ژنێکی کورد کاندیدە بۆ بوون بە پەرلەمانتار لە یەکێتی ئەوروپا

دیانا غەفوور وەک ژنێکی کورد کاندیدە بۆ بوون بە پەرلەمانتار لە یەکێتی ئەوروپا، کە لە ٧٠٥ کورسی پێکهاتووە

ناوەندی هەواڵ

 

ژنێکی کورد بە ناوی دیانا غەفوور، بۆ هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، کاندیدە بۆ حزبێکی سویدی، پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، لە ٧٠٥ کورسی پێکهاتووە، لە نێوان ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکەدا دابەشکراوە. 

 

دیانا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاویکردوەتەوە، لەسەر لیستی سۆسیال دیموكراتەكانی سوید، کاندیدە بۆ بوون بە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە هەڵبژاردنی خولی دەیەمی پەرلەمانەکەدا کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت. 

 

بڵاویشیکردووەتەوە وەک ژنێکی کورد خۆی کاندید کردووە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا، چونکە دەیەوێت لەگەڵ هاوکارەکانی لەوێ پرسی کورد بە جیهان بناسێنێت، هەروەها  دەیەوێت کار لەسەر پرسەکانی ژنان و ژینگەش بکات.