ڕۆژانە
-

"بەبێ ئازادی ژنان، زنجیرەکانی کۆمەڵگە ناتواندرێت بشکێندرێن"
مەهتاب مەحبوب، توێژەری کاروباری کۆمەڵایەتی جەختی لەوە کردەوە کە یاساکانی ئێران مافی ئەوە بە خێزانەکانی ژنان دەدات بڕیار لەسەر چارەنووسی ژنان و منداڵان بدەن، بەتایبەتی ژنان.
-

پزیشکێکی ژنان هۆکار و چارەسەری گڕەی ژنانی نزیکی تەمەن ٥٠ ساڵ دەخاتەڕوو
پزیشک خێڵان کەریم بەرزنجی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان ئاماژە بەوەدەکات، گڕەی ژنانە بارێکی تەندروستییە لە ژناندا ڕوودەدات لە تەمەنی نزیکی ٥٠ ساڵی، کە هەست بە گەرماییەکی زۆر و ئارەق کردنەوە دەکات.
-

ئەفغانستان... تاوانبارانی کوشتنی ژنان ئازادن
لە ئەنجامی ئەو فشار و سنووردارکردنانەی کە بەسەر ژنان سەپێندرا لە ئەفغانستان، بەتایبەتی دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، مانگانە سەدان ژن دەکوژرێن و لە بارودۆخێکی گوماناوییدا خۆیان دەکوژن.
-

وتەبێژی کۆنگرەی ستار: پێکەوە ڕێپێوانی ئازادی بەهێز دەکەین
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار تێکۆشانی ژنانی لە دژی توندوتیژی هەڵسەنگاندو وتی: پێکەوە خەباتی ئازادی ژنان و ڕێپێوانی ئازادی ژنان بەهێز دەکەین و کۆتایی بە توندوتیژی و داگیرکاری دەهێنین.
-

یادی ١٥٤ ساڵەی بە شارۆچکەبوونی هەڵەبجە کرایەوە
بە دروشمی "هەڵەبجە مێژوویەک لە چرای ئازادی و تەمەنێک لە گوڵزاری ئەدەب" بۆ یەکەمین جار ساڵیادی بە شارۆچکەبوونی هەڵەبجە کرایەوە.
-

مێلیسا بارێرا: من پاڵپشتی بێدەنگی ناکەم
مێلیسا بارێرا، کە بەهۆی پێشکەشکردنی پەیامی پشتیوانی لە فەلەستین لە کاستی فیلمی "Scream 7" دوورخرایەوە، ڕایگەیاند، مافی مرۆڤ و ئازادی دەپارێزێت و پاڵپشتی بێدەنگی نابێت.
-

ڕێپاک: ژنان لە دژی لەناوبردن و نکوڵی کردن لە تێکۆشانی بەردەوامدان
بە ئاماژەدان بە خەباتی بێوچانی ژنان لە دژی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سیاسەتی نکوڵیکردنی سەر ژنان، ڕێپاک پەیامی خۆی بۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە.
-

لە ماوەی ١٠ مانگدا ٢٦٤ ژن و ٢١ منداڵ لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون
لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ماوەی ١٠ مانگدا ٢٦٤ ژن و ٢١ منداڵ لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، گوڵشەن کۆچوک، سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئاژانسی ژن نیوزیش دەڵێت: هەروەک چۆن ڕۆژانە توندوتیژی ڕوودەدات، لە دژی ئەوە تێکۆشانێکی مەزنیش بەڕێوە دەبرێت.
-

ماڵی ئومێد بۆ خانەنشینان، ئومێدیەکی نوێ بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆشنبیری و هونەر
یەکەمین پێشانگای پەرتوک لە ماڵی ئومێدی خانەنشینان بە ئامادەبوونی نووسەران و پەروەردەکارانی خانەنشین و بەهاوکاری ماڵی ئومێد بەڕێوەچوو.
-

