ڕۆژانە
-

ژنانی هەڵەبجە لە کەلوپەلی بەکارهاتوو پێشەنگایەکی کاری دەستیان کردەوە
ڕێکخراوی نوی بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا پێشەنگایەکی بە ناونیشانی "ڕۆڵی ژن لە پاراستنی ژینگە" بۆ شێوەکار و دیزاینەر حوسنا مەحمود کردەوە.
-

پاڵەوانێتی خلیسکێنەی ئاسیا بەڕێوەچوو
یەکێک لە ئەندامی تیمی نیشتمانیی خلیسکێنەی سەر بەفری ژنانی ئێران لە کێبڕکێی سپایراڵی ئەلب لە پێشبڕکێی لاوانی ئاسیا مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
-

لەژێر فشاری شەڕدا ژنان ناتوانن باسی مافەکانیان بکەن
دەیان ژنی مەغریبی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە برسێتی و ئاوارەیی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەت ئەو دۆخەی ژنانی غەززەی تێدایە
-

بە بۆنەی ٨ ئادارەوە پانێلێک بۆ ٣ دایکی قوربانی جینۆساید بەڕێوەچوو
سێ دایک کە هەر یەکەیان خاوەن چیرۆکی تایبەتن لە جینۆسایدەکانی سەر گەلی کورد، لە پانێلێکدا بەشێک لە کێشەکانیان باسکرد، هاوکات سەرکۆنەی ئەو حزبانەیان کرد کە جاش و ئەنفالچیەکانیان داڵدە داوە.
-

ڕۆژانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە باکووری کوردستان دیاریکرا
لە باکووری کوردستان ئەو ناوەندانەی کە ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆزیان تیدا دەگێڕدرێن، ئاشکرا کران و دەستپێکردنی نەورۆز لە ١٥ی ئادار لە ناوچەی دەپی خارپێت دەبێت.
-

شادی مەهدوور کولتووری گورجی لە ئێراندا دەناسێنێت
شادی مەهدوور، کە وانە بە زمانی گورجیی دەڵێتەوە، لە ڕێگەی گروپەکەیەوە کولتووری گورجی لە ئێراندا دەناسێنێت و پەرتوک لەو بوارەدا دەنووسێت، وتیشی: ئامانجمان دروستکردنی هەستی جوان و ئارامی و دۆستایەتییە لە نێوان خەڵکدا.
-

لە خوێندنگەیەکی نەیجریا ٢٨٧ منداڵ ڕفێندران
لە خوێندنگەیەکی ویلایەتی کادونای باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا، ٢٨٧ منداڵ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێندران کە زۆرینەیان تەمەنییان هەشت ساڵانە.
-

بەڵگەی نوێ سەبارەت بە گیان لەدەستدانی گوماناویی مامۆستا جیهان تەها دەخرێتەڕوو
یەکێک لە براکانی مامۆستا جیهان تەها، لە ڤیدیۆیەکدا لە ڕێگەی نەخشەوە، شێوازی تیرۆرکردنی ئەو مامۆستایە ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: هەموو ئەگەرەکان پێکەوە گرێ بدرێت بە تەواوی دەردەکەوێت، کە تیرۆر کراوە.
-

پەیامی ژنانی شەنگال لە ٨ی ئادار: سەرکەوتنی ئێمەیە
ژنانی ئێزدی و عەرەب لە دۆڵی کەرسی شەنگال لە ٨ی ئاداردا بە ئاهەنگێکی بەرفراوان ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆزکرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و وتیان: ئەمە سەرکەوتنی ئێمە دەبێت.
-

ژنان پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ژنان و ڕێبەر ئۆجالان دەکەن
لە شاری سلێمانی، ژنانی ئازاد بە ڕێپێوانێک ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد، ژنانی بەشداربووی ڕێپێوانەکە داوای ئازادییان بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و یەکسانی بۆ ژنانی کورد و تەواوی جیهان کرد.
-

"تەنها ٢٤٪ی سەرنووسەرەکانی ٢٤٠ دەزگای هەواڵ لە ١٢ وڵاتدا ژنن"
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەربارەی پێگەی ژنان لە سەرنووسەری دەزگاکانی هەواڵدا، ئاشکرا کراوە، کە تەنها ٢٤٪ی سەرنووسەرەکانی ٢٤٠ دەزگای هەواڵ لە ١٢ وڵاتدا ژنن.
-

له ڕۆژی جیهانی ژناندا هاوكاری دارایی ژنانی خاوەنکار کرا
قایمقامی هەڵەبجە لە چوارچێوەی ٨ی ئاداردا، هاوکاری دارایی ژنانی خاوەنکاری کرد.
-

شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ ژنان دەستکەوتەکانیان دەپارێزن
ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شۆڕشی ژنانیان ڕێکخست و لە ماوەی ١٢ ساڵدا دەستکەوتی جیاوازیان هەبوو، ژنان شۆڕشی خۆیان بۆ فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، یاساکانی ژنان، سیستمی هاوسەرۆکایەتی و خۆبەڕێوەبەری ئەنجام داوە.
-

کەرکوک، ڕژاک بە هەڵواسینی وێنەی ژنانی پێشەنگ ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد
بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی پۆستەری وێنەی ژنە شەهیدانی پێشەنگ و تێکۆشەر، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک ٨ی ئاداری لە کەرکوک پیرۆز کرد.
-

"لە چەندین وڵات ڕێگری لە پێشکەوتن و سەرکردایەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکرێت"
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنان لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن بەبۆنەی ٨ی ئادار پیرۆزبایی لە ژنان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، لە چەندین وڵات ڕێگری لە پێشکەوتن و سەرکردایەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکرێت.
-

سلێمانی، ژنانی چالاکوان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد
بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ژنان لە شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ساز کرد و ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد.
-

فەرماندەیی یەپەژە: مزگێنیی ئازادیی بە هەموو ژنان و گەلان دەدەین
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە پەیامێکی بەبۆنەی ٨ی ئادار، رۆژی جیهانیی ژنان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەموو جۆرە سیاسەتێکی پاکتاوکاریی و داگیرکاریی و گۆشەگیریی تێکدەشکێنین و ئایندەیەکی ئازاد و ئارام دەکەینە دیاریی بۆ هەموو ژنان.
-

لە ماوەی ساڵێکدا... زیاتر لە هەشت هەزار کەس بەهۆی کۆچەوە گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٨ هەزار و ٥٦٥ کەس بەهۆی کۆچکردنەوە لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کوشندەترین ساڵ بووە.
-

مەحرەمە قادری: پێویستە ژنان ڕۆژی ٨ی ئادار بکەنە ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی جیهانی
مەحرەمە قادری، یەکێک لە چالاکوانانی مافی منداڵان، بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە وتی: ژنانی ئەفغانستانیش وەک خوشکە کورد و ئێرانییەکانیان، هەرگیز ڕادەستی یاسا دژە ژنانەکان و ئیسلامییەکان نەبوون، هەرچەندە ڕووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و سێدارە و تیرۆر بووبێتنەوە.
-

دەوڵەتی تورکیا دوو هاوڵاتی گوندی دێوکەی شەهید کرد
ڕابردوو چوار هاوڵاتی گوندی دێوکەی سنوری شیلادزێ بە مەبەستى کۆکردنەوەى گژوگیایی بەهارە ڕوویان لە کوێستانەکانی ناوچەکە کردووە، بەڵام فرۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتی تورک بۆردوومانى کردوون و دووانیان شەهید بوون.