ڕۆژانە
-

لە شاری کۆیە بازاڕێکی پایزە بۆ ژنانی دەست ڕەنگین کرایەوە
بازاڕێکی پایزە بۆ ژنانی دەست ڕەنگین لە شاری کۆیە کرایەوە، کە ئەم بازاڕە بووەتە نەریتێکی ساڵانە و ئەو ژنانەی دەست ڕەنگین و بەهرەدارن تیایدا بەشداری دەکەن.
-

داوای یەکڕیزی بۆ شاری کەرکوک دەکرێت
ژمارەیەک لە چالاکوانانی کورد، بانگی یەکڕیزی گەلی کوردیان لە شارەکە کرد و داوایان لە کاندیدە بەربژێرەکان کرد کە ڕق وکینە وەلا بنێن و کار بۆ شارەکە بکەن.
-

٥ هاوڵاتی و ٢ ڕۆژنامەنووس لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کوژران
لە کاتێکدا بۆردوومانە هاوبەشەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا بەردەوامە لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە، ٨ کەس لەنێویاندا دوو ڕۆژنامەنووس بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان کوژراون.
-

لە هەفتەیەکدا ٥ ژن لە باشووری ئوسترالیا کوژراون
لە ماوەی یەک هەفتەدا لە باشووری ئوستراڵیا ٥ ژن کوژراون و تەنها سێ لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون.
-

لە ئامەد ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیادی کرد
لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، بەلایەنی کەمەوە ٨ کەس لە ئامەد دەستگیرکران کە بەیجان تاشکیران، جێگری هاوسەرۆکی "ESP" لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.
-

بەهۆی هەڵوێستێکییەوە ئەکتەر مەلیسا بارێڕا لە فیلمی "Scream 7" دوورخرایەوە
مەلیسا بارێڕا، ئەکتەری مەکسیکی بەهۆی ڕاگەیاندنێکی پشتگیری بۆ فەڵەستین، لە فیلمی "Scream" دوورخرایەوە.
-

نەسیم سیمیاری زیندانی سیاسی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
نەسیم سیمیاری بەهۆی ئەوەی ماوەی ٧ مانگە زیندانی کراوە بەبێ ئەوەی بنێردرێتە دادگا و مافی ئەوەی پێنەدراوە پارێزەرێک بۆ خۆی دابین بکات، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
-

ڕژاک لە ڕانیە سیمیناری دەربارەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان پێشکەش کرد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕژاک لە شاری ڕانیە دەربارەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان و ئەقڵیەتی پیاوسالاری هۆشیاری بڵاوکردەوە.
-

لە مەخموور سیمینارێک دەربارەی ٢٥ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو
ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمینارێکی ڕێکخست.
-

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ٤ ڕۆژە لە غەززە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی دەکات
لە ٤٧ەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ڕێککەوتنێک لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان پەسەند کرا، بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای ئاگربەستەکە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی دەکات.
-

عێراق پەنا بۆ بارانی دەستکرد دەبات
عێراق کە لەبەردەم گۆڕانی ژینگەیی و کەشوهەوادایە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەنا بۆبارانی دەستکرد دەبات.
-

لە هێڵی بەرکەوتن سیمینارێک لەسەر توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکی هەڵمەتی "لە دژی هەر جۆرە توندوتیژی و داگیرکارییەک، ژن، ژیان، ئازادی" کۆنگرەی ستار سیمینارێکی بۆ ژنانی هێڵی بەرکەوتن لە ناوچەی تل تەمر پێشکەش کرد.
-

١٣٠ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانەکانی بەرکەوتەی بوومەلەرزە دروست دەکرێت
ئەسمەهان ئیسماعیل، کارگێڕی مانگی سووری کوردی لە عەفرین-شەهبا، داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی کرد، هاوکاری خەڵکی ئاوارەکراوی عەفرین و ئەو خێزانانە بکەن کە زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزەکەی شوباتن.
-

تەژەئە بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ئامادەیە: هەموو ڕۆژێک دژی هێرشەکانی سیستم لێرەین
بە درێژایی هەفتەی ٢٥ی تشرینی دووەم بە ئامانجی ڕێکخستن و هۆشیارکردنەوە لە دژی توندوتیژی و سیاسەتی تایبەتی جەنگ لە مەیدانەکەدا دەبێت، سافیە ئاکداغ، چالاکوانی تەژەئە وتی: دژی هەموو هێرشێک، دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە.
-

پارێزەر ئاینور پاشا: له ناوچه داگیرکراوەکان تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت
پارێزەر ئاینور پاشا پشتڕاستی کردەوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە لانیکەم ٢٤ ژن کوژراون و ٢٢ ژن ڕفێندراون لەو ناوچانەی کە دەوڵەتی تورکیا داگیری کردوون، هەروەها ١٠ منداڵ کوژراون و ١٤ منداڵیش ڕفێندراون.
-

تولای هاتمئۆغولاری: لە دژی بیری تاریک بەیەکەوە تێدەکۆشین
تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ لە کۆبوونەوەی گروپەکەدا بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم تیشکی خستە سەر بارودۆخی ژنان و وتی: شارەوانییەکانمان بنیاد دەنێینەوە و ئەو شتانە بنیاد دەنێینەوە کە هەوڵیان داوە وێرانیان بکەن.
-

لە مەراسیمێکدا ناساندن بۆ پەرتووکی گەریدەی حەقیقەتی ناگیهان ئاکارسەل کرا
لە کۆی ئەو خەبات و میراتە بەنرخەی ناگیهان ئاکارسەل دوای خۆی بۆ ژنانی بەجێهێشت، بەرتوکێکی تری بۆ خزمەتی کۆمەڵگە ناساندنی بۆ کرا.
-

بەهۆی بوومەلەرزە لە زاهیدان ٧١ کەس بریندار بوون
بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە کە شاری زاهیدانی ئێرانی هەژاند، ٧١ کەس برینداربوون و هەندێک ماڵی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوت.
-

لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا دوو ژنە ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا
هاوپەیمانی ژنان لە ڕۆژنامەگەری-CFWIJ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەتی ئێکس ڕایگەیاند، کە ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی ئالا تاهیر حەسەنات و ئایەت ئەلخادور لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەوە لە سۆماڵ بۆ ٥٠ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی لافاوەوە لە سۆماڵ گەیشتە ٥٠ کەس و نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەسی ناچارکرد ناوچەکانیان جێبهێڵن.