"ڕێکخستن و بەرخۆدان ژنان ڕاپەڕینی سوەیدا بەرەو سەرکەوتن دەبات"
ڕاپەڕینی سوەیدا بە پێشەنگایەتی و بەشداری ژنان زیاتر لە ٣ مانگە بەردەوامە و داوای بنیادنانی سووریایەکی لامەرکەزی دەکەن کە دیموکراسی و ئازادی تیادا بەدیبێت.
-

٢٠٠ كارمەندی تەندروستی و ٦٠ ڕۆژنامەنووس كوژراون
بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٤ هەزار و ٨٥٤ كەس لە غەزە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٠ هەزار كەس،
-

گەڕان بە "نیگەرانییەکانی کەشوهەوا" بە شێوەیەکی بەرچاو لە گووگڵ زیادی کردووە
بەپێی ئەو داتایانەی کە لەلایەن گووگڵەوە کۆکراونەتەوە، پرسیارەکانی گەڕانی ئینتەرنێت پەیوەندیدار بە "نیگەرانییەکانی کەشوهەوا" زیادی کردووە.
-

ژنانی باشووری کوردستان بەڵێنی بڵندکردنی تێکۆشانیان دووپات کردەوە
بە دروشمی "ههموو ڕۆژ ٢٥ى نۆڤهمبهر، ههموو ڕۆژ تێكۆشان" ژنانی چالاکوان لە پارکی نالی کۆبوونەوە و لهم ڕۆژهدا جارێكى تر پهیامى بهردهوامیدان به بڵندكردنى تێكۆشانی ژنانیان لە چوار پارچەی کوردستان دووپات کردەوە.
-

بەهۆی شەڕی ٨ مانگەوە دۆخی مرۆیی لە سودان خراپتر دەبێت
شەڕی ٨ مانگی سودان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا "RSF" بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران کەس و برینداربوون و ئاوارەبوون، ئەمەش نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکانی لێکەوتووەتەوە.
-

هەدەپ بۆ پەیماننامەی ئیستەنبوڵ داوای بەپەلەی لە کۆمسیۆن کرد
هەدەپ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واژۆکردنی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ کە هەڵوەشایەوە، بۆ کۆبوونەوە داوای بەپەلەی لە کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی تورکیا کرد.
-

بەرهەمەکانی گوڵنار قاسیمی لە تاران نمایش دەکرێت
هونەرمەند گوڵنار قاسیمی، کە بە کارەکانی تیشک دەخاتە سەر کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان، نوێترین پێشانگای خۆی لە گەلەری پارێزگای تاران کردەوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی ڕابردوو ٨٩ هەزار ژن کوژراون
نەتەوە یەکگرتووەکان لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرایکرد، ساڵی ڕابردوو لە سەرانسەری جیهاندا ٨٩ هەزار ژن کوژراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە نیوەی تاوانەکان لەلایەن هاوژین، برا، باوک یان ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیان کوژراون.
-

لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی سیمینارێک لەبارەی توندوتیژی بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی سیمینارێک بۆ ناسینەوەی توندوتیژی و بەرەنگاربوونەوەی بەڕێوەچوو، ئاماژە بەوەکرا، توندوتیژی لێکەوتەی دەروونی جێدەهێڵێت و ژنانیش تۆمەتبار دەکرێن.
-

هند سەبری بەهۆی بێدەسەڵاتی بەرامبەر غەززە دەستی لەکار کێشایەوە
هند سەبری، هونەرمەند، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، بەهۆی کێشاوەتەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە برسێتی غەززە و سەپاندنی گەمارۆکە وەک چەکی شەڕ دژی خەڵکی مەدەنی.
-

"پێویستە خۆمان لە دژی هێرش و توندوتیژی ڕێکبخەین"
غوربەت ئیشلەک، ئەندامی ئەنجومەنی عەشتار لە مەخموور ڕایگەیاند، ٢٥ی تشرینی دووەم نیشانەی خەباتی ژنانە، کە هێزی ژنان دەتوانێت هەموو هێرشەکان بۆ سەر ژنان ڕابگرێت، بۆیە پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان ڕێکبخەن.