.
-

لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان: لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس ٥٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون
لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە لە ٧ی تشرینی دووەمەوە تا ئێستا ٥٠ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، ١١ ڕۆژنامەنووس برینداربوون و سێ کەسیش بێسەروشوێنن.
-

ناساندن بۆ پەرتووکی "گەڕیدەی حەقیقەت"ی ناگیهان ئاکارسەل دەکرێت
لە ماراسیمێکدا ناساندن بۆ پەرتووکی "گەڕیدەی حەقیقەت"ی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تیرۆرکراو دەکرێت.
-

دوای مانگرتن لە خواردن، ئارمیتا پاویر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
دوای تێکچوونی باری تەندروستی بەهۆی مانگرتن لە خواردنەوە، ئارمیتا پاویر، خوێندکاری بایۆلۆجی خانە گەردیلەییەکانیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

لەبەردەم زیندانی ژنان چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕاگەیەندرا
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپ لەبەردەم زیندانی سنجان دەستپێکردنی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی ڕاگەیاند و داوای لە ژنان کرد لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا پشتیوانی خۆیان زیاد بکەن.
-

لە هەرێمی ئەبیی ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا ژن و منداڵیان تیدایە
٣٢ کەس کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن گیانیان لەدەستداو زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون لە هەرێمی ئەبیی نێوان سودان و باشووری سودان.
-

سەرباری جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، منداڵانی کورد بێ مافن
نەتەوەیەکگرتووەکان ٣٤ ساڵە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵانی پەسەند کردووە، عێراق، تورکیا، ئێران و سووریا کە واژۆی ڕێککەوتنامەکەیان کردووە، بێمافی بەرامبەر منداڵان لە وڵاتەکەیاندا لە لوتکەدایە.
-

تەندروستی فەلەستین: زیاتر لە ١٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
تەندروستی فەلەستین ئاشکرایکرد، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بۆ زیاتر لە ١٣ هەزار کەس بەرزبووەتەوە، ٥ هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن و زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیش ژنن.
-

کوردستان، بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیش بێسەروشوێنن
بارانبارینی زۆر لە باکووری کوردستان بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە ئیلح، سێ خوشک و برا لەگەڵ دایکیان بەهۆی ڕووخانی خانووەکەیان لافاو بردنی و دایک و منداڵێکیان کە تەمەن پێنج ساڵە گیانیان لەدەستداو دوو منداڵەکەی دیکەش بێسەروشوێنن.
-

یانەی بەرشەلۆنەی ژنان سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ڕیال مەدرید بەدەستهێنا
یانەی بەرشەلۆنەی ژنان سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەنجامی ٥-٠ لە یاریگادا بەدەستهێنا.
-

"پێویستە ژنان متمانەیان بە بەهرە و تواناکانیان هەبێت"
ڕانا ئەلکاسمۆ، کەبەهۆی زوڵمی داعشەوە ناچاربووە کۆچ بکات و نەخۆشییەکەی کاریگەری لەسەر جوڵەی هەبووەو سوورە لە خوێندن لە کۆلێژی یاساو وتی: پێویستە ژنان باوەڕ بە بەهرە و هێزی خۆیان بکەن.
-

لە زۆربەی شارەکان ڕێپێوانی ئازادی بەرەو گەملیک بەردەوامە
لەگەڵ داواکردنی هەڵگرتنی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی، ڕێپێوانی ئازادی لە بورساوە بۆ ناوچەی گەملیک بەردەوامە.
-

کەرکوک، پەیامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە شاردا بڵاودەکرێتەوە
لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی ڕژاک بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پەیامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە شاردا بڵاودەکرێتەوە.
-

خەڵاتی "مرۆڤایەتی و بوێری" بە ئایشە گۆککان بەخشرا
خەڵاتی "مرۆڤایەتی و بوێری" کە لەلایەن دامەزراوەی سویسری بۆ یادەوەری پاوڵ گرونینگەر دامەزراوە، بەخشرایە ئایشە گۆککان.