ڕۆژانە
-

لافاو بووەهۆی گیان لەدەستدان و بێسەروشوێنی دەیان کەس
دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا گیان لەدەستدانی ١٩ کەس و چۆڵکردنی ٧٠ هەزار کەسی دیکەی لە ئەنجامی لافا و بومەلەرزە ڕاگەیاند.
-

عێراق، یەکێکە لە وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ ژنان
بەگوێرەى پۆلێنێکى جیهانى، لە نێو ١٧٧ وڵاتى جیهان، عێراق لە ڕیزبەندى ١٠ مەترسیدارترین وڵاتانە بۆ ئاسایش و ئارامى ژنان.
-

زیاتر لە ١٧ ملیۆن ژن لە ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە
نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی هاوکارییە مرۆییەکان ڕایگەیاند، ٢٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.
-

زەکیە حەدادی ئەفغانی سەرکەوت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤
زەکیە حەداد، یاریزانی ئەفغانی لە کێبڕکێی پارالۆمپیکی پاریس ٢٠٢٤ مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا
-

پێشنیارەکان بۆ ڕەوشی ژنان لە خێزاندا ڕەتکرایەوە
ڕیفراندۆمێک لە ئێرلەندا بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە خێزاندا بە لە ٪٦٧ دەنگ ڕەتکرایەوە، هەروەها پەیوەندی بە سڕینەوەی هەندێک ئاماژە لە دەستوورەوە هەبوو بۆ ژنان و خێزان.
-

بە ئامانجی 'پێکەوە گەشە دەکەین، پێکەوە ئەنجامی دەدەین' ڕێکخراوی مەرزیە دامەزرا
ڕێکخراوی مەرزیە بۆ پەرەپێدانی توانا هونەریەکانی ژنان، بە دروشمی " ئێمەی هونەرمەندانی ژن هونەری ڕەسەنی کوردیی دەژێنینەوە و پارێزگاری لێ دەکەین" کرایەوە.
-

لە عەفرین لە ماوەی هەفتەیەکدا ١٦ کەس کە ژنێک و منداڵێکیان تێدایە ڕفێندران
لە عەفرین، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ماوەی هەفتەیەکدا ١٦ کەس کە لەناویاندا ژنێک و منداڵێک هەن ڕفێندران.
-

پانێڵێک بە ناونیشانی پێگەی ژن لە قورئان و یاسادا بەڕێوەچوو
لە سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی پانێڵێک بە ناونیشانی "پێگەی ژن لە قورئان و یاسادا" بۆ سێ ژنی چالاکوان و مامۆستای زانکۆ ڕێکخرا.
-

لە کەلار کۆنفرانسێک لەبارەی گرفتەکانی ژنان ڕێکخرا
لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، هاوپەیمانی ژنانی کوردستان کۆنفرانسێکی لە بارەی گرفتەکانى ژنان ڕێکخست.
-

خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٣٢ منداڵی داعشی ڕادەستی ڕووسیا کردەوە
ماریا بیلۆڤا، کۆمیساری مافەکانی منداڵانی ڕووسیا ڕایگەیاند، خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٣٢ منداڵی خێزانەکانی داعشی ڕادەستی ڕووسیا کردووە.
-

ئەمازۆنییەکان لە لیبیا ئاهەنگ بە ناونیشانی "ژنانی هیوا" دەگێڕێت
ڕێکخراوی ئەمازۆنییەکان بە دروشمی "ژنێکی هۆشیار، نیشتمانێکی ئازاد"، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە کار لەسەر کێشەکانی ژنان دەکات بە دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و دابینکردنی پێداویستییە تایبەتەکانیان.
-

خەڵاتی ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی بەخشرایە دایکانی شەممە
خەڵاتی "ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی" ژووری پزیشکانی ئامەد بەخشرایە دایکانی شەممە،. بەسنا تۆسون وتی: ئەو توندوتیژییانەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە دژی دایکانمان ئەنجامدراون هێشتا لە نەوەی دووەم و سێیەمدا ئەنجام دەدرێن.
-

کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی
پسپۆڕ هەدیل بوسەعید ئاماژەی بەوەکرد، کەمی ڤیتامین D، ئازار لە ئێسکەکان دروست دەکات و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و نەبوونی وزە، بۆیە پێویستە هەموو ڕۆژێک نزیکەی ٥ بۆ ٣٠ خولەک لەبەر خۆردا بمێننەوە.
-

"پێویستە یەکگرتوو بین تا تیرۆرکردنی ژنان ڕابگرین"
ئەسما لەتیف، ئەندامی یەكێتی ژنانی کوردستان لە کەرکوک باس لە تیرۆرکردنی فریال سلێمان خالید دەکات و دەڵێت: دەبێت یەکگرتوو بین تا کۆتایی بە تیرۆر و بەئامانجکردنی ژنان بهێنین.
-

"ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرپرسیاری کردارەکانی ناوچە داگیرکراوەکانن"
ئاهین عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" هەڵسەنگاندنی پێشێلکارییەکانی دژی ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان کرد و ڕایگەیاند کە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرپرسیارن.
-

کولتوور دیزاین بۆ مانەوەی جلوبەرگی ڕەسەنایەتی لە هەڵەبجە کرایەوە
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، کولتوور دیزاین بۆ مانەوەی جلوبەرگی ڕەسەنایەتی لە هەڵەبجە کرایەوە.
-

١٥٩ خێزان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق
لە بەشی یەکەمی کامپی هۆلەوە ١٥٩ خێزان لە کۆچبەرانی عێراقی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.
-

ڕێکخراوە فێمینیستەکانی مافی مرۆڤ، داوای ڕاگرتنی شەڕی غەززە و سودان دەکەن
ڕێکخراوە فێمینیستەکانی مافی مرۆڤ کە بەیاننامەی کۆمەڵەی کەلامیان واژوو کرد، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گەلانی ئازادی جیهان کرد کار بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لە غەززە بکەن و کۆتایی بە ململانێکانی سودان بهێنن.
-

لە ئێران دوو ژن دەستگیرکران
لە ئێران دوو ژن کە دەوترێت لە گۆڕەپانی گشتی لە گۆڕەپانی تەجریشی تاران سەمایان کردووە، بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاسا کۆمەڵایەتییەکان" دەستبەسەر کران.
-

جیاکاری ڕەگەزی بووەتە ڕێگایەک بۆ خەباتی ژنان
ژمارەیەک لە ژنە زیندانیکراوەکانی زیندانی ئەڤین، بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا دووپاتیان کردەوە، جیاوازی ڕەگەزی بووەتە ڕێگایەک بۆ خەباتی ژنان لە دژی جیاکاری و ستەمکاری.